بانگەواز لە ١ی ئایاردا !

0
بانگەوازی ئێمە شۆڕشێکە
بۆنەمانی چەوسانەوە
نابێ بوەستین لەوشۆشە
هەنگاو بەهەنگا ئەکرێتە کڵپە
شەرمە بۆ کەسێ
هاودەستی دزبێ
لەسەرکوتیشدا بیانو بەدەستبێ
بۆزاڵمی باڵا شاباش لێدەربێ
وەکو ئاگر بێ
ژیان بسووتێنێ
سەنگەری ئێمە گەشەی شۆڕشە
لەهاوخەباتی گەلێک بێ ترسە
هەنگاو بەهەنگاو وا باڵا دەگرێ
لەناو کۆمەڵگە ڕەگ دا دەکوتێ
بۆ گۆڕانکاری وا کەوتۆتە ڕێ
لەگەڵ ئایاردا جەژن دەگێڕێ
بانگەوازێکە بۆ ڕزگاری یە
پارێزەری شکۆی ئینسانی یە !
١یی ئایارە ،زەنگی شۆڕشە
بۆ هاودەنگی ژیان ،هەرگیز مەوەستە!
ئێمەی کارگەران دەبێ یەکبگرین
شۆڕشێبکەین ژیانمان خۆش بکەین
غەڵتەو زەبڵەکان سیاسی کۆمەڵگەن
نابێ بمێنن ژیان وێران دەکەن
ئێمە کارگەران دەسەڵات دەگرین
یەکسانی دێنین ،ژیان جوان دەکەین
شێوازی ژیانمان هاوبەشی دەکەین !
سەروەت وسامان بۆیەک بەش دەکەین
هەموومان هاوبەش وەک خاوەن ماڵین!
ئیدارەی ژیانمان بەشورا دەبێ
هەروەزکاری پیشەی گشت دەبێ
لوتکەی سەرکەوتن بۆ هەمووان دەبێ!
وەرە شۆڕش کەین لەگەڵمان کەوە
هەر خۆت ڕابەر بە و ئەتۆش سەرکەوە
لە ١ی ئایار بانگەواز بکەن
ڕێگای ڕزگاری ئاوە دان بکەن ….
ئاوات ڕەسوڵ ✍️
Leave A Reply

Your email address will not be published.