کوشتاری جەنایتکارانەی سوتەمەنیبەر “سوختبران” له بەلوچستان درێژەی کردەوەی فاشیزمی ئیسلامی ئێرانە
کوشتاری جەنایتکارانەی سوتەمەنیبەر “سوختبران” له بەلوچستان درێژەی کردەوەی فاشیزمی ئیسلامی ئێرانە
لە ٢٢-٢-٢٠٢١ له هێرشی دژە ئینسانی هێزەفاشیستەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران بۆ سەر سوختبران (سوتەمەنی بەران ) کەهاوشێوەی کاری قورسی کۆڵبەری یە،لەئەنجامی ناچاری هەبوونی بێکاری وهەژاری خەڵک ئەم کارە قورسە ئەنجام دەدات،بەڵام زۆر زۆر جەنایەتکارانەی هێزەکانی ڕژێم له بەلوچستان چەندین سوتەمەنبەر “سوختبر” گیانیان له دەسدا و چەندین سوتەمەنیبەری دیکە بریندار بون. لەدوایی ئەم کردەوەیە دژەئینسانییە ناڕەزایەتی بەرین لەزۆرێک لەشارەکانی ئێران دەستی پێکردووە. هەر بۆ ئەومەبەستە هێزە کانی ڕژێمی ئیسلامی لەتەواوی ئامادەباشیی دان بۆ سەرکوت کردنی خەڵک بەتوندترین شێوەی دژەبەشەری .بەڵام بەهۆی یەکگرتووی خەڵکی ناڕازی یەوە تواندراوە لە چەند شارێک بنکەکانی فەرمانداری وئیدارەدانی حکومی ئاگر تێبەربدەن .
ناوەکانی ۱۰ سوتەمەنبیەران که گیانیان له دەسداوە:
۱- انس_صاحب_زاده
۲- رحمانبخش_دهواری
۳_ عبدالرحمن_شهرسانزهی
۴_ یحیی_گنگوزهی
۵_ عبدی_شهرسانزهی
۶_ عبدالوهاب_دامنی
۷_ #محمدمیربلوچزهی
٨_ محمد_نصرتزهی ۹_ سلمان_شهرسانزهی
۱۰_ عبدالغفور_توتازهی