ئۆپۆزیسیۆن چیە؟
د.سالار باسیرە
له‌و کۆمه‌لگایانه‌ی هوشیاری سیاسی هاولاتیان کز‌و لاوازه‌و هه‌روه‌ها ره‌وشی ئابوری و کۆمه‌لایه‌تی تیایاندا لاوازه، ئه‌وا مەترسی ئەوە زۆرە سیسته‌می سیاسی په‌یره‌وکراو له‌ده‌وله‌تدا سیسته‌مێک بێت که له‌سه‌ر زه‌برو زه‌نگ و خۆسه‌پاندن بونیاد نرابێت.
لێره‌دا پێشێلکردنی مافی تاکه‌کانی کۆمه‌ل و سه‌ربه‌ستیه‌کانیان و بوارنه‌دان به‌گروپی سیاسی جۆراوجۆر له ده‌وڵه‌تدا شتێکی ئاسایی ده‌بێت. واتا له ولاتدا سیسته‌می دیکتاتۆری په‌یره‌و ده‌کرێت ، ئیتر ئایا ئه‌و سیسته‌مه دیکتاتۆریه سیسته‌می دیکتاتۆری تاکه که‌سی بێت، یان تاقم و گروپ بێت.
ئۆپۆزیسیۆن چیە؟
ئۆپۆزیسیۆن دەكرێ حیزبێكی سیاسی بێت، یان رێكخراوێكی كۆمەلگای مەدەنی و گروپی فشار بێت، جەماوەرو شەقام و كۆمەلانی خەلك بێت. ئەو نارەزاییانەی ئۆپۆزیسیۆن دروست دەكات. بەلام جیاوازی نێوانیان ئەوەیە حیزب بەپێچەوانەی گروپی فشار‌و رێكخراوە مەدەنیەكان دەیەوێ وەك رێكخراوێكی سیاسی بگاتە دەسەلات و پیادەی دەسەلاتی سیاسی بكات و بەم رێگایەوە بەرنامەكانی خۆی پراكتیزە بكات. دەبێت هەمیشە جیاوازیەك هەبێت ئۆپۆزیسیۆن لە حیزبی دەسەلاتدار جودابكاتەوە، ئەویش دەبێت خۆی لە بەرنامەی سیاسی و ئابوری و كۆمەلایەتی و فكردا نیشانبدات.
ئاسایی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی بەتایبەت ئۆپۆزیسیۆنی پۆزەتیف دەبێت چاودێری وكۆنترۆلی دەسەلات بكات بۆ هەر لادانێك كە زیان بە ئاسایشی نەتەوەیی و نیشتمانی بگەیەنێت ئیتر ئەوە بواری سیاسی، ئابوری، كۆمەلایەتی یان زانست و پەروەردە و ژینگە بێت. ئۆپۆزیسیۆن سەنگەر لە دەسەلات دەگرێت و هەلەكانی دەقۆزێتەوە بۆ ئەوەی لەهەلبژاردنی داهاتودا زۆرترین دەنگ بەدەست بهێنێت و بگاتە دەسەلات بۆ ئەوەی بتوانێت بەرنامەكانی خۆی جێبەجێ بكات، بەلام تەنیا لەسیستەمی دیموكراسیدا ئۆپۆزیسیۆن دەتوانێت بە ئازادی كاربكات و گەشەبكات. ئۆپۆزیسیۆن دەكرێ ئەحزابی نێو، یان دەرەوەی پەرلەمان بێت بەلام ئەوەی نێو پەرلەمان كاریگەرترە.
