کێشەکانی کۆمەڵگە بناغەکەی لەهەبوونی پارێزگاری کردنە لەیاساکان وسیستەمی چەوسێنەروکۆنەپەرستەوەیە!

0
هێز و حیزبەکان هەمیشە کێشە وگرفتەکان بەئاراستەی بەرژەوەندی وسوودی حیزبەکان ئاراستە دەکەن و بە بەرنامەڕێژکراو و نەخشە ڕێکای سیاسی بەردەوام تاکی هاوڵاتی بەگشتی و کادیر و ئەندامەکانی خۆشیان دابڕاو دەکەن لە شێوازو جۆری بڕیارو ئامادەکردنی هەر جۆرە دەستوورو یاسایەکی هەڵسوڕانی سیاسی و پەروەردەیی و ڕاگەیاندنکاری و فەرهەنگی، ئەگەرچی لەشێوازدا پشت دەبەستن بە پرۆسەی دیکۆراتی ڕازاندنەوەی ووشە و ڕستە و پرس و گفتوگۆی کراوە یان داخراوەییان بەناوی بەڕێوەچوونی پرۆسەی دیموکراسی و ئازادی یەکان بەڵام لەناوەڕۆکی کردەوەی سیاسی هەریەکەیاندا دواجار کەمینەیەک یان کەسێک و سەرکردایەتێک یاخود سەرۆکێک نەخشە ڕێگەی دەستوورو یاساکانی هەنگاوەکان دیاری دەکات .
کەوایە ئەمە لەخۆوە نییە کە سیستەم و دەسەڵاتێکی چەوسێنەرو نایەکسان و گەندەڵ و دز لەکۆمەڵگەدا درێژەی دەبێت و زۆرینەی خەڵکی کۆمەڵگە هەژار وبێکارو دەچەوسێتەوە یان تیرۆر دەکرێت وسەرکوت و ئاوارە دەبێت یاخود پێویستی یەکانی کۆمەڵگە گرانترو باجیان زیاتر دەخرێتە سەر .
هەر جوڵە و بزوتنەوەیەکیش کە لەو چوارچێوەیە بەرهەم هات و لەدایکبوو هەمان جۆر خەسڵەت و ئاکارو فەرهەنگ و کرداری پەیوەندی یە کۆمەڵایەتی و سیاسی یەکان درێژە پێدەدات کە ڕابردوو لەسەری کاریگەری هەبووە !
دەرئەنجام تاکێک بەرهەم دێت کە شەرمن و گوێگری حیزب و ڕێکخراوی سیاسی یان هاوارکەر و دەنگ بەرزکەرەوە لەشێوازی ناڕەزایەتی و ڕەخنەیی بەڵام لەناوەڕۆکدا بۆ داکۆکی لەبەرژەوەندی کەسی لەناوحیزب و ڕێکخراو یاخود دامەزراوەکانی حکومەت دا .
هەر ئەمەشە کە لە کاتی بەرزبوونەوەی دەنگ و شەپۆلی ناڕەزایەتی جەماوەرییەکاندا بەشێک خۆیان دەبنه پاڵەوان یان پێشڕەو لەخۆدەرخستن لە بەردەم ڕاگەیاندنەکان ئەگەرچی لە شێوازدا وەکو دڵسۆزی خەڵکی ناڕازی دەبیندرێت بەڵام لە ناوەڕۆک و واقیعدا ئەمانە پێشتر هەریەکەیان لە کارگە و مەکینەی فەرمانگە نهێنی یەکانی حیزب و ڕێکخراوەکان ئامادەکراون ئەگەرچی بەردەوام باسی بێ لایەنی و سەربەخۆی خۆیان دەکەن .
ڕاستی یەکەی کێشەکە ئەوەنییە کە ئەوانە سەر بەچ حیزب و ڕێکخراوێکی سیاسین بەڵکو زیاتر کێشەکە لەوە ئاڵۆزترە ئەویش ئەو جۆرە کەس لایەنانە لەبناغەوە باوەڕییان بە پرۆسەی گەشەی سیکۆلار و دیموکراسی و هاودەنگی جەماوەری نییە !
هەر ئەمەشە لە زۆرینەی ڕاگەیاندنەکان چەندکەسی دیاریکراو چەند بارە دەبنەوە لەسەر هەمان جۆر پرس و کێشە کە بەحیساب ئەم گرفت و کێشەیە هی زۆرینەی کۆمەڵگەیە .
هەروەها لەیەک ناوچە و شارە بەڵام نەیان توانیووە ئەمە بببێتە کێشەی گشتی کەزۆرینە خاوەندارێتی لە چارەسەری کێشەکەیدا بکات.
دواجار ئامادەکاری هەمان جۆر لە ڕەوشت و پەیوەندییەکانی ڕابردوویی هێزی دایک کەمناڵدانی ئەم جۆرە بزوتنەوە پیشەیی و سیاسی و کۆمەڵایەتی یە پیادە کات هەر ئەمەشە کە ناتوانێت جیاوازبێت لەڕابڕدوویی کاریکەری ئەوانی تر لەگەڵ ئەوەشدا بەدەنگی بەرزو هاواری زیاتریش ناڕازیی نیشان دەدات کەچی ئەمانیش گەنجان ولاوانی کۆمەڵگە بێ ئومێد و هیوا دەکەن چونکە واقیعی ئاڵوگۆڕیی کۆمەڵگە و کلیلی هیواکان لە ناو بزوتنەوەیەکی کۆمەڵایەتی وسیاسی تردایە بتوانێت پرۆسەی گەشەی یاساکانی دیموکراسی بەشێوازی کرداری بە فەرهەنگ و جوڵە و هەنگاوە سیاسی و جەماوەرییەکانی کۆمەڵگەوە نەک تەنها ببستێتەوە بەڵکو وەکو کانیاوێکی سازگار تێگەڵی بێت و ئاوێتەی ژیان و بەڕێوەبردن وپارێزگاریکردنی ماف و شکۆ وئازادییەکان بکات ، کە بەجۆرێک بێت هۆگری گەشەی جیاوازییەکانی بێت بەئاراستەی گەشەی شارەستانیەت و مەدەنیەت و نوێ بوونەوە و بەرەوپێش چوونی کۆمەڵگەکەی لەناو ئەم جۆرە هەگبەی تێکۆشانە ئینسانی و چینایەتی و ئازادیخوازییەدا کانیاویی هیواکان و چرۆکانی گەشەی ژیان پارێزراوی و بەهێزدەبن لەئێرادەی ئینسانی و دیموکراسی دا .
چارەسەریش تێکۆشانی هاودەنگی یە بۆ هێنانەدی ئیدارەدانی شورایی یە .
Leave A Reply

Your email address will not be published.