ئێمە وەک شورایی هاوپشتی خەڵکی کوردستان تیرۆر کردنی یەنار محمد مەحکوم دەکەین !گەشەدانی تێکۆشانی هاودەنگی پێویست وئەرکمانە بۆنەمانی تیرۆرو توندڕەوی لەکۆمەڵگەدا !

0

 

سەرلە بەیانی ئەمڕۆ لەعێراق لە  شاری بەغداد، یەنار محەمەد، سەرۆکی ڕێکخراوی ئازادیی ژن لە عێراق وئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی عێراق ،کە  یەکێک لە دیارترین تێکۆشەرانی یەکسانیخواز و مافی ژنان ،لەژێر سایەیی سیستەم ودەسەڵاتی کۆنەپەرست وچەوسێنەردا  لە کردەیەکی دژە ئینسانی دا لەلایەن گروپێکی بەپلان داڕێژرای تیرۆریست وتوندڕە و  لە کاتژمێر ٩ی سەرلەبەیانی دووشەممە (٢/٣/٢٠٢٦) بە کاتی عێراق،  یەنار محمد تیرۆركرا.

بەگوێرەی زانیارییەکان کە ئەم کردەوە تیرۆریستی یە لەلایەن دوو تاوانبارەوە  بە سواری ماتۆڕسکیل، ئەنجامدرەوە لە شوێنی نیشتەجێبوونی  تەقەیان لە هاوڕێ یەنار محەمەد کرد و بە سەختی برینداریان کردوە، پاش ماوەیەکی کورت لە گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە، گیانی لەدەستداوە.

ئێمە وەکو شورایی هاوپشتی خەڵکی کوردستان  لە کاتێکدا بە توندترین شێوە سەرکۆنەی ئەم تاوانە تیرۆریستییە دڕندانەیە دەکەین کە دەرهەق بە تێکۆشەریكی ڕادیکاڵی کۆمۆنیستی ئازادیخوازو یەکسانیخواز لەعێراق دا ئەنجامدراوە . لەهەمان کاتیشدا حکومەتی عێراق  بە بەرپرسیار دەزانین لە ئاشکراکردنی تاوانباران و ڕادەستکردنیان بە دادگا وسزادانی ئاشکران.

هەروەها هاوخەمی وسەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و بنەماڵەو هاوڕێیانی ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی عێراق دەکەین ،هیوادارین دوایین ناخۆشی وخەمیان  بێت. 

یادی هاوڕێ یەنار محمد  خەمخۆری تێکۆشانی ئازادی ویەکسانی ومافەکانی  ژنانی هەڕەشە لێکراو بۆ هەمیشە بەرز وبەڕێز و زیندووە.

بۆ نەمان وبەرگرتن لەتێرۆر وکوشتن هەرچی زووترە گەشەدانی تێکۆشانی هاودەنگی پێویست وئەرکمانە، ناکرێت هیچ جۆرە  سازشێک هەبێت لە خەباتی ڕادیکاڵانەی ئازادیخوازی یەکسانیخوازانە بۆ  ڕاگرتن ونەمانی کوشتنی ژنان وتیرۆر کردنی هەڵسوڕاوانی سیکۆلاروئازادیخوازو یەکسانیخواز  لەکۆمەڵگەدا !

 ڕیسوا و شەرمەزاری بۆ تیرۆریستان و کۆنەپەرستان 

نا بۆ ستەمگەر 

بەدی بێت نان کار ئازادی  ئیدارەدانی شورایی 

 

شورایی هاوپشتی خەڵکی کوردستان

١١ / ڕەشەمە/  ٢٧٢٥ کوردی   …… ٢ی /مارس / ٢٠٢٦ 

 

 

 

 

 

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.