پژاک و حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی ئێران بەرە و ئەنجامدانی تێکۆشانی هاوبەش هەنگاو دەنێن !
ئەڵتەرناتیڤی شورایی / ڕاپۆرت
بەپێی سەر چاوەی زانیاری یەکان کەبەدەست ماڵپەڕی ئەڵتەرناتیڤی شورایی گەیشتووە . لە ڕۆژی ١٥ی ئایاری ٢٠٢٦ کۆبونەوەیەک لەنێوان هەردوو پارت ،ئەوانیش( پارتی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران و پارتی ژیانی ئازادی کوردستان ) ئەنجامدراوە ،
لەدوایی کۆبوونەوەیەکەیان نووسراوێکیان بڵاوکردۆتەوە کە لەسەر چەند خاڵ وهەنگاوێک پێکهاتوون کە لەداهاتوو پێکەوە چالاکی تێکۆشان ئەنجام بدەن بەهاوبەشی .
ئەو هەنگاوانەی کە جەختیان لەسەر کردۆتەوە بۆ تێکۆشانی پێکەوەیی بریتی یە لە خەباتی بەردەوام بۆ ئازادیی ژنان، سیاسیی، کۆمەڵایەتییەکان و برایەتی لە کوردستان و ئێران…
هەروەها نوێنەرانی ئەم دوو پارتە، لە بارودۆخێکی هاوڕێ یانەدا باسیان لە گرنگی هاوکاریی نێوان هێزە کوردییەکان کردووە لەهەمان کاتیشدا جەختیان لەسەر ئازادیی سیاسی، کۆمەڵایەتیی، ئازادیی ژنان، دژایەتیکردنی سزای لەسێدارەدان، ئازادکردنی زیندانیانی کردەوە.
بەپێی سەرچاوەی زانیاری یەکە ئەوانەی کە لەو کۆبونەوەیەدا بەشداربوون بریتی بوون لە نیسان نودینیان و ئەسغەر کەریمی لە پارتی کۆمۆنیستی کرێکاری، هەروەها ئیبراهیم عەلیپوور و ئەهوەن چیاکۆ لە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان.
لە دوایی کۆبونەوەکەیان ئەوەیان ڕاگەیاندووە کە هەردوو پارت لەسەر ئەوە هاوڕابوون کە لەداهاتوودا کۆبونەوەی زیاتر لەگەڵ یەکتری بەگرینگ وپێویست دەزانن بۆ زیاتر تێکۆشانی پێکەوەیی .

