جەنگ و حیزب و شەڕ لەگەڵ حیزب!

0

حەمید تەقوایی

وەرگێڕانی:کاوە عومەر

 

هەڵوێست و سیاسەتی حزبی ئێمە سەبارەت بە جەنگی ٣٩ ڕۆژە ڕوبەڕووی ڕەخنە و دژایەتی هێزە چەپە ناسیاسیەکان بووەوە، بەتایبەتی ئەو دۆستانەمان کە لە مێژە هێرشکردنە سەر حیزبمانیان کردووە بە کاری خۆیان.

هەندێک لەوانەی کە دژایەتییەکی لەمێژینە و هیستریکیان لەگەڵ حیزبەدا هەیە، تۆهمەتی لایەنگری ئیسرائیل و لایەنگری ئەمریکا، “لوتفی خۆیان” بۆ حزبی ئێمە نیشان دەدەن.

ئەم دۆستانە لە ڕاستیدا لە ژێر ئاڵای “نا بۆ شەڕ لەگەڵ کۆماری ئیسلامی” دا هاتوونەتە شەڕ لەگەڵ حیزبی ئێمە. 

ئەم جۆرە دژایەتی و تۆمەت بەخشینەوە ڕەگ و ڕیشەی لە دیدگا و تێڕوانینی سیاسی ئەو دۆستانەدا هەیە.

هەمان ئەو هێزانەی کە تیرۆری ئیسماعیل هەنیە ڕێبەری بزووتنەوەی حەماسیان لە تاران شەرمەزار کرد و جێگرەکەی ئەو (یەحیا سینوار) یان بە گیڤارای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناودەبرد و بە ئاشکرا لە شەڕی ئۆکرانیادا لەکەناری پوتینیاندا وەستابوون، ئێستا لە دژی حزبی ئێمەدا  ڕیزی بوون.

مەسەلەکە پەیوەندی بە شەڕ و دانوستانەوە نییە، بەڵکو زیاتر ئەو “دژە ئیمپریالیزمە” شێواوەیە کە حیزبی توودە و ئەکسەریەت نوێنەری ئاشکرا و ڕسوای ئەون.

باسەکە سەبارەت بە وەڤێرژنی چەپی لە لەناوبردنی “شەیتانی گەورە” و  فڕێدانە ناو دەریای “ڕژێمی داگیرکەری قودس”ە. وە ئەم مەیلە تەنها سنوردار نیە  بە ئۆپۆزسیۆنی ئێرانەوە، بەڵکو پانتاییەکی جیهانی هەیە.

حزبی ئێس دەبلیو پی  لە ئینگلتەرا کە هەمیشە بە ئاشکرا پشتیوانی حەماس و حزبوڵای لوبنانی کردووە، نموونەیەکی ڕوونە.

هەروەها ئەوچەپانەی کە دژایەتی “ئیسلامۆفۆبیا” دەکەن و بانگەشە بۆ ڕێژەگەرایی کولتووری دەکەن، مەیلێکی دیکەی  هەر ئەم ڕەوتەن. 

لە سەردەمی شۆڕشی ژن ژیان ئازادیدا، ئەم دۆستانە لە پشت هەموو هەڵوێست و پشتیوانی دەوڵەتان و پەرلەمانەکانەوە  لە بزووتنەوەی مەهسا (پشتیوانی ئاشکرای جەستن ترودۆ سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتی کەنەدا بۆ شۆڕشی ژن ژیان ئازاد، خستنە ناو لیستی  تیرۆریستی  سوپای پاسداران لەلایەن حکومەتی ئەمریکا و کەنەدا، بەخشینی خەڵاتی گرامی بە شەروین حاجیپوور لەلایەن جیل بایدن، هاوسەری سەرۆکی ئەوکاتی ئەمریکا و تەنانەت کاردانەوەی ناڕەزایەتی ژنێکی ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا کە بۆ پشتیوانی لە بزووتنەوەی مەهسا پرچی خۆی بڕی). 

بەشوێن «پیلانگێڕی ئیمپریالیستی » و  کاسەی بچوکی ژێر کاسە دا دەگەڕان  تەنانەت ڕەسانایەتی بزوتنەوەیەک  کە پشتیوانانێکی لەو شێوەی هەبێت دەخستە ژێر پرسیارەوە.

لە ڕوانگەی ئەو هێزانەوە، هەر دژایەتییەکی”ئیمپریالیستەکان”، و لەسەری هەوو شیانەوە حکومەتی ئەمریکا، جێگەی پشتیوانییە و هەر سیاسەت و هەڵوێستێکی ئەو حکومەتانە شایەنی دژایەتی و ئیدانەکردنە.

ئەگەر لە ئەدەبیاتی ئەو هێزانەدا وشەی ئەمریکا بە “شەیتانی گەورە” و ئیسرائیل بە ڕژێمی “داگیرکەری قودس”  بگۆڕیت، لەکۆتاییدا دەگەیت بە ئەدەب و پڕوپاگەندەی جۆری کۆماری ئیسلامی. چەپی  میحوەر مقومەتی ناوێکی بەمانایە بۆ ئەم هێزانە.

مەماڵەکردن لەگەڵ  شەڕی ئەم دواییە (و هەروەها شەڕی ١٢ ڕۆژە) نموونەیەکی دیکەی ئەم جۆرە هەڵوێستە چەپی میحوەر مەقاومەتییە.

ئامانجی ڕەخنە و ناڕەزایەتی ئەم هێزانە لە کاتی شەڕدا هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل “بۆ سەر ئێران” بوو. لەناکاو کۆماری ئیسلامی بوو بە قوربانی دەستدرێژیی ئیمپریالیزم!

ئەو ٤٥ ساڵەی تاوانە حکومییەکان کە تەنیا دوو هەفتە بەر لە جەنگ نزیکەی ٤٠ هەزار کەسی لە دەیان شاری ئێران گوللەباران کردبوو، لەناکاو بە هۆی “هێرشکردنە سەر ئێران” لەبیرکران یان پەراوێزخران و وەستانی دەستبەجێی شەڕەکە بوو بە دروشم و تەوەری سەرەکی هەڵوێست و بانگەشەی ئەم دۆستانە. بە کوشتنی خامنەیی و لاریجانی و دەیان سەرکردەی تاوانکاری دیکەی حکومەتدا تێپەڕین و شینیان بۆ بۆ تێکدانی ژێرخانی ئابوری دەگێڕا. لە شەقامەکانی شارەکانی ئێران، کەسانێک کە بە دروشمی “دوژمنی ئێمە هەر لێرەیە” و بە سەمای ماتەمینی وەڵامی کۆمەڵکوژیی  (دی ماە) مانگی نۆڤەمبەر دابووەوە، بە هەڵپەڕکێ و شادییەوە ئاهەنگیان بۆ مەرگی خامنەیی گێڕا و دۆستانی میحوەری مقاومەتی بە دروشمی ڕاگرتنی دەستبەجێی شەڕ لە شارەکانی ئەورووپا دژ بە ئیسرائیل و ئەمریکا ڕژانە سەر شەقامەکان. و بێگومان هەوڵیان دا ڕیزەکانیان لە لایەنگرانی کۆماری ئیسلامی و “دژە ئیمپریالیستەکان”ی دیکە کە بە ئاڵای کۆماری ئیسلامیەوە هاتبوونە سەر شەقامەکان جیا بکەنەوە. 

لە ڕوانگەی میتۆدۆلۆژییەوە کێشەی ئەم هاوڕێیانە ئەوەیە کە ئەوان لەسەر ئەو سیاسەتانەی کە شەڕەکەی دروست کردووە بڕیار لەسەر شەڕەکە نادەن، بەڵکو لەسەر بنەمای دوولایەنی بەشدار لە شەڕەکەدا بڕیار ئەدەن. لە ڕوانگەی ئەوانەوە  هەر ئەوەندە بەسە کە یەکێک لەو لایەنانە ئیمپریالیست بێت بۆ ئەوەی بە تەواوی شەڕەکە بە کۆنەپەرستانە ڕابگەیەنرێت. بەڵام لە ڕوانگەی چەپی سیاسیەوە لەبەرانبەر هەر جەنگێکدا ئەبێت بە شرۆڤەی تایبەت بۆ بارودۆخی تایبەت لەبەرانبەر ئەم جەنگەی ئێستادا هەڵوێست وەربگرێت .پێوەر ئەو سیاسەتە دیاریکراوەیە کە  شەڕەکەی لێکەوتەوە. بۆ نموونه  شەڕی ئیسرائیل لە غەزە  بەتەواوەتی جیاوازە لە شەڕی هەرئەو وڵاتە بەرانبەر بە کۆماری ئیسلامی ،یەکەمیان بە بیانووی  شەڕ لەگەڵ هێزەکانی ئیسلامی سیاسیدا  بەشوێن (جینۆساید)پاکسازی قەومی خەڵکی فەلەستینەوەیە و دوهەمیان بە شوێن لەناوبردنی (سەری ماری)ئیسلامی سیاسیەوەیە لەناوچەکەدا.یەکەمیان بەتەواوەی کۆنەۆەرستانەیەو ئەبێت لێبڕاوانە مەحکوم بکرێت،بەڵام دووهەم  نەکۆنەپەرستانەیەو نەدەبێت مەحکوم بکرێت،هەر بەو شێوەی کە شەڕی ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی  لەگەڵ داعش وکردنە دەرەوەی لە موسڵدا ناتوانرێت مەحکوم بکرێت،شەڕی ئەمریکا لەگەڵ تاڵیبانیش لە ئەفغانستان هەمان  تایبەت مەندی هەبوو.

نموونەیەکی تر شه ڕی ڤێتنامە کە له لایەک درێژه ی سیاسه تی پاراستنی هه ژموونی ئیمپریالیستی فه رەنسا و پاشان ئه مه ڕیکا به سەر ئه م وڵاته دا بوو و به م هۆیه شه وه کۆنەپەرستانە بوو و له لاکەی تریشەوە  ڕزگاربوونێک بوو له و هه ژموونه و پێشکه وتوو و شاوی پشتیوانی بوو. هەروەها هەندێ شەڕیش لە هەردوولاوە کۆنەپەرستانەنەیە، وەک جەنگی جیهانی یەکەم، هەر لەسەر ئەم بنەمایە بوو کە لینین دروشمی هەموو تفەنگەکانی بەرەو حکومەتی خۆیی بەرزکردەوە لە وەڵامی جەنگی جیهانی یەکەمدا. بەڵام لە جەنگی جیهانی دووەمدا، کاتێک ڕزگاربوون لە فاشیزمی هیتلەر بوو بە مەسەلەی سەرەکی شەڕەکە، دروشمی گۆڕینی شەڕ بۆ شەڕی ناوخۆ هیچ بایەخێکی نەبوو و هێزە چەپ و ئازادیخوازەکانیش پشتیوانی بەرەی هاوپەیمانانیان دەکرد دژی فاشیزمی ئەڵمانی. 

دوایین نموونەشمان شەڕی ئۆکرانیایە کە لە لایەنی ڕووسیاوە پاوانخوازانە و لە لایەنی ئۆکرانیاشەوە حەقە وپشتیوانی لێدەکرێت. مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم دوا نموونەیە ئەوەمان بۆ دەردەخات کە چەپی میحوەر  مقاومە چەندە لە واقیعەوە دوورە و چەندە جیهان بە پێچەوانەوە دەبینێت. لێرەشدا پشتیوانی ناتۆ بۆ ئۆکرانیا، چەپی میحوەر بەر مقاومەلە تەنیشت پوتین وەستاوە. ئەو ڕاستییەی کە پوتین نوێنەرایەتی گەورەیی و فراوانخوازیی ڕووسیا دەکات، نوێنەرایەتی دیکتاتۆریەتی ئۆلیگارشیی دارایی لە ڕووسیا دەکات و لە هەمووی گرنگتر (لە ڕوانگەی چەپی ئێران) پارێزەر و هاو بەرەی سەربازی-سیاسی-ئابووری کۆماری ئیسلامییە و دەستەکانیان، لەگەڵ ڕێژیمدا، تا ئەژنۆیان لە خوێنی خەڵکی ئێران و سوریادا نوقم بووە، هیچ جێگایەکی لە دیدگای چەپی میحوەر مقاومەتیدا  هیچ جێگایەکی نیە. دژە ئیمپریالیزمی بوونی  ئەم دۆستانە ڕووسیا ناگرێتەوە، بەرەکە “شەیتانی گەورەیە” و تەواو. ئەم جۆرە  دژەبێگانە بوونە بەتەواوەتی ناسیۆنالیستییە و بۆ چەپی ئێران بەشێکە لە سیندرۆمی کودەتاکەی ٢٨ی موردادە کە تەنانەت دژە ئیمپریالیزمی  هێناوەتە خوارەوە بۆ دژە ئەمریکایی بوون. لەم ڕوانگەیەشەوە ڕوانگەی چەپی میحوەر مقاومەتی لێکچونێکی زۆریان هەیە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی هەیە. 

بەڵام هەرکەسێک بیەوێت لێکدانەوەییەکی دروستی بۆ شەڕەکە هەبێت، دەبێت ئەو سیاسەتانەی کە جەنگەکەی لێکەوتەوە بکاتە تەوەری ڕوونکردنەوەکەی. سیاسەتی ڕاگەیەندراوی ئەمریکا و ئیسرائیل لەم شەڕەدا ڕاگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆمە پشتیوانی نەکردنە لە هێزی بە وەکالەتەکان و سنووردارکردنی مووشەکی بالیستیکی حکومەتە. ئەم مەرجانە خواستی خەڵکی ئێرانیشن. هەروەها خەڵک هیچ بەرژەوەندییەکیان لەم پڕۆژە تیرۆریستییە ئیسلامیانەی کۆماری ئیسلامی نییە و چەندین جار دروشمی “واز لە شەڕ فرۆشی بهێنە، بیر لە ژیانی ئێمە بکەرەوە”یان وتەوە.

بەدڵنیاییەەر  ئەمریکا و ئیسرائیل لە ڕووبەڕووبوونەوەی کۆماری ئیسلامی و هێزەکانی بە وەکالەتدا هەوڵی فراوانکردنی نفوزی ناوچەیی خۆیان دەدەن. هەروەک چۆن کۆماری ئیسلامی لە هەوڵی فراوانکردنی نفوزی ناوچەیی خۆیدایە. بەڵام ئاشکرایە کە ئەو شەڕە بەبێ دژە ئەمریکی و ئیسرائیلی بوون کۆماری ئیسلامی نەدەکرا ڕووبدات. گومانی تێدا نییە ئەگەر کۆماری ئیسلامی مەرجەکانی ئەمریکای قبوڵ بکردایە، نە شەڕی ١٢ ڕۆژە و نە شەڕی ٣٩ ڕۆژە ڕووی نەدەدا. ئەم شەڕانە لە بەهۆی هەژموون خوازی ئیمپریالیستی ئەمریکاوە دروست نەبووە، بەڵکو بە دژە ئەمریکی بوونی حکومەتێک کە ٤٠ ساڵە تەپڵی مەرگی “شەیتانی گەورە” و  فڕەدانە ناو دەریای “ڕژێمی داگیرکەری قودس” لێدەدات و ئەم دژە ڕۆژئاواییەی کردۆتە چەکێک بۆ سەرکوتکردنی خەڵکی لە ئێراندا. 

هەڵوێستی حیزبی ئێمە لەسەر شەڕ لەسەر بنەمای ئەو ڕاستیانەی سەرەوەیە. ئێمە جودی هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیلمان لە ئیدانە نەکرد. ئێمە لەناوبردنی خامنەیی و لاریجانی و ڕێبەرانی ڕێژیم بە قازانجی خەباتی خەڵکی ئێران دەزانین و لە هەمان کاتدا لە هەر شوێنێک و بە هەر ڕادەیەک  ئەو شەڕە زیان بە ژیان و ماڵی خەڵک بگەیەنێت، مەحکوومی دەکەین. کۆماری ئیسلامی ئێستا زۆر لاوازترە لە پێش ئەم شەڕە، بە لەدەستدانی خامنەیی و پلە باڵاکانی سپای پاسداران و بەسیج و لەگەڵ وێرانبوونی ناوەندە سەربازی و پیشەسازییەکانیدا ،ئەمەش زەمینەی زیاتر بۆ بەشداری و فراوانبوونی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی خەڵک بۆ ڕووخاندنی حکومەت دەڕەخسێنێت. 

هەندێک لە هێزە سیاسییەکان لە بنەڕەتدا هەموو شەڕێک بە هۆکاری کوشتن و وێرانکاری دەزانن و دژایەتی هەموو شەڕێک دەکەن، بە شەڕەکەی ئەم دواییەشەوە. ئەم هێزانە بە شێوەیەکی سەرەکی کۆماریخوازی ناتوندوتیژن کە تەنانەت هێرشی چەکداری دژ بە ڕژێمیش مەحکوم دەکەن و خوازیاری تێپەڕکردنی ئاشتیانەن لەحکومەت.

ئەمە جۆرێکە لە پاسیفیزمی ناسیاسی کە ڕواڵەتێکی مرۆڤدۆستانە و ئاشتیخوازانەی هەیە، بەڵام تەنانەت لە ئینساندۆستیەکەشیدا پەیگیر و یەکگرتوو نییە. ئەگەر هێزێک بە هۆی ناتوندوتیژی و مەیلی ئینسانی بە ڕاستی دژە شەڕ بێت، دەبێ خەبات بۆ ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی بکات. چونکە ئەم دەسەڵاتە هۆکار و بیانووی سەرەکی هەڵگرسانی شەڕ و کوشتاری خەڵکی ئێرانە. لە هەلومەرجی سیاسی تایبەتی ئێراندا، هەموو ئاشتیخواز ی ڕاستەقینە و پەیگیر دەبێ چالاکوانێکی ڕووخاندن بێت چونکە تا کۆماری ئیسلامی بە سیاسەتی ناسنامەی دژە ڕۆژئاوایی لە دەسەڵاتدا بێت، شەڕ و گرژی و بارودۆخی  شەڕخوازانە بەردەوام دەبێت. تەنانەت بە دروشمی “نا بۆ شەڕ، نا بۆ کۆماری ئیسلامی” کە بە شێوەی ٥٠/٥٠ مەسەلەکە دەخاتە ڕوو، ئەو ڕاستییە بە شاراوەیی ماوەتەوە کە هۆکاری شەڕەکە کۆماری ئیسلامییە. نەخێر بۆ شەڕ لە ڕاستیدا وابەستەی نەخێر بۆ کۆماری ئیسلامییە. ئەوە ڕووخانی کۆماری ئیسلامییە کە بەڕاستی کۆتایی بە گرژی و بارودۆزی شەڕخوازانە و سووڕی شەڕ-دانوستاندن-شەڕ دەهێنێت، کە تا ئێستا دوو ئەڵقەمان ئەزموون کردووە، بەڵام پێچەوانەکەی ڕاست نییە. کۆتایی هاتنی شەڕ بە مانای کۆتایی کۆماری ئیسلامی نییە. هەروەک چۆن ئاگربەست لە نێوان دەوڵەتانی شەڕکەردا بە مانای ئاگربەست لە شەڕی نێوان خەڵک و حکومەتدا نییە. 

گۆشەیەکی دیکەی سیاسەتی ئێمە ئەوەیە کە لە هەر بارودۆخێکدا گرنگی بە ڕووخاندنی ڕژێم بدەین. شەڕەکان بە گشتی هەستی ناسیۆنالیستی  دەگەشێننەوە و جۆرێک لە هەستی گشتی پشتیوانی یان لانیکەم دژایەتی نەکردن لەگەڵ حکومەتەکەی خۆی “لە بەرامبەر دوژمنێکی دەرەکی” لە کۆمەڵگادا پێکدەهێنێت. لە شەڕەکانی نێوان دەوڵەتەکاندا، بەشێوەیەکی سروشتی شەڕەکانی نێوان چینەکان پەراوێز دەخرێن و شەڕەکان دژی دوژمنە بیانییەکان سێبەر لەسەر هەموو شتێکی دیکە دادەنێن. هەروەها کۆماری ئیسلامیش لە دوو شەڕی ڕابردوودا هەوڵی داوە ئەم مەیلە نەتەوەپەرستانە، نیشتمانپەروەرانە و یەکگرتوویی دژ بە دوژمن بگەشێنێتەوە. بێگومان شەڕی خەڵک لە دژی کۆماری ئیسلامی هێندە قوتبی  و ئاشتی هەڵنەگر بووەتەوە کە ئەو جۆرە هەوڵانەی حکومەت بەشوێنێک ناگات، بەڵام لە دۆخی حیزب و بزووتنەوەکاندا دۆخەکە جیاوازە. حزبە کۆمارییەکان و تەنانەت هەندێک لە هێزە چەپەکانیش کە هەڵوێستی دژایەتیکردنی “هێرش بۆ سەر ئێران”یان گرتەبەر، بە کردەوە پڕوپاگەندەیان لەدژی نیزام پەراوێزخست. لەم نێوەندەدا هەڵوێستی ڕەزا پەهلەوی و بزووتنەوەی پاشایەتی جیاواز بوو. ئەم بزووتنەوەیە بوو بە بەرگریکارێکی سەرسەختی هێرشی سەربازی و شەڕ، بەو بیرۆکەیەی کە بڕیار بوو “سەرۆک ترەمپ” و “بیبی” دەسەڵات بگۆڕن و بیانخەنە سەر تەخت. هەروەها ئەم شەڕخوازانەی شاهانەییەکان یەکێک بوو لەو هۆکارانەی کە هێزەکانی دژە پاشایەتی هەڵوێستیان لە دژی شەڕەکە وەرگرت.

بەڵام هێز و لایەنە چەپ و شۆڕشگێڕ و ئازادیخوازەکان نیشاندەر و پێوەرێکی تریان هەیە. ئەم هێزانە لە بنەڕەتدا هەر پێشهاتێک، لەوانەش شەڕەکانی نێوان دەوڵەتەکان، بە پێوەرەکانی شەڕی خەڵک دژی حکومەت دەپێون. هەڵسەنگاندنی شەڕی ٣٧ ڕۆژە بەم پێوەرە جیامان دەکاتەوە هەم لەو پاشایەتییە جەنگخوازانە کە هیواکانیان بە ڕژێمی گۆڕان(چێنج)ەوەچەسپاندووە، هەم لە کۆمارییەکان یان چەپەکان کە سیاسەت و پڕوپاگەندەکانیان لەسەر بنەمای دژایەتیکردنی شەڕەکە بوو. لە دڵی شەڕدا، کۆماری ئیسلامیمان کردە ئامانجی پڕوپاگەندە و لەقاودا نەکانمان، چ وەک بەرپرسی ئەم شەڕە و چ وەک ئەو سەرکوتگەری خەڵک  تەنانەت لە هەلومەرجی جەنگیشدا. تەنیا ئەم سیاسەتە دەتوانێت نوێنەرایەتی خواستی خەڵک بکات بۆ ڕووخاندن و ڕق و کینەی گشتی لە ڕژێم و دروشمی “دوژمنی ئێمە لێرەیە” لە ژێر بۆردومانەکاندا. تەنیا ئەم سیاسەتە دەتوانێت نوێنەرایەتی ئەو کەسانە بکات کە بە سەما و شادی پێشوازییان لە مردنی خامنەیی کرد. ئەم هەڵوێستە نە بە شەڕ و نە بە ئاشتی ڕوون ناکرێتەوە. ئەگەر بە یەک وشە بیخەینە ڕوو، هەڵوێستی ئێمە شکستگەراییە.

ئێمە دەمانەوێت کۆماری ئیسلامی شەڕی نێوان دەوڵەتەکان تێکبشکێنێت چونکە ئەمە شەڕی گخەڵک لە دژی کۆماری ئیسلامی بەهێزتر دەکات. کۆماری ئیسلامی وەک حکومەتی ئێران هەموو شەرعیەت و حەقێکی لەدەست داوە. ئەوەی لەچاوی خەڵکی ئێراندا بەتەواوەتی شەرعییە، گورزێکی سەربازییە لەدژی ئەم حکومەت: لە کوشتنی سەرکردە و بەرپرسەکانییەوە بۆ لەناوبردنی هێزەکانی جێبەجێکردنی یاسا و ناوەندە سەربازیەکان و پیشەسازییەکانی چەک! چونکە کۆماری ئیسلامی نوێنەرایەتی خەڵکی ئێران ناکات، بکوژی ئەوانە.

دوا خاڵ ئەوەیە هاوڕێیان لێمان دەپرسن ئایا دژی ئاگربەستین؟ دەتەوێت شەڕ دەستپێبکاتەوە؟ یان هەندێ جار بەم تانە و تەشەرەوە، پێمان دەڵێن لە ئاگربەست ناڕەحەت نین؟! وەڵامی ئێمە بۆ ئەم جۆرە پرسیارانە ڕوون و بێ دوو دڵییە. ئێمە نە شەڕمان دەوێت نە ئاشتی و نە دانوستان و سازش و مامەڵە لەگەڵ تاوانبارانی حوکمڕانی ئێران. داواکاری و چاوەڕوانی ئێمە لە حکومەتەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، وەک هەمیشە ڕامانگەیاندووە، ڕەتکردنەوەی کۆماری ئیسلامی و بایکۆتکردنی چالاکییە سیاسی، دیپلۆماسی، وەرزشی و هونەریەکانە لەگەڵیدا. ئەمە باشترین و کاریگەرترین کردەوەیە کە حکومەتەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و هەر هێزێک کە بانگەشەی بەرگریکردن لە مافەکانی مرۆڤ و دێموکراسی دەکات، دەتوانن بیکەن بۆ ڕزگاربوون لە کۆماری ئیسلامی. ئەمەش شێوازێکی تری شکستخوازی ئێمەیە:

شەڕ و دانوسان مەکەن، بایکۆت بکە. 

٣١ فەروەردین ١٤٠٤، ١٩ نیسانی ٢٠٢٦

Leave A Reply

Your email address will not be published.