مامۆستا چرای ڕووناکی و بنیاتنەری داهاتوو

0

پیشەی مامۆستایەتی یەکێکە لە گەورەترین و پیرۆزترین پیشەکان. مامۆستا تەنها فەرمانبەرێک نییە کە زانیاری بگوازێتەوە، بەڵکو هونەرمەندێکی دڵسۆز و خەمخۆرە کە لە ناو تاریکی نەزانینەوە پەیکەری زیرەکی، شارەزایی و ڕووناکی دروست دەکات و دەکێشێت.

لەلایەکی ترەوە، مامۆستا ئەو کەسەیە کە کاتێک هەمووان سەیری ئەمڕۆ دەکەن، ئەو چاوی خۆی دەخاتە سەر داهاتوو. 

مامۆستا تەنها فێری خوێندن و نووسینمان ناکات، بەڵکو فێری تێگەیشتن لە مانا و مەبەستی ژیانمان دەکات. 
ئەگەر ئەمڕۆ پزیشکێك ژیان ڕزگار بکات، یان ئەندازیارێک شارێک دروست بکات، پێویستە بزانین ئەوە هەموو بەرهەمی مامۆستایە کە لە پۆلێکی بچووکدا چاندوویەتی.

ئەگەر جیهان هەتا ئێستا بە ئاوەدانی و پێشکەوتنەوە مابێتەوە، ئەوا بەهۆی هەوڵ و ماندووبوونی ئەو چرایانەیە کە مامۆستایان دایانگیرساندووە. 
لە لایەکی ترەوە، مامۆستا مێژوویەکی گەش دەنووسێت و بەردەوام چرای ڕوون بۆ نیشتمان و کۆمەڵگە دادەگیرسینێت.

هەروەها، مامۆستا پێشەنگی خەبات و تێکۆشانن، لە ڕۆژانی سەختدا هەمیشە لە ڕیزی پێشەوە ماوەتەوە و دەمێنێت، بۆ خزمەتکردن بە گەل و نیشتمان.

لە کۆتاییدا، مامۆستا لە هەموو شۆڕشەکاندا وەک مۆمێکی گەش لە ناو پۆلەکاندا درەوشاوەتەوە، بە بیری گەش و ئارام‌ بەخش، تاکەکانی کۆمەڵگا لە نەزانین و تاریکی پاراستووە و بەرەو ڕووناکی و گەشبینی بردووە.

       وەلید محەمەد سلێمان
     سەرپەرشتیاری پەروەردەیی

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.