چەکدارانی تیرۆریستی فاشیزمی ئێران دوو کاسبکاری کوشت
چەکدارانی تیرۆریستی فاشیزمی ئێران دوو کاسبکاری کوشت
ڕۆژی چوارشەممە ٢٤-٢-٢٠٢، هێزەکانی سوپای پاسداران لە ڕێگەی گوندیی شیناوا بۆ گۆندی زێدانی سەر بە شاری پیرانشار، ئۆتۆمبێلێکیان دایە بەر دەسڕێژی گوللە و دوو کەسی زەحمەتکێشی یان کوشت کە هەردوو کیان برایی یەکترن،بە ناوەکانی عەبدوڵا و عوسمان نادری، کوڕی مەعرووف نادریان کوشت.ئەوەی شاوی باسە پاسدارانی فاشیزمی ئیسلامی ئێران دەست بەسەری تەرمەکانی ئەو دوو لاوە دەگرن و نایاندەنەوە بە بنەماڵەکەی و دەیانبەنەوە پیرانشار .لە ڕاگەیاندنێکی جەواشەکارانەی پەیوەندییە گشتییەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ورمێ و قەرارگای حەمزە بڵاویان کردەوە کە ماوەیەکە ئەم دوو کەسەیان لە ژێر چاودێریدا بووە و پێشیان بە هێرشێکی زۆر گەورەی تیرۆریستی گرتووە و لە عەمەلیاتەکەشدا دەستیان بەسەر چەندین چەک و تەقەمەنی لەوانە کڵاشینکۆف و نارنجۆک گرتووە.ئەمەش تەنها بۆ پەردە پۆشکردنی تاوانەکەی تیرۆریستانی ئیسلامی ئێرانە. چونکە خەڵکی ناوچەکە باش دەزانێت و دەیان ناسێت کە ئەم پڕوپاگەندەی ئیتڵاعات دژە ئینسانییە وهیچ ڕاستی تێدانییە لەبەرئەوە ئەو دوو برایە بەردەوام بەکاسپی ڕۆژانەوە کە بژوێی رۆژانەی خۆیان وخانەوادەکەیان سەرقاڵ بوون.