بەبۆنەی هاتنەوەی ساڵ یادی ٥ی ئازار ساڵ ڕۆژی ڕاپەرینی خەڵکی کوردستان لەدژی ڕژێمی فاشیزمی بەعس پیرۆزبایی لەخەڵکی کوردستان وهاوڕێیانمان لەبزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان دەکەین !

0

بۆ / هاوڕێیانمان لەبزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان 

بابەت/ پەیامی پیرۆزبایی 

سڵاوێکی هاوڕێیانەی گەرم 

هاوڕێیان سەرەتا زۆر سوپاس بۆ نامەی پیرۆزبایتان ، بەبۆنەی ساڵیادی ٥ی ئازار کە ڕۆژێکی تایبەت وگرینگە لەمێژوویی تێکۆشانی هاودەنگی خەڵکی کوردستان  لەپێناوی هێنانەدی ئازادی وژیانێکی پڕشکۆ لەماف وژیانێکی باشتردا.

 

ئێمەش لەم دەرفتە دا پڕ بەدڵ  بەبۆنەی هاتنەوەی ساڵیادی ٥ی ئازاری کە یەکەم ڕۆژی سەرهەڵدانی ڕاپەرینی خەڵکی کوردستان کە لەشاری ڕانیەوە دەستی پێکرد لە ئێوە و تەواوی خەڵکی کوردستان بەگشتی دەکەین .

 

٥ی ئازار ڕۆژێکی پڕسەنگداری مێژوویی یە لەخەبات وتێکۆشانی هاودەنگی جەماوەری  خەڵکی کوردستان بۆ هێنانەدی نان کار ئازادی ژیانێکی باشتر بەڵام زۆر بەداخەوە لەدوایی ڕزگارکردنی باشووری کوردستان لەدەست دەسەڵاتی فاشیزمی بەعس دواتر دەسەڵات کەوتە دەست حزبەکان ودەستیان بەقۆرع کاری و بەش بەشێن و دابەشکاری بەسەر خۆیاندا بەزۆرە ملێ کرد .

 

دەرئەنجام بەزەبەری چەک و زۆرە ملێ ڕێگەیان نەدا خەڵکی باشووری کوردستان بەشێوەیەکی مەدەنی ودیموکرسی وئازادانە بەشداربێت لەبەڕێوەبردنی کۆمەڵگە و سوودمەندبێت لەداهاتی ماددی ومەعنەوییەکانی کۆمەڵگە .

زۆر بەداخەوە لەقۆناغی ئێستادا وێڕای ئەوەی ژیانی خەڵکی کوردستان لەناو چەندەها قەیران وکێشەی نەبوونی کارو هەژاری وچەوسانەوە وگرانی وزۆری باج و بێ مافی و هەتا کوشتنی ڕێژەی زۆری ژنان وكچان ، ساڵانە بەرزبوونەوەی ڕێژەی کوشتن وتوندوتیژی لەباشوری کوردستان وسەروکوت وزیندانیکردنی خۆپیشاندەروخەڵکی ناڕازی کەداوایی نان کار ئازادی و ماف وژیانێکی باشتر دەکەن  ڕاپێچی زیندانەکان دەکرێن یاخود لەلایەن هێزە ئەمنێکانی دەسەڵاتەوە کراونەتە قوربانی لەشارۆچکەو شارەکانی باشووری کوردستان لەمێژووی ساڵانی ئەم دەسەڵاتە چەوسێنەرە چەندبارە بۆتەوە. 

 

لەهەمان کاتیشدا لەهەنوکەی ئێستادا باشووری کوردستان ڕوبەڕوویی بارودۆخێکی گەلێک دژاوا بۆتەوە کە خەریکە خەڵکی باشووری کوردستان بەئاگری شەڕی نێوان ئەمریکا وئیسرائیل وئێران دەسوتێت پەلکێشی قوربانی زیاتر ئاراستە دەکرێت . 

 

لەگەڵ ئەوەی هیوادارین خەڵکی کوردستان سەلامەت بێت و خەڵکی ڕۆژ هەڵاتی کوردستان وئێرانیش  هەرچی زووترە بگات بەئازادی وژیانێکی پڕشکۆی ئینسانی وبەرابەری .

 

هەر بۆیە لەم بۆنەیەدا لەگەڵ پیرۆزبایی کردن لەخەڵکی کوردستان  بەپێویستی دەزانین کە تەکید لە گرنگی وپێویستی هاوخەباتی گەشەدانی تێکۆشانی هاودەنگی جەماوەری بکەینەوە کە ئامانج هێنانەدی خواست وداوا ڕەواکانی خەڵکی ستەمدیدە بکرێتەوە  بۆئەوەی هەرچی زووترە کۆ دەنگی بەرزبێتەوە بۆ هێنانەدی  نان کار ئازادی وژیانێکی پڕشکۆی ئینسانی بێت بۆخەڵکی کوردستان.

 

بەرزو بەڕێزو پیرۆزبێت ١٤ی ڕەشەمە  / ٥ی ئازار  

نا بۆ ستەمگەر

تێکۆشانی هاودەنگی ئیدارەدانی شورایی 

 

١٣  ی ڕەشەمە ٢٧٢٥             / ٤/٣/٢٠٢٦

 

 

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.