چەکدارەکانی ئاسایش چوونەتە سەر ماڵی سەرۆکی حیزبێک چەند کەسێک لە خانەودەکەیان ئازار داوە لەشاری سلێمانی لە باشوری کوردستان !
ئەڵتەرناتیڤی شورایی / سلێمانی
بەگوێرەی زانیارییەکان کە بەدەستمان گەیشتووە لەشاری سلێمانی هیزەکانی ئاسایش چوونەتە سەر ماڵی سەرۆکی حیزبی کڵپەی نیشتمانی ، بە گوێرەی زانیاری یەکان ڕۆژی ١٣/٥/٢٠٢٦ ئەم چەکدارانەی ئاسایش لەنکاو بەبێ ئاگادار کردنەوەی نوسراوی دادگا و ڕاستەوخۆ چوونەتە سەر ماڵی سەرۆکی ئەو حیزبە و ئازاری ئەندامانی خانەوادەکەیان و پاسەوانەکانیان داوە.
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە کە بە ماڵپەڕی ئەڵتەرناتیڤی شورایی ڕاگەیاندووە کە هێزەکەی ئاسایش ئەحمەد سەید ڕزگار کە تەمەنی ٢٧ ساڵە پاسەوانە لەگەڵ خۆیان بردویانە بەبێ هیچ هۆکارێک و بێ فەرمانی دادوەری .
هەروەها هەڕەشەیان لەتەواوی خانەوادە کردووە کەنابێت ئەم بابەتە لەمیدیاکاندا بڵاوببێتەوە.
