شازدە ساڵە لەگەڵ سەردەشت عوسمان، گفتوگۆی ئازادی دەكەین

0

وەستا جەلال ✍️

بۆ ئێمە سەردەشت نەمردوە، لە مێژووی مرۆڤایەتی دا، هەمیشە کەسانێک هەبوون کە ژیانی خۆیان، لەپێناو ئازادی،دادپەروەری و ژیانێکی باشتر بۆ کۆمەڵگە بەخشیوە. سەردەشت عوسمان،یەکێک بوو لەوانەی کە دەیزانی ئازادی تەنها وشەیەکی جوان نییە، بەڵکو دەبێت بە گیان بەختكردن بەدەست بهێندرێت.
ئەو کەسانەی کە لە پێناو ئازادی، گیانیان بەخت دەکەن، مرۆڤایەتی بە ئاستێکی بەرز دەگەێنیت. چونکە ئەوان سنووری ترس تێدەپەڕێنن، ژیان پێشكەش بەئازادی دەکەن.
سەردەشت نیشانی دا کە مرۆڤ دەتوانێت بە وشەش شۆڕش بکات، شۆڕشی قەڵەم هەندێك جار گەورەترە لە هەموو چەکێک.کە دەسەڵات بەوهەموو هێزو توانایەكانی ترسی مەرگیان لێ دەنیشێت.
گیان بەخشین لە پێناو ئازادی، تەنها مردن نییە، بڕیارێکە لە پێناو ژیانێك خزمەت بە یەکسانی ودادپەروەری و ڕستگۆیی کۆمەلگە دەکات، مرۆڤ لە ئاستی تاکەکەسی ناهێڵێتەوەو دەیخاتە ناو مێژووی هاوبەشەوە.
بۆیە، ئەوانەی کە لە پێناو ئازادی گیانی خۆیان بەخت دەکەن، نەك نامرن، بەڵکو بە شێوەیەکی تر دەژین، لە هەر هەنگاێك كە مرۆڤ بۆ ئازادی، یەکسانی و دادپەروەری هەڵیدێنێت زیندوو دەبێتەوە.
لەم ڕۆژەدا سەردەشت عوسمان، بیرمان دەخاتەوە، قەڵەم دەتوانێت گۆڕانکاری دروست بکات. دەسەڵاتداران هەرچەند بەهێزبن، لەبەرامبەر ڕەخنەو خەونی گەیشت بە ئازادی زۆر ترسنۆك و زەڵیڵن.
یادت بەرزو بەڕێزبێت شەهیدی قەڵەم.
Leave A Reply

Your email address will not be published.