ئەوڕۆژنامەنووس ونوسەرانەی لەناومیدیاکانی دەسەڵاتدا کار دەکەن هیچ جیاوازییان نییە لەگەڵ ئەوانەی کە دزی وگەندەڵی وتاوانکاری دەکەن چونکەمیدیاکانی دەسەڵاتن تاوانەکانی دەسەڵات دادەپۆشن!

ئاوات ڕەسوڵ
پێویست بەهیچ جۆرە بیانو هێنانەوەیەکیش ناکات ئەو کرێکارو دەست فرۆش و زەحمەتکێش گەلێک جێگای ڕێزو خۆشەویستی و پشتیوانی زیاترە لەو جۆرە ڕۆژنامەنووس ونووسەرو بەناو ڕۆشنبیرو و فەیلەسوفانە کە بەردەوام میدیا وکەناڵەکان وڕۆژنامە وگۆڤارو سائیت وماڵپەڕ و دیوەخانەکانی ئەو جۆرەسیستەم ودەسەڵاتە چەوسێنەرو دزوگەندەڵ وسەرکوتکەرە گەرم دەکەن و دەڕازێننەوە بە بەرنامە و گفتوگۆو پانێل و وتارە بریقەدارو ڕەنگاوڕەنگەکانیان .
هیچ کامیان لە نوسەر و ڕۆژنامەنووس و ڕۆشنبرەکان لەوەی تریان باشترنییە چونکە هەریەکەیان لەژێر چاودێری و پشکنین ونەخشە ڕێگای هەمان جۆر لەپارێزەرانی سیستەم ودەسەڵاتی ملهوڕی چەوسێنەری سەرکوت ودز وگەندەڵدا درێژه بە کارەکانی دەدات و بەجۆرێک لەجۆرەکان پایەکانی ئەم سیستەم کوشندە دژە ئینسانی یە ڕادەگرێت ، هەرئەمەشە کە پارەی زۆری پێدەدرێت لەجیاتی هەقدەستی کارەکەی زۆر بەئاسانی خانوو و سەیارە و جل وبەرگ و شێوەی ژیانی دەبێتە بۆرژوازیانە و شەهایانە بە بەراورد بە خەڵکی زەحمتکێش وکرێکار ودەست فرۆشەکانی شەقامەکانی شارەکان و جوتیار وزەحمەتکێشێکی لادێکانی کوردستان .
ئەم نووسەرو ڕۆشنبیران و ڕۆژ نامەنووسانە زۆر وێرانترن لە جەلادەکانی دەسەڵات وملهوڕە مافیاکانی دەسەڵات کە دزی وتاوانکاری بۆ مانەوەی هەمان جۆر سیستەمی ملهوڕی چەوسێنەرونایەکسان ودزی دەکەن .
دەبێت لۆژیکانە بیربکرێتەوە نووسەرو ڕۆشنبیروڕۆژنامەنووسێک کە ڕاستگۆبێت لەبەرگریکردن لەماف وئازادییەکانی خەڵک و ڕەخنەگرێکی لێهاتوو ڕادیکاڵبێت جێگای نابێتەوە لەباشوری کوردستان چونکە لەلایەن دەسەڵاتی چەوسێنەری بنەماڵەکانەوە ڕاپێچی زیندان و ئەشکەنجەدان و کوشتن دەکرێت یان تیرۆر دەکرێت یاخود بەناچاری ئاوارەی وڵاتان دەبێت بۆئەوەی بەشکۆ وسەربەرزانە بەرگری لەهێنانەدی ئازادی وژیانێکی باشتر بکات .
کەوایە ئێوەی خوێنەرو بیسەر و گوێگر بەئاگایانە و وشیارانە بە هەستکردن بە بەرپرسێارێتی ژیانێکی مرۆڤانە و سەربەرزانە هەنگاو وبڕیارەکانتان دیاری بکەن بۆئەوەی باشتر هەموومان باشتر تێکۆشانی هێنانەدی ژیانێکی باشتر گەشەپێبدەین کە هەریەکەمان بەشکۆ و ماف وئازادییەوە لەکۆمەڵگەدا بژین.
نابۆ ستەمگەر
بژی تێکۆشانی هاودەنگی بۆ هێنانەدی ئیدارەدانی شورایی
