لەساڵیادی ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردی دا ئەنجومەنی سەرکردایەتی بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان :: بروسکەی پیرۆزبایی ئاراستەی ئێمەیان کردووە !
ئێمە زۆر سوپاس وپێزانیمان بۆ هاوڕێیان لەئەنجومەنی سەرکردایەتی بزوتنەوەی نوێبونی کوردستان دەکەین کە بەبۆنەی ساڵیادی ڕۆژی ڕۆژنامەنووسی کوردستان برسکەی پیرۆزبایی ئاراستە کردین .
ئەمەی خوارەوە دەقی نامەی پیرۆزبایەکەیانە :
بۆ بەڕێز ڕۆژنامەنووس ئاوات ڕەسول سڵاوێکی گەرم،
بەبۆنەی ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی،
گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان دەکەین.
هیوادارین هەموو ڕۆژێکتان پڕبێت لە جەژن، خۆشی و کامەرانی.
بەڕێزان، ئەمڕۆ ڕۆژی دەرچوونی یەکەم ڕۆژنامەیە بە زمانی کوردی بەناوی «کوردستان»، بۆیە ڕۆژێکی گرنگ و مێژووییە لە بزاڤی ڕووناکبیری و پەرەپێدانی زمانی شیرینی کوردی.
هیوادارین ئەم یادە گرنگە بکەنە بنچینەیەکی بەهێز بۆ بەردەوامبوونی خەباتتان لە بوارەکەدا. وەک هەمیشە، بە دڵسۆزی و بەرپرسیاری شانتان خستووتە ژێرباری کارێکی بەرز و بەرچاو، هیوادارین هەر بەردەوام بن لە خەبات بۆ پاراستن و پەرەپێدانی زمانی کوردی.
جارێکی دیکە پیرۆزباییتان لێدەکەین و بە ڕێز و شکۆ یادی تێکۆشەری گەورەی گەلەکەمان، (میقداد مەدحەت بەدرخان) دەکەینەوە، کە هەمیشە بە ڕێزەوە لە دڵ و هۆشی ئێمەدا دەمێنێتەوە.
لەگەڵ ڕێزماندا
ئەنجومەنی سەرکردایەتی
بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان
٢٢ی نیسانی ٢٠٢٦
