لەباشوری کوردستان هەڵسوڕاوێکی سیاسی باکووری کوردستانی ڕادەستی دەوڵەتی تورکیا کرایەوە
لەباشوری کوردستان هەڵسوڕاوێکی سیاسی باکووری کوردستانی ڕادەستی دەوڵەتی تورکیا کرایەوە
دوورلەیاساکانی مافی مرۆڤ و دژەئینسانییانە هەڵسوڕاوێکی سیاسی تەسلیمی دەوڵەتی تورکیا دەکرێتەوە.
“عومەر بارتان” تەمەن ٤٨ ساڵ خەڵکی ناوچەی تاتوانی سەربە شاری بەدلیسی باکووری کوردستانە و بەهۆی هەڵسوڕانی ساسی یەوە لەلایەن پۆلیسی دەوڵەتی تورکیاوە دەستگیرکرابوو ١٢ ساڵ لە زیندان مابووەوە، دواتر ئازاد دەکرێت ،دوایی ئازادبوونی دۆسیەیەکی دیکەش لەسەری دەکرێتەوە و دەوڵەتی تورکیا فشاری دەخاتەسەر، بۆیە لە حوزێرانی ساڵی ٢٠١٩ بە ناچاری ڕوو لە باشووری کوردستان دەکات.
بە گوێرەی زانیاری یەکانی بنەماڵەکەی عومەر بارتان کە لە هەولێر دەمایەوە، ٣ی تەمموزی ساڵی ٢٠١٩، دوای مانگێک مانەوە لە باشووری کوردستان ، لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی حکومەتی هەرێمی کوردستانی دەستگیر دەکرێت و بەپێی ئەو زانیارییانەی خانەوادەکەی ئاشکرایان کردووە، لەو ڕۆژەوە کە دەستگیرکراوە هیچ زانیارییەکیان لێی دەستنەکەوتووە، .لە ڕۆژی ٢٨ی – ١ی ٢٠٢١، دەوڵەتی تورکیا بە خانەوادەکەی ڕاگەیاندووە کە “عومەر لە کاتی پەڕێنەوەی لە سنووری نێوان تورکیا وهەرێمی کوردستان دەستگیر کراوە”، ڕۆژی ٢٢ی ئەم مانگەش عومەر لە زیندانی دەوڵەتی تورکەوە، لە شاری شرناخی باکووری کوردستان، تەلەفۆنی بۆ خانەوادەکەی کردووە و باسی بەسەرهاتەکەی بۆ خانەوادەکەی کردووە. کە فشاری خراوەتە سەر کە سیخوڕی بکات، قبوڵی نەکرد ووە سنوورداش کراوەتەوە و براوەتەسەر سنووری باکووری کوردستان و لە سنووری ئیبراهیم خەلیل، بەدەست و چاوی بەستراو ەوە ، هەرچەند بە فەرمی ڕادەستی دەوڵەتی تورکیا نەکراوە.ئەم هەڵسوراوەسیاسی بەخانەوادەکەی ڕاگەیاندووە کە دوای ئەوەی ئاسایشی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەویان فڕێداوەتە سنووری باکووری کوردستان، لەلایەن پۆلیسی تورکیاوەوە دەستگیرکراوە و دوای لێپرسینەوە براوەتە دادگا و لەوێش بۆ زیندانی شرناخ.ئەم کردەوەیەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دژە ئینسانییە و پێچەوانەی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ ویاساکانی پاراستنی مافەکانی پەنابەرانە لەجیهاندا.