شوێنێك بۆ فاشیزم نییە، بۆ ڕەگەزپەرستی جێگایەك نییە!

0
ڕۆژی دووشەممە ٨ی حوزەیران لە شاری بێلفاست لە ئیرلەندای باکوور، کەسێك کە دەوترێت خەڵکی سودان بووە بە چەقۆ تاکێکی کوشتووە و دەستگیرکراوە و خراوەتە بەردەم دادگاکان.
لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا دوای ئەوەی ئەم ڕووداوە بڵاوکرایەوە، گروپە ڕاستڕەوە توندڕەوەکان هێرشی هاوئاهەنگودڕندانەیان لە سەرانسەری شارەکەدا دەستپێکرد. ئۆتۆمبێل و ماڵەکان – کە تەنها لەبەر ئەوەی پێیان وابوو سەر بە پەنابەران، کۆچبەران، یان خێزانە غەیرە سپی پێستەکان بن، کرانە ئامانج -ئاگریان تێبەردرا.
ئەمانە کردەوەی توندوتیژی گۆشەگیر نەبوون. کردەوەی ڕێکخراو و تۆقاندن و تیرۆر بوون. خێزانەکان ناچار بوون لە ژێر پاراستنی پۆلیسدا بە سووتاندنی ماڵەکانەوە هەڵبێن.
کۆمەڵگاکان تووشی زەبر و زەنگ بوون. منداڵان ئاوارە بوون. لەناو ئەو نائارامییەدا دوو ئەفسەری پۆلیس برینداربوون. لەو کاتەوە چەندین تاوانبار دەستگیرکراون، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا تائیستا زیانەکان جەستەیی و دەروونی، قووڵن. شاری بێلفاست لە دۆخێکی گرژی و ترسدا مایەوە، لەکاتێکدا ڕووداوەکان بە خێرایی لە سۆشیال میدیادا بڵاوبوونەوە.
لە بەرامبەردا حکومەتی بەریتانیا لە سەردەمی کیر ستارمەر ڕایگەیاند کە ئەوانە بەرپرسیارن نوێنەرایەتی خەڵکی بەریتانیا ناکەن و نیگەرانی خۆیان بۆ خێزانە زیانلێکەوتووەکان دەربڕی. لە کاتێکدا ئەم جۆرە وشانە پێویستن، بەڵام بەس نین. دۆخەکە هێشتا ناجێگیرە و ڕێکخراوەکان بەردەوامن لە وەڵامدانەوە. گرنگ ئەوەیە کە زۆرێک لە دانیشتوانی شاری بێلفاست بە ئاشکرا هاوسۆزییان لەگەڵ کۆچبەران و پەنابەران وەستاوە و پەرلەمان ڕایگەیاندووە کە دەبێت لێپرسینەوە لەگەڵ ئەو کەسانە بکرێت کە بەرپرسیارن.
بەڵام دەبێت ڕووبەڕووی پرسیارێکی قووڵتر و بەپەلەتر ببینەوە: چی ڕێگەی داوە ئەم کەشوهەوای ڕق و کینە و توندوتیژییە سەرهەڵبدات؟
ئەم شەپۆلە لە دەستدرێژی ڕاستڕەوی توندڕەو لەخۆوە سەریهەڵنەداوە. بەهۆی ساڵانێك لە شکستی سیاسییەوە کارا بووە. حکومەتەکانی بەریتانیا و لە سەرانسەری ئەوروپا بەردەوام گێڕانەوەی ڕاستڕەوی توندڕەویان بە کەم سەیر کردووە و تەحەمولیان کردووە و لە هەندێک حاڵەتدا شەرعیەتیان پێداوە. ئەم شکستە هەلومەرجێکی دروست کردووە کە ڕەگەزپەرستی بەبێ کۆنتڕۆڵ گەشە بکات و توندوتیژی بوێرتر دەبێت.
ئەمڕۆ گوتاری ڕاستڕەوی توندڕەو لە پەراوێزدا قەتیس نەماوە. کەسایەتییەکی ناسراوی وەك نایجل فاراج بە ئاشکرا داکۆکی لە دەرکردنی پەنابەران و کۆچبەران دەکەن، ڕاستەوخۆ تەحەدای ئەو مافانە دەکەن کە لە مێژە لە چوارچێوەی مافەکانی مرۆڤی بەریتانیادا پارێزراون. ئەم جۆرە هەڵوێستانە کە سەردەمانێك لە گوتاری سەرەکیدا بیریان لێ نەدەکرایەوە، ئێستا گەورەتر و ئاسایی دەکرێنەوە.
لە هەمان کاتدا بڕیاری سیاسی و کردەوەی دامەزراوەیی، بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ، ئەو هێزانەیان بەهێز کردووە. کاتێک حکومەتەکان شکست دەهێنن لە دژی ڕەگەزپەرستی بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە، کاتێک دەنگدانەوەی گێڕانەوەی دژە کۆچبەران دەدەن، یان کاتێك شەرعیەت دارایی یان سیاسی بە قەرز دەدەن بەو کەسانەی کە پەرە بە دابەشبوون دەدەن، ئەوا بەشداری دەکەن لەو بارودۆخانەدا کە توندوتیژی لێدەکەوێتەوە. کەواتە بەرپرسیارێتی تەنها لە ئەستۆی ئەو کەسانەدا نییە کە هێرشەکانیان ئەنجامداوە، بەڵکو لە ئەستۆی ئەو پێکهاتانەشدایە کە ڕێگەیان داوە ئەو جۆرە ئایدۆلۆژیانە گەشە بکەن. ئێمە بە ڕوونی دەڵێین:
-ئەوانەی ماڵەکانیان سووتاند و خێزانەکانیان تیرۆر کرد و توندوتیژیی ڕەگەزپەرستییان بڵاوکردەوە، دەبێت ڕووبەڕووی تەواوی هێزی یاسا ببنەوە.
-ئەو ڕێکخراوە فاشیستیانەی کە ڕق و کینە و توندوتیژی دژی کۆچبەران و پەنابەران هان دەدەن، دەبێ قەدەغە بکرێن.
-هەموو تاک و خێزانە زیانلێکەوتووەکان دەبێت قەرەبوو و پشتیوانی تەواو وەربگرن بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی ژیانیان
بەڵام ئەمە تەنها بابەتی دامەزراوەکان نییە. بابەتێکە بۆ کۆمەڵگا بە گشتی.
ئێمە داوا لە خەڵک دەکەین لە سەرانسەری ئینگلتەرا و دەرەوەی وڵات کە پێکەوە بوەستن لە هاودەنگییەکی چالاك ڕێکبخەن، تۆڕی هاوکاری یەکتر دروست بکەن، و بەرگری لە دراوسێکانیان بکەن لە دژی ڕەگەزپەرستی و تۆقاندن. مێژووی دوور و درێژی پێکهاتە هەمەچەشنەکان کە شانبەشانی یەکتر دەژین، نابێت بە ترس و دابەشبوون لەناو بچێت.
-نابێت ڕێگە بدەین فاشیزم ڕەگ داکوتێت.
-نابێت ڕێگە بدەین ڕەگەزپەرستی ئاسایی بێتەوە
. نابێت ڕێگە بدەین توندوتیژی کۆمەڵگاکانمان پێناسە بکات.
لە کۆتاییدا، داوا لە سەندیکاکانی کرێکاری، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ڕێکخراوەکانی ژنان، گروپە کۆچبەرەکان، و ڕێکخراوەکانی پەنابەران دەکەین کە لە بەرەیەکی هاوبەشدا یەکبگرن. تەنیا لە ڕێگەی کردەوەی بەکۆمەڵەوە دەتوانین بەرەنگاری هێزەکانی ڕق و کینە ببینەوە و کۆمەڵگایەک لەسەر بنەمای کەرامەت و یەکسانی و هاودەنگی بنیات بنێین. جێگای فاشیزم نییە. بوار بۆ ڕەگەزپەرستی نییە
. ڕێکخراوی ژنان و کۆمەڵگای رۆژهەڵاتی ناوەراست-MEWSO –
-ڕێکخراوی مینبەری پەنابەران و کۆچبەرانی ئیزلینگتۆن-IRMF
ڕێکخراوی ژنانی کورد و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست-KMEWO
-فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی-IFIR
ڕێکخراوی سەراسەری پەنابەرانی ئێرانی-IOIR
Leave A Reply

Your email address will not be published.