شوراکان و”نوێنەرایەتی خەڵک”
بەرنامەی پرسیارو وەڵام

حەسەن ساڵی لەگەڵ حەمید تەقوایی
وەرگێڕانی کاوە عومەر
حەسەن ساڵحی: دەستەواژەی “نوێنەرایەتی” ماوەیەکە لە فەزای سیاسی ئۆپۆزسیۆندا بووەتە جێگای باس. لەم بەرنامەیەدا دەمانەوێت باس لە نوێنەرایەتی خەڵک بکەین لە قۆناغە جیاوازەکاندا، لە پرۆسەی ڕووخاندن، لە قۆناغی گواستنەوە و لە سیستەمی داهاتوودا. بەڵام پێش ئەوە پرسیاری من ئەوەیە، لە ڕوانگەیەکی گشتیەوە چییە سەبارەت بە نوێنەرایەتی خەڵک؟
حەمید تەقوایی: خاڵی یەکەم ئەوەیە کە پێداگری هێزە سیاسییەکانی ئۆپۆزسیۆن لەسەر نوێنەرایەتی خەڵک کارێکی باشە. لە ڕاستیدا دەڵێن کە پێویستە خەڵک لەبەرچاو بگیرێت و بەشداری ئاڵوگۆڕەکاندا بکەن و ببنە جێگای پشت پێ ببەستن. ئەمە ئاراستەیەکی دروستە، جۆرێکە لە گەڕانەوە بۆ کۆمەڵگە لەبری گەڕانەوە بۆ ئەوانەی سەرەوە و حکومەتەکان و بە گشتی بۆ هێزە سەروو خەڵکیەکان و هتد.. بەڵام لە هەمان کاتدا قسەکردن تەنها لەسەر نوێنەرایەتی خەڵک باسکردنێکی گشتییە.
زۆرێک لە هێز و تەنانەت حکومەت و لایەنە کۆنەپەرستەکان باس لە خەڵک و ئیرادەی خەڵک و نوێنەرایەتیکردنی خەڵک دەکەن و هتد، زۆرێک دەڵێن ئێمە نوێنەرایەتی خەڵک دەکەین، دەمانەوێت خەڵک ئازاد بێت، دەمانەوێت خەڵک بە ئارەزووەکانی خۆی بگات و هتد بەبێ ئەوەی بە ڕوونی ڕوونی بکەینەوە کە چۆن و بە چ شێوەیەک؟
ئەمە سەرەتایەکی باشە، بەڵام بە هیچ شێوەیەک کافی نییە. خاڵی گرنگ ئەوەیە کە خەڵک بەڕاستی چۆن، لە چ پلەیەکدا، لە چ بارودۆخێکدا دەتوانێت نوێنەرایەتی بێت. واتە دەتوانن ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوە بگێڕن لە بەدیهێنانی خواست و ئامانجە ئینسانییەکانیاندا، لە بەدیهێنانی بەرژەوەندی و ناڕەزایەتی و دروشمەکانیان بە ئاراستەی ئازادی و یەکسانی و خۆشگوزەرانی.
خاڵی یەکەم ئەوەیە نوێنەرایەتی خەڵک لە ڕێکخراوبوونی خودی خەڵکدایە. خەڵکی پەرتەوازە و لێکدابڕاو ناتوانن دەخالەت لە هیچ شتێکدا بکەن و ڕۆڵی کارا و یەکلاکەرەوەیان هەبێت. خەڵکی ناڕێکخراو ناتوانن لەسەر پرسە جۆراوجۆرەکان گفتوگۆ بکەن و هاوڕایی دروست بکەن و ڕاوێژ لەگەڵ یەکتر بکەن یان بەشێوەیەکی ئاگاهانە لەسەر بنەمای زانیاری پێویست بڕیار بدەن.
لە ئەنجامدا لەژێر کاریگەری هەست و سۆز یان ڕووداوەکانی ڕۆژدا یان لە ژێرکاریگەی دەمارگیری و نەزانییەوە دەتوانن بە ئاسانی بڕیار بدەن یان دەنگ بەو یان ئەو بدەن. ئەمە میکانیزمی بەشداری خەڵکە لە دیموکراسیەکانی ڕۆژئاوادا.
بەڵام تەنانەت هەر ئەم ئاستەش لە بەشداریکردن هەمیشەیی و بەردەوام نییە. دیموکراسی لیبراڵ، هەرچەندە زۆر باشتر و پێشکەوتنخوازتر لە دیکتاتۆرییەتەکانی وەک کۆماری ئیسلامی، بەڵام گەرەنتی ئازادی ڕاستەقینە ناژات بۆ خەڵک .
بۆ نمونە لە وڵاتانی ڕۆژئاوادا چەند ساڵ جارێک هەڵبژاردن دەکرێت و دواتر بۆ ماوەی ٤ یان ٥ ساڵ خەڵک بەدەست بەتاڵی دەنێرنەوە ماڵەوە تا هەڵبژاردنی داهاتوو. لەم نێوەندەدا سەرۆک کۆمار، سەرۆک وەزیران، یان هەر بەرپرسێکی هەڵبژێردراو دەتوانێت بدزی و ببات و بایەخێکیش بۆ داواکاری و ناڕەزایی خەڵک دانەنێت.
بۆیە ئەم جۆرە بانگەوازە بۆ خەڵک تەنانەت ناتوانێ داواکاری ئەو کەسانە جێبەجێ بکات کە دەنگیان بە بەرپرسان داوە. لە زۆر حاڵەتدا دەنگدەران دوای ماوەیەکی کورت لە دەنگدانیان پەشیمان دەبنەوە، بەڵام تازە کار لەکار ترازاوە.
بابەتێکی تر ئەوەیە کە دەتوانیت خەڵکی ناڕێکخراو و پەرشوبڵاو لەژێر کاریگەری جوڵاندنیهەست و سۆزو دەمارگیری و هەواڵ و وروژاندنی ڕۆژدا لەلایەکەوە بەرەو لایەکی دی ببەیت. پۆپۆلیستەکان و فاشیستەکان هەر بەو شێوەیە مامەڵە دەکەن.
دەتوانیت بەشێک لە خەڵک لەگەڵ خۆتدا ڕابکێشیت لەژێر کاریگەری دەمارگیری و ڕەگەزپەرستیە نەتەوەیی و ئایینییەکانەوە. خومەینی بە هەمان شێوە لە دژی ڕژێمی شا و دواتریش هەر لەسەرەتایی هاتنە سەر دەسەڵاتیش هەربەو شێوەیە مامەڵەی کرد.
بۆیە جۆر و شێوازی بانگەوازی خەڵک زۆر چارەنووسسازە. خەڵک کاتێک دەتوانن بڕیارێکی دروست لەسەر بنەمای بەرژەوەندیە ڕاستەقینەکانی خۆیان بدەن، کەڕێکخراوبن و لەسەر بابەتی جۆراوجۆر گفتوگۆ و ڕاوێژ لەگەڵ یەکتر بکەن، ئاگابن و زانیاریان لەبارەیانەوە هەبێت و ئەمەش بە واتە ڕێکخراوبوون!
ڕێکخستن ئەوەیە کە ئەم بابەتانە بەرەوپێش دەبات و لێرەدایە کە ئێمە جەخت لەسەر شوراکان و ڕێکخراوەی جۆری شوراکان دەکەینەوە. نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی خەڵک تەنیا لە ڕێکخراوەکانی جۆری شوراکاندا دەتوانێت مانای هەبێت، چونکە لە شوراکاندایە کە خەڵک ئاگاو و وشیاردەکرێتەوە، بەگفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی بیروڕا لەسەر پرسەکان، توانای ئەوەی ئەبێت کە بیرلێکراوەو وشیارانە و تۆکمە بۆچوون ودەنگی خۆیان بدەن.
حەسەن ساڵحی: بەلەبەرچاوگرتنی ئەو پێناسەیەی کە ئێوە بۆ نوێنەرایەتی خەڵک داتان، ئەم کارە لە ڕەوتی ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامیدا بە چ مانایەک دێ؟
زۆرتر باسی شۆڕشی خەڵک دەکەین یان باسی خۆپیشاندان و مانگرتنی بەرفراوان دەکەین. ئایا مەبەست لە باسکردنی نوێنەرایەتی خەڵک لە پرۆسەی ڕووخاندندا ئەوەیە؟
حەمید تەقوایی: لە پڕۆسەی ڕووخاندنیشا، ڕێکخستنی خەڵک ڕۆڵێکی بنەڕەتی دەگێڕێت. بۆ ئەوەی خەڵک ڕۆڵێکی کاریگەر بگێڕێت و بە کەمترین زیانی گیانی باشترین ئەنجام بەدەست بهێنێت، پێویستە لە ئاستێکی هەرچی فراواندا ڕێکخراوبن.
خەبات، چ لە شێوەی کۆبونەوە و خۆپێشاندان، مانگرتنی ناوچەیی و سەرتاسەری، یان ڕاپەڕین و هێرش بۆ سەر هێزەکانی ڕێژیم، بێ هەماهەنگی ناکرێ. ئێمەی هێزە شۆڕشگێڕەکان هەمیشە جەختمان لەوە کردۆتەوە کە بۆ ڕووخاندنی حکومەت دەبێت خەڵکی ڕێکخراو بێنە مەیدان و ڕێکخستن و تەنانەت چەک هەڵگرتن و ڕوخاندنی دەسەڵات بە ڕاپەڕین و هێرشکردنە سەر ناوەندەکانی حکومەت و هێزەکانی پارێزگاری و هێز و دام ودەزگا سەرکوتگەرەکان و هتد. لێرەدا نوێنەرایەتی خەڵک جگە لە شۆڕش هیچ مانایەکی تری نییە.
نوێنەرایەتی لە مەسەلەی ڕووخاندندا واتە مومارەسەکردنی ئیرادەی خەڵکی ڕێکخراو بۆ هێنانەخوارەوەی حکومەت لەدەسەڵات. ئەمە بنەمای باسەکەیە، بەڵام بە ڕوونی لەم پرەنسیپەی “بەکارهێنا