غەزەل ئەستێرەی درەوشاوەیی مێژووە !
ئەم دۆسیە پەیوەندی بەلایەنی مرۆڤایەتی یەوە هەیە کە ئەرک وپێویستە پزیشکەکان بەمیهرەبانی مامەڵە لەگەڵ نەخۆشدابکەن ئەوەی بەرامبەر بەتێکۆشەرغەزەل کرا, زۆرنامرۆڤانە ودڕندانەبوو کەلە نەخۆشخانەکانی شاری سلێمانی دا کرا .
هەروەها سەرجەم بیانوێکانیان بۆئەوە بوو کە چارەسەرەکەی دوا بخرێت کەبەداخەوە بەوهۆیەوە گیانی لەدەستدا.
ئەمەش ڕێک بەو مانایەدێت کە بە پلانگێڕی ڕژێمی فاشیزمی ئیسلامی ئێران ئەو ئەرکە دژەئینسانیان ئەنجام دابێت .
ئەمە لەهەر شاروناوچەیەکی کوردستاندا بکرایە هەرهەمان جۆر هەڵوێستی ئینسانی پێویستە .
بەپێچەوانەی بۆچوونی هەندێک کەس کە دەگوترێت ئەو بابەتە زۆر گەورە کراوە یان زۆر باسی شاری سلێمانی کراوە ، ئەوە لایەنگرانی دەسەڵاتە ئەو باسانە بەوجۆرە لێڵ دەکەن بۆڕایی گشتی کە بەئاراستەی زیاتر بەهانە هێناوەیە بۆخودی تاوانەکە .
ڕەخنە و ناڕەزایەتی یەکان بەرامبەر کردەوە دژە ئینسانی یەکەیە نەک بەرامبەر دانیشتوانی شارێک یان تەواوی کۆمەڵگە ، بەپێچەوانەوە کارێکی زۆرباشیان کرد کە ئەو جۆرە دەنگدانەوە وهەڵایان لەسۆشیال میدیا لەسەر سازکرد !
پڕ بەدڵ دەستی هەیەکەیان بۆ نووسین وگوتنی یەک ڕستە و وشەش بەتوندی دەکوشین و ماچ دەکەین زۆریش دەست خۆشیان لێ دەکەین .
هەرئەوەش بۆتە هۆی ئەوەی ئەو جۆرە لیژنە ودەنگانەی ئێستا دەبیسترێن .
لێرەوە داواکارین هەرچی زووترە شارو شارۆچکەکانی دهۆک وهەولێرو سلێمانی وکەرکوک وهەڵبجە و سەرجەم شوێنەکانی تری کوردستان بێنە دەنگ بەیەک دەنگ پشتیوانی لەهەرچی زووتری دۆسیەی بێ نازی غەزەل بکەن داوایی هەرچی سزادانی تاوانباران بکەن .
ئەزیزان ناکرێت ئەم ڕووداوە بەئاسایی تێپەڕببێت بەسەر کۆمەڵگەدا چونکە وێرانی بەها ئینسانیێەکان وماف وئازادییەکان زیاتر بەدوایی خۆیدا دەهێنێت .
هەر ڕووداوێکی دژی ئینسانی بەپلانی دەسەڵات ڕووبدات ڕێک دێت دەی کاتە ململانێی شارچێتی تاوانەکانی مێژوویی کڵاوی هەردوو ناوچەی دەسەڵاتیان بۆخەڵک هەڵدەدەنەوە .
دواتریش خەڵک تاوان بار دەکەن بە تۆمەتی ناڕەوا ونادروست بۆ داپۆشینی تاوانەکان و بەلاڕێبردنی ئاراستەی بزوتنەوەی ناڕەزایەتی یە کۆمەڵایەتی یەکانی باشووری کوردستان .
هەزاران جار دەڵێن دەستی هەر کەسێک خۆشبێت کە بەیەک وشەش ئەو هەواڵ و کردەوە دژە ئینسانیەی گەورە کرد و گەورەتری دەکات بۆ ئەوەی زیاتر فشاری جەماوەری بخرێتە سەر دەسەڵات هەتا مل بەخواست وداواکارییە ڕەواکانی خەڵکی ناڕازی بدات ،هەرچی زووتر سەرجەم تاوانبارانی هۆکاری گیان لەدەستدانی غەزالی تێکۆشەری ئازادیخواز سزابدرێن .
یادی ئەم ژنە تێکۆشەرە ئازیزە غەزەل بۆهەمیشە بەرزو بەڕێزە لەیادمان ناچێت . ![🥀]()
![🥀]()
![🥀]()
![🥀]()
![🥀]()
![🥀]()
![🥀]()
نا بۆستەمکەر
نابۆ فاشیزم
بڕوخێ ڕژێمی فاشیزمی ئیسلامی ئێران
بەدی بێت ئیدارەدانی شورایی
*تێکۆشانی هاودەنگی ئیدارەدانی شورایی
*شورایی هاوپشتی خەڵکی کوردستان


