کەئیرادەی ئینسانی تێکشکێندرا شکۆ و هیواکانیش لەناو دەچێت !
ئەوەی ڕو بەڕوویی کۆمەڵگەی باشووری کوردستان دەبێتەوە هەروەک بەرکەوتنی تێزابە بەجەستەیەک هەتا سەر ئێسقانەکان ڕۆیشتووە .
حیزبەکانی دەسەڵاتی باشووری کوردستان کاریگەری زۆر وێرانکەرو کوشندەیان لەسەر تەواو کۆمەڵگەدا داناوە تەنها بەدزی و چەوسانەوەنا بەڵکو بە تێکشکاندنی ئیرادە و هەڵوێستی شۆڕشگێڕی ئازادیخوازی و یەکسانیخوازی لەکۆمەڵگەدا .
ئەم دابەشکارییە کوشندەیە وێرانەیەکی بەهەم هێناوە هیچ حیزب و ڕێکخراوێکی سیاسی ناتوانێت لەدەرەوەی ئەو بازنە وێرانەیەدا سیاسەتی ڕادیکاڵانەی خۆی ڕاشکاوانە ئەنجام بدات ئەمەش پێی دەگوترێت خەساندنی کۆمەڵگە لەڕوویی گۆمەڵناسی سیاسی یەوە !
بە هێزوڕێکخراوە ڕاستڕەو ئیسلامی وناسیۆنالیست و هەتا چەپەکانیش هەرئەمەشە کە ئیرادەی ئینسانی تاک بەجۆرێک تێکشکاوە کە لەناو بێ ئومێدی و چمانەوەی بەردەم کۆنەپارێزی و فاشیزمی ئیسلامی ئێرانی و تورکیایی چۆکی داداوە .
بە بە ڕوونتر پێتان بڵێم سەبارەت بە ڕەخنە لەسیاسەتی ئەو دوو دەوڵەتە ڕاستەوخۆ لەناو هەردوو زۆنی زەرد و سەوزدا وەکو حیزبەکانی دەسەڵات بەرجەستە دەکرێت لەلایەن هەڵسوڕاوانی حیزبە جیاوازەکان وتاکی هاوڵاتیدا بەهەبوونی شیکاری مەتاتی جیاوازی دەنگە دەنگییشەوە بەڵام لەناوەڕۆک و ئاراستەدا هەمان ئامانج پیادە دەکات کە دەسەڵاتی باڵایی کوشندەکەر گەرەکێتی و بەرنامەی بۆ مانەوەی بۆ داڕشتووە !!
ئەمە نەک تەنها بۆ ڕۆژ هەڵاتی کوردستان وئێران بەڵکو سەبارەت بە ڕۆژ ئاوایی کوردستان و باکوریی کوردستانیش هەر بەهەمان شێوازە کە جۆری هاوسۆزێکەیان دەبیندرێت .
ئەوەی کە پڕوپاگەندەشی بۆ دەکرا لەژێر ناوی یەکە یەکە کورد هەر یەکە لەبەرهەمهێنانی هەمان جۆر کارگەی بارزانی وتاڵەبانی یەوە بوو بۆ داپۆشینی چەوسانەوە وسەرکوت و دزییەکانیان لەباشووری کوردستان بوو نەک بەرگری و شەڕکردن بۆ هێنانەدی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان!
ئەوان پارتی ویەکێتی هەروەک ترامپ و نەتەنەیاهۆ و ئوردوغا و خامەنەیی وێرانکەری کۆمەڵگەی خۆیانن کە زۆر کوشندەتر لەوان هەربۆیە هەر گیز ناکرێت متمانەیان پێبکرێت !
بەڵێ یەکێتی و پارتی سەرمایە گوزاری سیاسەتی مانەوەی خۆیان بە هاوسۆزییان بە ناوی کوردایەتی و نیشتمانی و داکۆکی لە باکوروڕۆژئاوا و ڕۆژ هەڵاتی کوردستان لەناوەڕۆکی نەخشە وپلانەکانیاندا ژەهری کوشندە بڵاو دەکەنەوە کە ئیرادەی شۆڕشگێڕانەی مرۆڤەکان تێکبشکێنن .
سەیربکەن بەناوی دژایەتی ئیمپڕیالیزمی ئەمریکای و ئیسڕائیل ڕێک پاساو بۆمانەوەی ئەو ڕژێمە فاشیزمەی کۆماری ئیسلامی دەهێننەوە بەبێ ڕەچاو کردنی بەرژەوەندی وماف وئازادییەکانی خەڵکی ئێران وڕۆژ هەڵاتی کوردستان .
دەرئەنجام
ئەبێت ئەوەبزاندرێت خودی کۆمەڵگەی باشووری کوردستان هەروەک ڕۆژ هەڵاتی کوردستان پێویستی بەڕزگاربوونە لەدەست چەوسانەوە و کۆنەپەرستی دەسەڵاتەکەی .
ڕژێمی ئیسلامی ئێران بەدڵنییایی دەڕوخێت تەمەنی زۆری نەماوە دواجار نەک ئێران بەڵکو تەواوی ڕۆژ هەڵاتی ناوەڕاست بەرەو گەشەی ئازادی و دیموکراسی ئاراستە دەبن .
مەرجیش نییە ئەم ڕووخانە لەسەردەستی ئیسرائیل و ئەمریکا بێت بەڵکو ئەوە زۆر ڕوونە ملیۆنان کەس لەئێران وڕۆژ هەڵاتی کوردستان هەبوونی ئەو جۆرە سیستەم ودەسەڵاتە کۆنەپەرست ودژە ئینسانی یە ڕەت دەکەنەوە ، ڕۆژانە لەسەرخیابان و شەقامەکان ئەوە دەسەلمێنن .
دوا قسەم سڵاو لەسەرجەم ئەو مرۆڤ و هێزە شۆڕشگێانە و خەڵکی ناڕازی کە گەشە بەتێکۆشانی هاودەنگی دەدەن و ئاواتەخوازی لەگۆڕنانی ئەو جۆرە سیستەم و دەسەڵاتە فاشیزمانەن کە کۆمەڵگەکانی خۆیان دەچەوسێننەوە و شکۆو مافی ئینسانی لەناو دەبەن.
بڕوخێ ستەمگەر
بڕوخێ فاشیزم
بەدی بێت ئیدارەدانی شورایی
