کاریگەری وێرانکەری سیستەمی سەرمایەداری !

ئاوات ڕەسوڵ
لەگەڵ تەشەنەکردنی سیستەمی سەرمایەداری زیاتر کاریگەرییە وێران وکوشندەکانی لەسەر ژینگەو مرۆڤایەتی بەجێ دەهێڵێت .
جۆری کاریگەرییە خەراپ و کوشندەکان زۆرن لەهەر بوارو بەشێکدا دەکرێت زۆر توێژینەوە وبەدواداچوونی کۆمەڵناسیانەو سیاسی وئابووری و دەروونیانەی بۆ بکرێت .
لەناو ئەو بەشانەدا کە زۆر وێرانکەری کوشندەیە ،کاریگەری مۆدێلی نەشتەرگەرییە جوانکاری و ڕازاندنەوەکانی مرۆڤەکانە کە بەجۆرێک کاری لەسەر دەکرێت ڕاستەوخۆ بەرەو بەکاڵاکردنی جەستەی مرۆڤ دەچێت لەئاراستەی پەیوەندییەکانی دا.
ئەمەش لەکاتێکدا بێکاری و هەژاری و برسیکردنی خەڵکی کۆمەڵگە تەشەنەی پێدراوە بە زۆرەملێی چەوسانەوە و تەشەنەکردنی بێ مافی و نایەکسانی یەکان و سەرکوت و چەوسانەوە لەهەمان کاتیشدا پارەیەکی زۆر بۆ شێوازی گۆڕانکارییەکانی جەستەیی وشێوازەکان بەفڕیودەچێت بەهۆی بانگەشەی فرۆدەرانەی بازرگان وسەرمایەدارەکانەوە بۆ بەرهەمە وکەرەستەکانی نمائیشی جوانکاری و گۆڕنکارییەکانی شێوازەکان دا و کەرەستەکانی ماددە کیمایی یەکانی جوانکارییەکانەوە . ..
بەمانایەکی لۆژیکانەش سیستەمی سەرمایەداری بەو جۆرەیە کە لە هەر کۆمەڵگەیەکدا گەشەبکات کە مرۆڤ بەئاگا نەبێت لەهەبوونی ووشیاری دا ڕاستەوخۆ دەبێت کاڵایەکی هەرزان فرۆش، ئەم کاڵایە لەشێوازدا بێت یان لە بیرکردنەوە و چالاکی یەکانی دابێت ئەم جۆرە کاریگەرییانە هەریەکەیان زۆر ورێرانکەرن بۆ ئینسان وچونکە لەهەبوونی شکۆ و ماف دایی دەماڵێت وەک جەستەیەکی بێ گیان کە ئاراستەی پێدەکرێت .
لێرەوە دەتوانین بڵێن ئامانجی گۆڕانکاری جەستەیش لەشێوازدا هەمان ئامانج لەخۆ دەکرێت چونکە دەچێتە چوارچێوەی نمائیشێکی ساختەوە دوور لەسرووشتی مرۆڤ خۆی .
هەرچەندە مرۆڤ ئازادە لەوەی چۆن شێوازی خۆی دەگۆڕێت یان خۆی دەڕازێنێتەوە و جل وبەرگ دەپۆشێت لەجۆر وشێوازدا بەڵام کەسەیری ناوەڕۆکی نمائیشەکان بکەین ئەوە دەر دەخات کە بۆ فرێودانی لایەنی ئامانج دارە نەک پەیوەندێکی تەندروست وجدی بۆژیان .
لەبەرئەوەی ئاستی دەستکەوت و بەدەستهێنانی پارە پەیوەندییەکان لەناو ئەو جۆرە بارودۆخە ساختەکارییەدا ئاراستە دەکات.
دەرئەنجامی پۆختە ئەوەی مرۆڤی ژیر و وشیار پێویستی بە نمائیشی ساختەکاری نییە چونکە لەگەڵ جۆری بارودۆخی ژیانی لەڕووی پەیوەندییەکانەوە واقیع بینانە وەک ئەوەی خۆی باوەڕی پێ یەتی مامەڵەیان لەگەڵ دەکات کەوایە خۆی ئاراستەی داهاتووی دەستنیشان دەکات نەک ئاستی داهاتی پارەکەی !!!
پرسیارە جدی ودروستەکە ئەوەیە کەپێویسته ژیرانە ولۆژیکانە وەڵامی بدەینەوە ئەویش ئەوەیە ئایا لەجیاتی ئەو جۆرە بانگەشە وڕیکلامانەی کۆماپانیاکانی دەرمانی جوانکاری و گۆڕاکاری یەکان بانگەشە وڕیکلام بۆ کەشەدانی هاوکاری و هەماهەنگکاری و یارمەتیدان و هەروەزکاری خەڵکی کۆمەڵگە بکرایە بۆ ئەوەی پەیوەندییە ئینسانی و شێوازی ئیدارەدانی و پاک ڕاتنی ژینگە و بەدەنگەوە هاتنی یەکتری باشتر نەبووە ؟