ده‌سه‌لات له لایه‌ن گه‌له‌وه ئه‌درێ

سالار باسیره
له كۆمه‌لگای مه‌ده‌نی و دیموكراسیدا ده‌سه‌لات له‌لایه‌ن گه‌له‌وه ئه‌درێ ، به‌واتا گه‌ل سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌لاته. كه‌س له‌سه‌رو یاساوه نیه‌و هه‌موو تاكێكیش ده‌بێت ده‌ستی بگات به ده‌سه‌لات.
ده‌سه‌لاتدارانی حكومه‌ت به‌یاسا سزا ئه‌درێن و حكومه‌ت خۆیشی ده‌كه‌وێته ژێر ده‌سه‌لاتی یاساوه‌و ده‌سه‌لاته‌كان به‌پێی یاسا‌و ده‌ستور ده‌ستنیشان و سنوردار ده‌كرێ.
هه‌ربۆیه یاسا‌و پڕۆسه‌كانی دارشتنی یاسا ده‌بێت ڕوون بن و كاریشی پێ بكرێت. گه‌ل ئاسایی ده‌بێت سه‌رچاوه‌ی ڕه‌وایه‌تی سیاسی بێت. گه‌ل خزمه‌تی حكومه‌ت ناكات، به‌ڵكو حكومه‌ت خزمه‌تی گه‌ل ده‌كات.
حكومه‌ت ته‌نها ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ی هه‌یه كه گه‌ل پێی به‌خشیوه بۆنمونه له رێگای هه‌ڵبژاردنه‌وه. ده‌پرسم گه‌ل له كوێدا سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌لاته له هه‌رێمی كوردستاندا جگه له‌وه‌ی كراوه‌ته كه‌ره‌سه‌ی ڕوتاندنه‌وه‌و كۆیلایه‌تی و به ناویشیهوه قسه ده‌كرێت و بڕیار ده‌رده‌كرێت ..
لێره‌دا كێشه‌ی بڕوا نه‌بوون به ده‌سه‌لات و به سیاسه‌ت دروستبووه‌و خه‌ڵكیی وای ده‌بینێ كه ده‌سه‌لات شتێكی خراپه‌و خه‌لكانی تریش بێبه‌خت ده‌كات.
ئه‌م بیروڕایه ئه‌وه‌نده كاریگه‌ر بووه كه كۆمه‌لانی خه‌لكی ئه‌م ولاته له مه‌سه‌له‌ی ده‌سه‌لاتدا ئیتر سیاسه‌تیش له‌گه‌لیدا به شتێكی خراپ ده‌بینن.
گه‌ل بروای به ده‌سه‌لات نه‌ماوه‌و ده‌سه‌لات به‌م سروشتهي ئيستهي ناتوانێت بڕوای گه‌ل بۆ ده‌سه‌لات و بۆ سیاسه‌ت بگێرێته‌وه.