مناڵێکی ١٤ساڵەبە چەقۆ لە شاری سانت شیرۆن لە ئیسۆن فەرەنسا کوژرا !

0

مناڵێکی ١٤ساڵەبە چەقۆ لە شاری سانت شیرۆن لە ئیسۆن فەرەنسا کوژرا !

سەر لەئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر ١٧:٢٧  لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دا  داواکاری گشتی (پرۆکیرۆر جنیرال) ڕای گەیاند کە ئەمڕۆ سەرلەبەیانی ٢٣-٢-٢٠٢١  کچێک لەتەمەنی  ١٤ساڵە  بەچەقۆ کوژوراوە ،لە شاری سانت شیرۆن لە ئیسۆن  لەباشوری فەرەنسا کە  نزیک بە شاری پاریس .داواکاری گشتی گوتی کە ئەو کچە بەپێی لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس چەند کەسێکیان بەتۆمەتی کوشتنی کچەکە دەستگیرکردووە، کە تەمەنیان لە ١٣تا ١٦ ساڵانن کە بەهاوبەشی کوشتویانە.هەروەها بەپێی زانیاری یەکان کە بەماڵپەری ئەڵتەرناتیڤی شواریی گەیشتووە تائێستا شەش کەس کە قوتابین  دەست بەسەرکراون لەلایەن پۆلیسەوە بۆمەبەستی  لێکۆڵینەوە وبەدواداچوونی ئەو تاوانە.

 

 

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.