لە جنیف چی ڕووئەدات؟!
جمال کۆشش
بەئەگەری زۆر، وەک لەهەندێک دەزگاکانی ڕاگەیاندنەوە،پێشبینی دەکرێت، ڕێککەوتننامەی نێوان ئەمەریکاو ئێران ئیمزا بکرێت، خاڵە بنچینییەکان، کرانەوەی گەرووی هورمز، پاککردنەوەی مینەکان، هەڵگرتنی بلۆککردنی لەسەر بەشێک پارەکانی ئێران وشلکردنی سزای فرۆشتنی نەوت و..سەرەتا ڕەنگە بەشێوەی دجیتاڵی هەردوولا ئیمزای بکەن،ئەمە دڵنییایەکی سەرەتایی بۆ ئێران دابین دەکات، جنیف شارێکی دبلۆماتی لێهاتووە و دەتوانێت ئەو ڕێککارانە ی پێویستن بە زوویی ئامادە بکات.
بەڵام لەوە گرنگترو گەورەترو بەیانی چاوەڕێ دەکرێت یەکێک لەگەورەترین خۆپیشاندانەکان لەدژی کۆبونەوەی سەرانی حەوت دەوڵەتە پیشەسازییەکە کەبە ( گ ٧) ناوی دەرکردووە. خۆی کۆبونەوەکە لەسنوری ئاوی جنیف لەبەری فەرەنسا لەشارۆچکەی ڕەنگینی (ئێفیان) لەماوەی ( ١٥تا١٧)/٦/ بەڕێوەدەچێت.
بەرەی ( نۆ بۆ گ ٧) لە زیاتر لە ٦٠ ڕێکخراوەی کۆمۆنیست وسەندیکای کرێکاری وکۆمەڵەی ژنانی پێکهاتووە، چەند ڕۆژێکە بەرامبەریان رۆژانە سمیناروکۆڕو ۆرک شۆپ لەدژی سیاسەتی کاپیتالیستی ولەدژی شەڕ، هەژاری، میلیتاریزم وگرانی وکارەساتە ژینگەییەکان بەرپادەکەن. ئەمڕۆ بە ٢٠ قایاخ زیاتر لە ١٠٠ کەس بۆ پشتیوانی فەلەستین نمایشی پەڕینەوەیان لەلۆزانەوە ئەنجامدا. بەیانی پێشبینی دەکرێت زیاتر لە ٥٠ هەزار کەس لەسەرانسەری ئەوروپاوە لەدژی ئەم ( حەیوانە برسیەکەی سەرمایەداری کەژیانی لەسەر خوێنمژین وتاڵانی درێژە پیدەدات) وەک لەڕاگەیاندنەکەیاندا هاتووە.

سەرەڕای ئەم شەماڵی کۆمۆنیزمەی جنیف، بەیانی لەسەرانسەری سویسراش رۆژی ( مانگرتنی ژنانە)، گەورەترین مانگرتنی ژنانە بۆ کرێێ یەکسان، باشترکردنی هەلومەرجی کارکردن، مافی مناڵان وگونجاندنی باشتر لەگەل کاتی دایکان، هەراسانکردنی جنسی..
ئەوەش بڵێم بەیانی دەنگدانی گشتیە لەسەر ( سویسرا نابێت لەدە ملیۆن دانیشتوان تێپەڕێنێت)!
ئازادیخوازی وسۆشیالیستی بەرەیەکی بەهێزی کۆمەڵگای سویسرایە.