ڕژێمی فاشیزمی ئیسلامی ئێران بەردەوامە لەدرێژەدانی لەسێدارەدانی زیندانیانی سیاسی

0

ئەڵتەرناتیڤی شورایی / ئێران

بەپێی سەرچاوەی زانیارییەکان بەرەبەیانی ئەمڕۆ   هەر یەکە لە علی‌اکبر (شاهرخ) دانشورکار و محمد تقوی سنگ‌دهی،دوو زیندانی سیاسی کە لە زیندانی قەزلهەزار ڕاگیراون، لەسێدارە دراون.

ئەم هەنگاوە بە کاردانەوە و نیگەرانی لە بارەی دۆخی زیندانیانی سیاسی و پڕۆسەی قەزایی لە ئێران بەرەوڕوو بووەتەوە.

 سەبارەت بەم کردەوە دژە ئینسانی یە  کۆمیتەی ئازادکردنی زیندانیانی سیاسی لە ئێران لە ڕاگەیاندنێکی دا بڵاویکردۆتەوە کە بەپێی یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکان و ڕێککەوتننامەی چوارەمی ژنێڤ، دەبێت لە هەموو بارودۆخێکدا ژیان و مافی زیندانییەکان بپارێزرێت.

هەر جۆرە گواستنەوەیەکی نایاسایی، ئەشکەنجەدان، برسیکردن یان بەرکەوتنی دیلەکان بە مەترسی شەڕەوە، پێشێلکارییەکی گەورەی یاسای نێودەوڵەتییە.

نا بۆ هەبوونی یاسای دژە ئینسانی لەسێدارەدان 

پێویستە زیندانیانی سیاسی ئازاد بکرێن 

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.