كەیسەكەی عەبدولەتیف سەلەفی یەکلا کرایەوە کە ڤیدۆ ودەنگەکان ڕاستن وباوەڕ پێکراون بڕیاری سزادان دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە !

سەبارەت بەم دۆسیە پارێزەر پەیمان عیزەدین نووسینێکی بڵاوکردۆتەوە کە دەڵێت :
هەرسەبارەت بەهەمان دۆسییە خوێندکارانی هەمان ئەو زانکۆیەی کە مەلا عبدول لەتیف تێیدا وانە دەڵێتەوە نوسراوێکیان بڵاوکردۆتەوە لەوەڵامی قسەکانی مەلا عبدول لەتیفدا کە لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ئەم بەڵگە ونامەنەدا کە ڕەتی دەکاتەوە کەهی ئەوبن ئەوە دەڵێت ئەمانە تۆمەتن وزیرەکی دەستکردن .
ئەمەش ڕاگەیاندنی خوێندکارەکان کەبەم جۆرەیە کە لە ڕۆژی دووشەممە/ ٢٢/٦/٢٠٢٦
لەماوەی چەند ڕۆژێک ئەم بابەت و دۆسییە بەشێوەیەکی زۆر زۆر لە باشوری کوردستان و لەناو سۆشیال میدیای کوردی و لەبەشێکیش لەکەناڵ ومیدیا عێراقی و عەرەبی یەکان لەوڵاتانی عەرەبی وهەتا بەزمانەجیاوازەکانی تریش بڵاو دەکرێتەوە سەرنج ولێکدانەوەی بۆ دەکرێت .
لەئێستادا زۆرینەی بۆچوونەکانی ناو سۆشیال میدیا وخەڵکی کوردستان پێیان وایە کە ئەم دۆسییە ڕاستە وکردەوەیەکی بێ ڕەوشتی ئەنجامدراوە کەداوا دەکەن مەلا عبدول لەتیف لەزانکۆ دەربکرێت وسزا بدرێت بەپێی یاسا ،نابێت ڕێگەی پێبدرێت وتارو وانەشە بڵێتەوە . لەبەرامبەریش دا خزمەکانی و هەواداران لایەنگرانی سەلافەکان پێیان وایە ئەوە تۆمەتە و ڕاستنیە. هەروەها لەگەڵ ئەوەشدا هەندێکی تر لەدۆست وهەوادارانی سەلافەکان کە بەشێکیان وتار دەدەن لەمزگەوتەکانی کوردستان و کە مەلا عبدول لەتیف سەرۆک وڕابەریانە دەڵێن ئەگەر ئەو کارەشی کردبێت ئاساییە ئەوە کاری تایبەتی وشەخسی مرۆڤە نابێت ئاشکرا بکرێت وبڵاو بکرێتەوە وئەوەی بڵاوی دەکاتەوە گوناح بارە !!
سەبارەت ئەم دۆسییە ئەمڕۆ یەکلاکرایەوە کە لیژنەکە ڕایگەیاند کە ڤیدیۆی دەنگەکە لەسەداسەد دەنگی عەبەدولەتیف سەلەفی خۆیەتی و ژیری دەستکرد نییە، ئەویش دوای ئەوەی دوو کۆمپانیای ئەمەریکی-ئەوروپیی پسپۆڕ لەبواری ژیری دەستکرد و تەکنەلۆجیای دەنگ لە لایەن لیژنەی لێکۆڵینەوە لە لەتیف سەلەفی ئیسلامی ڕاسپێردرابوون بە لێکۆڵینەوە لە ڤیدیۆکە.. سەرجەم دەنگ وڤیدۆی بەڵگەکان بەپێی لێکۆڵینەوە زانستی یەکان دەرکەوت سەرئەنجامیان ڕاستن و دەنگی زیرەکی دەستکردنییە.
لەئێستادا چاوەڕوانی دادگا ولایەنی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکرێت کە ڕاشکاوانە بڕیاری کۆتایی بدات لە ڕوویی دادوەری یەوە.
دوا بۆچوون لەسەر ئەم دۆسیەیە :
ئەوەیە کە ئێمە دەپرسین کە ئەمە دۆسییە تایبەتی کەسی بێت کە مامۆستای زانکۆ و وتارخوێنی ئایینی دیاری کۆمەڵگەی کوردستان بێت سەرۆکی یەکێک لە ڕێکخراوی دیاری ئایینی بێت لەکوردستان ، ئەی زینا و ماچ و باوەشی کچ وکوڕێکی تازە لاو وگەنج دەبێت یاساغ نەبێت چونکە بۆ ئەوانیش هەر کاری کەسی وئارەزوویی تایبەتی یە؟!!
ئەی گوێ گرتن لەگۆرانی ومۆزیک وبەشداری لەشایی وئاهەنگی سەری ساڵ ونەورۆز وڕۆژی لەدایکبون و هەر خۆشی وشادییەک ودانس وڕەقس و چوونە سینەما وشانۆ و سەماش و هەر بریتی یە لەئارەزوەکانی کەسی تایبەتی نابێت لەم ئەمڕۆ بەدواوە مەلاکان بەخەراپە باسی گەنجان ولاوانی بەشدار بکەن .
تکایە چیتر سوکایەتی بە شکۆ وماف وئازادییەکان نەکەن ، ئیتر خاتر جەم بن بۆخۆتان وازبێنن لەشکاندنی شکۆێ ئینسانی کچان وژنان و مەیان ترسێنن بەئاگر ودۆزەغ و هەڕەشە و جنێۆو ناو ناتۆرەی ناشیاو .
ئێمە دڵنیاین ئەم دۆسییەهی بنەماڵە وهاوفکروبۆچونی خۆتانە بۆیە دەمتان ئەوەندە گەرمە کە دەڵێن ئەمە کاری تایبەتی وشەخسی یە سێکس کردن لەناو سەیارە وباخ بۆ کەسێکیش کەخاوەنی چەند ژنەش بێت و بە زۆری فشار وهەڕەشەی ئەوەی کە ئەو کچە خوێندکارانە دەر ناچێنێت لەوانەکانیان کە ملکەچی ئارەزوەکانی نەبن !
ئێوەی هەوادارانی مەلا بەلاتانەوە ئاساییە پەردەپۆشی دەکەن پێش ئەوەی ئەم دۆسییە بگاتە دادگا و لایەنی بەرپرسیار ئێوە بۆخۆتان چۆنتان بوێت بەو جۆرە دەی بڕن و دەی درون ! ئێمە دەڵێن بەبێ هیچ جۆرە فشار و دەست تێوەردانێک با بەدواداچونی وردی بۆئەنجام بدرێت بێ لایەنانە و زانستیانەو دادوەرییانە دادبینی بۆ ئەنجام بدرێت دواتر بەئاشکرا ڕابگەیەندرێت دەرئەنجامەکانی .
وتەیەکی باوی کوردی هەیە دەڵێت چاکی مەکە با خەراپتر نەبێت ئەو جۆرە کەسانەی کە بەو کردەوەیە دەڵێن بابێ دەنگەی لێ بکرێت ئەم جۆرە بەرگری یەی ئێوە لەدۆسیەی مەلا قوڕەکەتان بۆ مەلای دۆستان خەستتر کرد چونکە ئەمە چەندین جارە مەلا لەسەر مینبەری مزگەوت وزانکۆ چاوعیزی دەکات و ژنی گەنج لە هاوسەرەکەی جیادەکاتەوە کەمۆری جیابوونەوەی دادگای لێنادرێت پەڕاوی جیابوونەوەی ژنە مەلا چۆتە خوازبێنی هەمووکارێکی تەواو کردوە !
ئەم جارەیان جیاوازە ئیتر بەسە چیتر شکۆی ئینسانی کچان وژنان وگەنجان مەشکێنن با ئەوانیش لەکاروئارەزوەتایبەتیە ئینسانییەکانیان ئازادبن لەبەشداری ئاهەنگ وخۆشی یەکانیاندا و لە داواکردنی ماف وژیانێکی باشتر وپڕلەشکۆی ئینسانیان!
دکتۆر عەبدوللـەتیف ئەحمەد چ سزا دەدرێت لەدوایی ئەوەی کە ئەنجامەکە بەپێی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کە بەڵگە وڤیدۆ ودەنگەکان هی عبدول لەتیفن و ڕاستن و هەڕەشەی لەکچان کردوە و دەستدرێژی سێکسی کردونەتەسەریان !