لە یادی شوراکانی کوردستاندا

0

 

کاوە عومەر
شوراکانی کوردستان لە چ بارودۆخێکدا سەریان هەڵدا
هەرەسهێنانی بلۆکی ڕۆژهەڵات،واتە شکستی سەرمایەداری دەوڵەتی و سەرکەوتنی بازاڕی ئازاد کە بەجەنگی ساردی نێوان زلهێزە جیهانیەکان ناوی دەبرا،بۆرژوازی سەرکەوتوو هەموو توانای خۆی خستبوویە گەڕ کە هەرەس هێنانی سەرمایەداری دەوڵەتی بەشکستی سۆشیالیزم دەرخواردی خەڵکی جیهان بدات و بەکۆتایی مێژوو ناویان دەبرد و داهۆڵی دیموکراسی ومافی مرۆڤ و نەهێشتنی دیکتاتۆەەکانیان دەکوتی بۆ ئەوەی دیکتاتۆەیەتی تاک جەمسەری خۆیان بەسەر جیهاندا بسەپێنن.ئەم ڕوداوە هاوکات بوو لەگەڵ داگیرکردنی کوەیت لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە،داگیرکردنی کوەیت ئەو بیانوەی دایە دەست ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی بۆ ئەوەی بەناوی نەزمی نوێی بەئامانجی دەستبەسەرداگرتنی ئەو بۆشاییانەی کە لەناوچەکەدا کە جێ نفوزی سۆڤیەت بوون لە ناوچەکەدا بگرن و هەر واشیان کرد کە ئێستا هەموان ئاکامەکەیان دەبینین،ئەڵبەت لێرەدا من مەبەستم لەباسکردنی وردەکاری ئەو مێژەو لێکەوتەکانی نیە،تەنها دەمەوێت ئاماژە بەوە بدەم کە شوراکانی کوردستان لە چ سەردەمێکدا پێکگاتن و وکۆمۆنیستەکانی کوردستان لەچ کات وساتێکدا رەستیان بۆ دامەزراندنی شوراکان بردبوو وەک ئەڵتەرناتیڤێک.
لەو زەمانەدا کە مەرگی کۆمۆنیزم ڕاگەیەنرابوو هات وهاواری پەڕلەمانتاریزم ودیموکراسی ومافی مرۆڤ لەلایەن هێزە سەرژەوتووەکان وباسکردن لە هەڵبژاردنی ئازادانە کە خەڵکی کوردستان ساڵەهابوو خەونیان پێوە دەبینی لە بەران،بزوتنەوەی چەپ و ڕێخراوە چەپ وکۆمۆنیستەکان کە خۆیان بزوتنەوەیەکی چینایەتی جیاوازو نوێ بوون بەتایبەتی کە بە هۆی سەرکوت و کپ کردنی دەنگی ئازادەوە لە عێراق وکوردستان لەلایەن ڕژێمی فاشیستی بەعس لەلایەک و دژایەتی ئازادی دەربڕینی بیروڕا و ڕێکخراو بوون وحزبایەتی نە لەژێر سایەی بەعسدا ونەلەژێر سایەی بزوتنەوەی کوردایەتیدا،

 

لەساڵانی ٤٠-٥٠-٦٠ بەهۆی هەژموونی سۆڤیەت بەسەر جیهان وناوچەکەو سەرهەڵدانی بزوتنەوەیەکی بەهێزی دژی داگیرکاری و دژی ئیمپریالی لەناوچەکە و مەیدانی بۆ چالاکی شیوعیەکانی عێراق ئاوەڵاکرد لەلایەک خەبات دژی ئیستعمارو لەلایەکی تریشەوە خەبات لەدژی دەرەبەگایەتی،بووەتە هەوێنی لەدایک بوونی چەندی ڕێکخراوی جوتیاری وکرێکاری و ژنان ولاوان لە عێراق وکوردستان،ئەگەرچی دروشمی سەرەکی وئامانجی حزبی شیوعی نیشتیمانێکی ئازادو گەلێکی بەختیار بووەو هەیە نەک دامەزراندنی سۆسیالیزم،
مەبەستمە بڵێم چینی کرێکارو چەوساوەکانی عێراق و کوردستان هەرگیز خاوەن حزب وڕێکخراوی چینایەتی خۆیان نەبوون وهەمیشە سوتەمەنی ئامانج وسیاسەتەکانی بۆرژوازی عەرەبی وکوردی بوون،لەژێر ئاڵای ناسیۆنالیزمی عەرەبی و کوردی و نیشتیمانی وئاینیەکان بوون،لە عێراق ساڵەها قوربانی ڕزگاری نیشتیمانی و ناسیۆنالیزمی عروبی بەعس ولەکوردستانیش بزوتنەوەی کوردایەتی بەڕابەری پرتی ویەکێتی یان جەلالی ومەلایی بوون شەڕە ناوخۆییەکانیان و شوڕەکانیان لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندیدا بوون لە پێناو گفتوگۆ(مفاوزات)ەکانیان.
لەسە سەرەتاو ناوەڕاستی ساڵی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو بەتایبەت پاش شۆڕشی ساڵی ١٩٧٩ئێران و ئاشکرا بوونی کۆمەڵەی ئێران وپاشان حزبی کۆمۆنیست وئەو قسەوباسانەی کە بە مارکسیزمی ناسرابوو.بزوتنەوەی چەپ وکۆمۆنیستیش کە پێشتر لەژێر کاری گەری ماویزم وسۆسیالیزمی ڕوسیدا بوون لە کۆمەڵەی ڕەنجدەران وکارو کارگەران و هتددا بەرجەستە بووبوون وکارو چالاکیان ئەنجام ئەدا،بەشێکی زۆری هەدرو چالاکەکانی لەژێر کاری گەری مارکسیمی شۆڕشگێڕدا دەستیان دایە خۆجیاکردنەوە وپێکهێنانی ڕێکخراوی جیاوازی چینایەتی،
دیارە بەهۆی سەرکوتی بەعس وبزوتنەوەی کوردایەتیەوە ئەم کەسایەتی قڕێکخراوانە لەبارودۆخێکی ئەمنی لە ڕادەبەدەر مەرسیداردا دەستیان بەکارو چالاکی کرد و ئەڵبەت لە دوای کیماوی باران وئەنفال و شکستی بزوتنەوەی چەکداری لە کوردستان وئیستبدادی ڕەشی بەعس کە کوردستانی کردبوویە زیندانێکی گەورەی تەلبەند کراو بۆ دانیشتوانەکەی، ڕۆژ بەڕۆژ مەودای چالاکی وخەباتی ڕێکخراوە چەپ وکۆمۆنیستەکان کە بریتی ولە حەلقە کرێکاری وڕۆشنبیریەکان فراوانتر دەبوویەوە و ئەڵبەت ئەو فراوان بوونەوەیەش لە بارودۆخێکی لەو شێوەیەدا مەترسی ئەمنی بۆسەر چالاکوانەکان و بەگشتی ڕێکخراوەکانی زیاتر دەبێت و ئەوە بوو پاش داگیرکردنی کوەیت و ئاڵاوزی وگۆڕانکاریە ناوچەیی وناوخۆییەکان،حزبی بەعس ودام ودەزگا سەرکوتگەرەکانی لە کۆتایی ئۆگەست وسەرەتای سێبتەمبەری ساڵی ١٩٩٠دەستیدایە هێرش بۆ ڕێکخراوە چەپ وکۆمۆنیستەکان وئەوی لە ڕێگەی دزە پێکردنی چەند بەکرێگیراوێک بۆ ناو ئەو ڕێکخراوانەو ئاشکراکردنیان.
حزبی بەعس ودام ودەزگا سەرکوتگەرەکانی لەو هێرشەی کە بۆسەر ڕێکخراوە چەپ و کۆمۆنیستەکان ئەنجامیان دابوو گورزێکی گرانیان دان بوو لە ئەو ڕێکخراوانە کە تێیدا دەیان کەس لە هەڵسوڕاوەکانی دەستگیرکران و دەیانی تریش لەژێر هەڕەشەی دەستگیر کردندا بوون،بەڵام ئەو گورزە گرانە نەیتوانی کۆتایی بە بەردەوامی کارو چالاکی ئەو ڕێکخراوانە بهێنیت و پێ بەپێی ئاڵۆزتر بوونی باوردۆخی جەنگی نێوان عێراق وئەمریکاو هاوپەیمانەکانی و هێنانی ئەو هێزە جەنگیە ئاسمانی و دەریایی وزەمینیەی کە ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی هینابوویانە ناوچەکە،خەڵکی ناڕازی و ڕاڕزی وهێزە ئۆپۆزۆسیۆنە لایەنگرەکانی جەنگ وئەوانی دژی جەنگ بوون،دڵنیا بوون لەوەی کە ئەم هێزوو سوپایە بەدەست بەتاڵی وبی خولقاندنی کوشتارگەو وێرانەیەک ناوچەکە جێناهێڵن.

 

هەر بۆیە هێزە نەتەوەیی وئاینیەکان هەوڵیان ئەدا لە چوار چێوەی سیاسەت وئەجنداکانی هاوپەیمانەکاندا جێگای خۆیان بکەنەوە وەک بەرەی لایەنگری شەڕو هێرش بۆسەر عێراق،
ئاخر ئەم هێزە دەسەڵاتخوازانە ئەوەی بۆیان گرنگ بوو وە بۆیان گرنگە کە دەسەڵات وەربگرن،ئیتر چۆن دەگەن بەدەسەڵات وخەڵکەکە دوچاری چ ترژیدیاو کوشتارو ماڵوێرانیەک دەبێت ئەوان بۆیان گرنگ نیە،هەروەک ئەوەی کە لەساڵانی هەشتای سەدەی ڕابردوو لەکاتی جەنگی نێوان عێراق و ئێراندا بینیمان کە زۆر بەی هێزە شیعەکان لە ئێران بوو بوونە بەشێک لە سوپای ئێران لە بەرەکانی شەڕدا دژی وڵاتەکەی خۆیان و هێزە کانی بزوتنەوەی کوردایەتیش بەردەوام چاوساغیان بۆ کۆماری ئیسلامی ودەزگا هەواڵگیەکانی وسوپاسی ۆاسداران کردووە،هەروەک ئەوەی کە پارتی چاوساغی بۆ سوپای پاسداران کرد لە هێرش بۆسەر حاجی هۆمەران کە ئاکامەکەی بەکاول کردنی ئەو ناوچەیەو ئەنفال کردنی زیاتر لە ٨هەزار بارزانی شکایەوەو پاشان بەرەی کوردستانی وهێزە شیعەکان هاوکاری وبەشداریان کرد لە داگیرکردنی هەڵەبجەدا کە ئاکامەکەی بەکیماوی باران و بردنی پاسداران بۆ لیدانی بیرەنەوتەکانی گەرمیان وکەرکوک کە ئەویش ئاکامەکەی بە ئەنفالی گەرمیان وشکستی بزوتنەوەی چەکداری کۆتایی هات ،بزوتنەوەی چەپ وکۆمۆنیستی کە بزوتنەوەیەک بوو زۆرتر پشتی بەڕێکستنی کرێکاران و زەحمەتکێشان وجەماوەری ناڕازی بەستبوو لە پێناو بەدەستهێنانی ماف وئازادیەکانیاندا،لە خەباتی ڕۆژانەیانەوە بۆ چاکسازی لە زیادکردنی کرێ و کەمکردنەوەی کاتی کارو دەستەبەری کاری گونجاو هەتا گەیشتن بەدەسەڵاتی ڕاستەوخۆی جەماوەری لە ڕێگەی شۆڕشێکی جەماوەری سەرتاسەری وفراوانەوە.
بەرلە ڕاپەڕین و بەپێی بەڵگە نامەکانی خۆیان بەرەی کوردستانی وبەتایبەتیش یەکێتی وپارتی پلانی ئەوەیان داڕشت بوو کە لەگەڵ لێدانی عێراقدا ئەوانیش هەوڵ بدەن کە پەیوەندی بە مستەشارو جاش وپیاوانی بەعسەوە بکەن هەتا هاوکاریان بن لە هێرشکردن بۆسەر دام ودەزگاکانی حکومەت و بەهەموویان کوردستان کۆنترۆڵ بکەن و ئەوە بوو لێبردنی گشتیان.

 

بۆ جاش و مستەشارەکان وپیاوانی بەعس دەرکردوو لە ڕێگەی پێشمەرگەو ڕێکخستنەکەکانی خۆیانەوە نامەیان بۆ مستەشارەکان وپیاوانی دی بەعس دەنارد تا ڕازیان بکەن وڕەزامەندیان وەرگرن بۆ ئەوکارە،ئەوکات کە ئێمەنلە زیندانی ئەمنە سورەکە بووین بەشێک لەوکەسانەی نامەکانیان هێنابوو بۆ مستە شارەکان دەستگیرکرابوون ولای ئێمە زیندانی بوون،لێرەدا مەبەستم ئەوەیە کە بڵێم ئەو هێزانە ڕاپەڕینی جەماوەری وپشت بەستن بەجەماوەر لە ئەجندەیاندا نەبوو،ئەوە ڕاپەڕین وهاتنە مەیدانی جەماوەر بوو کە بوویە ئەمری واقیع وئەوانی ناچارکرد کە بانگەشەی ئەوە بکەن کە ئەوانیش کاریان بۆ ڕاپەڕین کردووە،
ڕێکخراوە چەپ وکۆمۆنیستەکان وخەڵکی ناڕازی ماوەیەک بەرلە ڕاپەڕین بە پێی خویندنەوەی خۆیان بۆ دۆخەکە کە لێدانی عێراق بووتە شتێکی حەتمی وئەمانیش دەبێت سود لەو بارودۆخە وەرگرن وئامادەکاری بکەن بۆ ڕاپەڕین وپاشان دامەزراندنی شوراکان لە شوینی کارو ژیاندا وەک ئەو ئەزموونەی بزوتنەوەی سۆسیالیستی لە سۆڤیەت وپاشان شۆڕشی ئێران هەیان بوو هەوڵیاندا دووبارەی بکەنەوە و وەک ئەڵتەرناتیڤ وبەدیلێک بە بەشداری ڕاستەوخۆی جەماوەر لە ئێدارە و بەڕێوەبدرنی کۆمەڵگەدا و بەدیلێک بۆ دەسەڵاتی سەرو خەڵکی بۆرژوازی جا ئیتر پەلەمانی ودیموکراتی هەر چوارساڵ جارێک بێت یان دەسەڵاتی داسەپاو ودیکتاتۆری جەنەراڵ وپاشاو میرەکانی ناوچەکە.
ئەبێت ئەوە بڵێم کە بزوتنەوەی شورایی و چەپ وکۆمۆنیستەکان لەو سەرەمەدا بە پێچەوانەی شەپۆل مەلەیان دەکرد.
ئەوان لە بارودۆخێکدا دەستیان بۆ دامەزراندنی شوراکان بردبوو کە هاتوو هاوارو تۆپبارانی تەبلیغاتی بۆرژوازی سەرکەوتووی نێو جەنگی سارد بۆ مەرگی کۆمۆنیزم وهەرەسهێنانی بلۆکی بەناو سۆسیالیستی گوێی جیهانیانی کەڕکردبوو،بانگەشەی دیموکراسی وپەڕلەمانتاریزم وەک بەدیلی بەشداری ئازادانی خەڵک لە دەسەڵاتدا لەلایەک و ئەزموون و مێژوویەکی دوورو درێژ لە قوربانیدانی خەڵکی کوردستان لە ڕیزەکانی حزبەکانی بزوتنەوەی کوردایەتیدا سەرباری ئەو هەموو کارەسات وتراژیدیایەش کە بەشێکی زۆری بەهۆی سیاسەتی نامرۆڤانەو دژی ئازادیخوازی ئەو حزبانەوە دوچاری خەڵکی کوردستان بوو بوویەوە،و بەهۆی ئەوەی بزوتنەوەی چەپ وکۆمۆنیستی بزوتنەوەیەکی زۆر ناسراو نەبوون لەلایەک ولەلایەکی تریشەوە بمانەوێت یان نا ئەو ئاڵوگۆڕە جیهانیەو سەرکەوتنی بازاڕی ئازاد بەسەر سەرمایەداری دەوڵەتی بەناوی سۆسیالیزمەوە کاریگەری لەسەر زەینی گشتی دانابوو،دەستبردن بۆ دامەزراندنی شوراکان و بەرزکردنەوەی ئاڵای سۆسیالیزم و هەوڵدان بۆ گێڕانەوەی ئیرادەی ئینسانەکان بۆ ئەوەی بەشداری ڕاستەوخۆیان لەژیان وچارەنوسی خۆتاندا هەبێت،خاڵێکی پرنشنگدارو ئەستێرەیەکی درەوشاوەیە لە مێژووی خەباتی خەڵکی کوردستان بۆ ئازادی و بزوتنەوەی چەپ وکۆمۆنیستیدا.
یەکێکی تر لە شانازیەکانی بزوتنەوەی چەپ ئەوە بوو کە بەهەموو جیاوازیە سیاسی وڕیکخراوەییەکانیانەوە بنایتنەرو بەرگریکار بوون لە دامەزراندنی شوراکان بوون.
بەرەی کوردستانی هەر لەگەڵ گەڕانەوەیان بۆ ناو شارەکان لەلایەک دەستیان دایە تاڵان وبڕۆو ئاودیوکردنی کەلوپەلی دامودەزگا حکومی وخزمەتگوزاریەکان وکارگەو کارخانەو سەد و هتد لەلایەکی تریشەوە دەستیان دایە کوشتنی ژنان لەژێر ناوی بەعسی بوون و لەژێر ناوی پاککردنەوەی شەرەف و لەو لاشەوە خەریکی بڕینەوەی دیوەخانەو پیکهێنانی گروپی چەکدار بۆ سەرۆک خێڵ وکۆنە مستەشارەکان و هاوکات هێرش وپەلامار بۆسەر شوراکان،کە ئەو کاتە ڕەخنەیان لەو دزی اتاڵانی وتاوانانەیان دەگرت ودەیانویست ئیدارەی شارەکان وئیدارەکان لە ڕێگەی کۆبوونەوە گشتیەکان وهەڵبژاردنی ڕاستەوخۆوە بەڕێوە بچێت،کە ئەوان ئەو شێوە لە ئازادی و بەڕیوەبردن وڕەخنەگرتن وناڕەزایەتی خەڵیان پێ قبوڵ نەدەکراو هەر لە زەمانێکیش کە بەشاخەوە بوون مێژویان پڕیبوو لەم سەرکوت و پەلاماری چەکداریە بۆسەر ئەوانەی کە جیاواز بیریان کردردۆتەوە یان لە سەربە هەمان بزوتنەوەو بیرکردنەوە بوون و ویستویانە لە ڕێکخراو حزبێکی جیاوازدا کار بکەن هەر لە سەردەمی پێش جەلالی و مەلایی ولە پەلاماردانی شیوعیەکان و شەڕیان بۆ بەرگری لە ئاغاو دەرەبەگەکانەوە دەستی پێکردووەو زیادەڕۆی نیە ئەگەر بڵێم لیستی قوربانیەکانی شەڕە ناوخۆییەکانیان درێژترە لە قوربانیەکانی شەڕ لەگەڵ بەعس.
شوراکان تەمەنێکی کورت و مێژوویەکی درەخشانیان تۆمارکرد.
یادی گیان بەختکردوانی شوراکان بۆ هەمیشە بەبەرزوو بەڕێزی دەمێنێتەوە.
Leave A Reply

Your email address will not be published.