ڕاگەیەندراوی کۆمەڵە سەبارەت بە ڕووداوی تەقینەوە لە کەڵەوانان
ڕای گشتیی ئاگادار دەکەینەوە :
سەر لەئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ی هەتاویی لە ڕووداوێکی گوماناویدا ،ئۆتۆمبیلێکی کۆمەڵە لە نێوان ڕێگای سلێمانی بۆ دوکان تەقیوەتەووە و بەداخ وپەژارەیەکی زۆرەوە پێشمەرگەیەکی کۆمەڵە بە ناوی «سەعید (هێرش) ڕەنجبەری» گیانی بەختکردووە و «ئارام بەهرامی» یەکێکی دیکە لە پێشمەرگەکانمان بریندارە کە بە خۆشییەوە باری تەندروستیی جێگیرە.
بەم بۆنەوە سەرەخۆشی گەرمی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و هاورێیانی هاوڕێ هێرش و خەڵکی ناوچەی لەیلاخ دەکەین و هیوای هەرچی زووتر چاکبوونەوە بۆ هاوڕێی ئارامی بەهرامی دەخوازین.
ئاسایشی سلێمانی و ئەمنییەتی کۆمەڵە خەریکی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکەن و لە ڕاگەیاندنەکانی دیکەدا ڕای گشتی لێ ئاگادار دەبێتەوە.
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
سکرتارییەتی کومیتەی ناوەندیی
٢٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ی هەتاوی ١٨ی فێورییەی ٢٠٢٦ی زایینی
