بروسکەی پیرۆزبایی / بۆ نووسەر و ڕۆژنامە نووسانی کوردزمانی هاوپیشەکانمان !


کە لەهەر ڕێکخراو و حیزبێک یان دامەزراوێکی میدیایی و ڕاگەیاندن کارو چالاکی ئەنجام دەدەن یاخود سەربەخۆیانە لەو مەیدانەدا درێژە بەکاروچالاکی و هەنگاوەکانتان دەدەن .
بە بۆنەی ساڵیادی هاتنەوەی ساڵ ڕۆژی ڕۆژی هاتنەکایەوەی یەکەمین بڵاوکراوە بەزمانی کوردی و بەناوی کوردستانەوە ، جوانترین وگەرمترین پیرۆزبایی و دەستخۆشی دەکەم لەسەرجەم ئەونووسەرو ڕۆژنامەنووس وئەدیب و خاوەن خامەی خاوەن ئیردەیەکی ڕادیکاڵی ئینسانین و چالاکانە وڕاستگۆیانە نووسین وهەنگاوەکانیان لەپێناوی هێنانەکایەوەی ژینگەیەکی جوان و نایابە لەپاراستنی ماف وشکۆو ئازادی یەکان و داکۆکی ڕادیکاڵانە دەکەن لەهەبوونی ژیانێکی بەرابەرو یەکساندا لە کوردستاندا .
هەر لەم چوارچیوەمیتۆدا یادویادە وەری ئەو نووسەرو ڕۆژنامەنووس و ئەدیب و خاوەن خامە ڕادیکاڵەنە کە گیانی خۆیان بەخشی یان تیرۆر کران بە ناڕەوا یاخود زیندانیکران بەهۆی نووسینی ووشە وڕستە ئازادیخوازو مرۆڤایەتی وداکۆکی کردن لە ژیانێکی یەکسان وبەرابەردا لەکۆمەڵگەی کوردستاندا بەرز دەنرخێنین و هەمیشە یادەکانیان بۆ ئێمە پڕ لەهێزی گەشەدانی ئیرادەی بەهێزی ئینسانیمانە کە باشتر بتوانین چالاکانەتر لەمەیدانی تێکۆشان بۆ هێنانەدی ژیانێکی پڕ لەشکووماف وئازادییەکان بۆ خەڵکی کوردستان درێژە پێبدەین .
ئەنجام :
هەموو ئەوانەی بەنووسین و کارە ڕۆژنامەنووسی و سیاسی و ئەکادیمی وئەدەبی وشکارەکانیان ئەگەر دژایەتی هەرجۆرە هەنگاوێکی گەشەی ئازادی و پاراستنی و ماف وشکۆی ئینسانی و دادپەروەری و یەکسانیخوازی بکەن لەژێر هەرجۆرە بیانوێکدا یان بەپاساوی هەر جۆرە تێڕوانینێکی دژە ئینسانیان ئەوا هەروەک ئەوە وایە بە نووسین وقسەکانیان ژینگەی مرۆڤایەتییمان لێ پڕکەن لەزبڵ و غاشاکی کوشندە کەزیانی بەتەندروستی هەناسەدان و خۆشی وئاسوودەیەکانی مرۆڤەکان دەگەیەنێت.
هەر ئەمەش ئەوە دەخوازێت هەمیشە هزرو تێڕوانینەکانمان بەئیرادەیەکی ڕاستگۆیانەی ڕادیکاڵانە بەئامانجی گەشەی ووشیاری و تێکۆشانێکی باشتر بۆ هێنانەدی ژیانێکی ئازاد و بەرابەر بێت.
نا بۆستەمگەر
بژی ئازادی ڕادەربڕینی بێ مەرجی سیاسی و دینی
بەدی بێت ئیدارەدانی شورایی
ئاوات ڕەسوڵ