ڕەوتی ڕوداوەکان و نەبونی هەڵوێستی چینایەتی

0

ئەکرەم غەریب 

بزوتنەوەی چەپ و چەپگەرایەتی :
کە بزوتنەوەکی جیهانی بوو (لەتەواوی وڵاتانی جیهان لق و پۆپی هەبوو) خود بەخود بزوتنەوەیەکی ناسیۆنالستی سیاسی لۆکاڵی بوو ( دەکرێت بە شێرپەنجەی بزوتنەوە کرێکاریەکان پێناسە بکرێت) .

 

چونکە هەمیشە خاوەنی بەرنامە و پلاتفۆڕمێکی ئابووری سیاسی نیشتمانی بوون ، لە خزمەت گەشەپێدانی ئابووری نیشتمانیدا :
هەموو حیزب و ڕێکخراوە بەناو چەپ و کۆمۆنیستەکان بەرنامە و ستراتیژان لە چوارچێوەی وڵاتانی خۆیاندا خۆجێی بووە ، ڕێناکەوێت حیزبێک یان ڕێکخراوێکی چەپ بدۆزیتەوە پاشکۆی ناوی نیشتمانی بەخۆیەوە نەلکاندبێت بە پاساوی تیۆری سیاسی ، هەروەک مارکس دەڵێت (هەر بزوتنوەیەک ئامانجی جیا لە چینی کرێکاری هەبێت ، ئەوا تیۆری جیا لە چینی کرێکاری هەیە) هەموو حیزب و ڕێکخراوەکانیش کە هەرچەندە ناوی کرێکاریان هەڵگرتبێت ئەم هەژموونی چەپگەرایەتیە بەسەریدا زاڵ بووە ، کە لە خزمەت گەشەسەندن و پەرەسەندنی ئابووری نیشتیمانی ناوخۆیدا بووە ، نەک لەناوبردنی کاری کرێگرتە و سەرمایە.
هەر ئەم هەژموونەی چەپگەرایەتیە کە خود بەخود لە خزمەتی گەشەسەندنی ئابووری سەرمایەداریدا بوو نەیتوانی لەبەرامبەر ئەو گەشەکردنە ئابووریەدا بەرگە بگرێت و شکستی خوارد ، هەر ئەوەی کە خۆیان ڕێگر بوون لە بەجیهانی بوونی سەرمایە ، ئەنجامی ئەو گەشەسەندن و پەرەسەندنەی خودی سەرمایە خود بە خود جیهانی بوەوە لە ڕێگەی پشکدارێتیەوە.

 

پشکداربوونی سەرمایە ناوخۆییەکان بە سەرمایەی جیهانی بێ هیچ کۆت و بەندێکی نەتەوە و ئاینزا جیاوازەکان ، هەر ئەمەش هۆکاری سەرەکی بوو بۆ پوچەڵبوونەوەی ئایدۆلۆژیای چەپگەرایەتی کە وەک شێرپەنجە بە جەستەی بزوتنوە کرێکاریەکاندا ڕۆۆچوبوو ، لەبەریەک ترازاندن و کاریگەریە نەرێنیەکانی ئەم بزوتنەوەیە هەتا ئێستاش هات و هاواری ناسیۆنالستی لێ بەرزدەبێتەوە کە پێیان وایە دەکرێت ئابووری نیشتمانی تێکەڵ بە ئابووری سەرمایەی جیهانی نەبێت .
ئامانجی ئەم ئایۆلۆژیایە ئامانجی چینی کرێکار نەبووە ( ئامانجی چینی کرێکار لەناوبردنی چینی خۆیەنی وەک چین لەگەڵ کاری کرێگرتە) نەک پێکهێنانی دەوڵەتی کرێکاری.
ئامانج لەناوبردنی کاری کرێگرتەیە نەک سەعات کاری کەم و کرێی ڕۆژانەی زیاتر هەر ئەو تیۆریە جیایەی کە مارکس باسی لێوە دەکات .
شەپۆلی ناڕەزایەتیەکانی ئێران گەیشتبووە لوتکە بەرامبەر دەسەڵاتدارانی سەرمایە لە ئێران ( جەنگێکی ڕاستەقینە لە نێوان خەڵک و دەسەڵاتداراندا لە شەقامەکان یەکلایی ببوەوە) بەڵام کاریگەریە ئایدۆلۆژیەکانی ناسیۆنالیزم و (ئێرانچیەتی) نەبوونی هەڵوێستی هاوبەشی چینایەتی ئامادەنەبونی بزوتنەوەیەکی کۆمۆنیستی لەبەرژەوەندیەکانی تەواوی چینی کرێکاری لەبەرچاو بێت لە گۆڕەپانەکە ، هاوپشکی و هاوسۆزی سەرمایەی جیهانی ( بە جەنگی ئەمریکا- ئیسرائیل-ئێران) شکستی ناڕەزایەتیەکانی لێکەوتەوە بەناڕەزایەتیەکانی ئێران و عێراق و ئیسرائیلیشەوە کە لەناوچەکەدا بڵێسەی سەندبوو.

 

خاوەن پشکەکانی سەرمایە هەمیشە لە هەوڵی گەشەپێدان و پەرەپێدانی ئایدلۆژیا ناسیۆنالستی و مەزهەبیەکاندا توندڕەوی ئاینی ڕاسیزم ناسیۆنالیزمن ، هەر ئەم ئایۆلۆژیانە کاریگەری ڕاستەوخۆیان لەسەر بزوتنەوە چەپگەرایەتیەکان هەبووە و هەیە و ئێستاش دەنگیان دەبیسترێت ، بەڵام بزوتنەوەی کۆمۆنیستی لەو پەڕی لاوازیدا و لە پەراوێزی ڕوداوەکاندا بووە نەک لەناو ڕوداوەکاندا ، چونکە هەڵوێستی چینایەتی ڕوون نەبووە ، هەر ئەمەش هۆکارە بۆ سەرهەڵدانی هەڵوێستی چینایەتی تا ستەمکاری چینایەتی بنبڕ ببێت ، ستەمکاری چینایەتی نەتەوەی ژێردەست و سەردەست ناناسێت تەنها بەبەرژەوەندی سەرمایە گوزاری خۆی نەبێت.
Leave A Reply

Your email address will not be published.