ڕژێمی فاشیزمی ئیسلامی ئێران زۆر کوشندەیە باشترە نەمێنی و بڕوخێ

0
ئاوات ڕەسوڵ 
بۆ ناوچەکە ڕژێمی فاشیزمی ئیسلامی ئێران هەم بەربەستی هێنانەدی ئازادی ودیموکراسی یە هەم کوشندە وفاشیزمێکی دڕندەیە لەئەنجامدانی کردەوەی دژە مرۆڤانەدا:
کەوایە پێویستە یەکەم هەنگاو جەخت لەڕووخان و لاوازکردنی ئەم جۆرە فاشیزمە دڕندەیە بکرێتەوە بۆ ئێران و ناوچەکە .
بەڵام ئەمریکا و ئیسرائیل و ڕووسیا و چین بۆ کۆمەڵگاکانی خۆیان دڕندە وسەرکوتگەرن دواتر بۆ کۆمەڵگاکانی تری جیهان بەپێی بەرژەوەندییەکانیان وەک کایەکی پەیوەندی بازرگانی سیاسەتی زاڵبوون ئەوە ئەنجام دەدەن کە لەبەژەوەندییانە .
ئێران هاوکارو بەرهەمهێنانی چەندەها گرووپ وحیزبی تیرۆریستی یە لەناوچە کە ڕێگری لەگەشەی دیموکراسی و ئازادییەکان دەکەن .
هەر ئێستا پەڕڵەمانی عێراق بەهۆی ڕژێمی ئیسلامی ئێرانەوە ڕێک کراوەتە دیوەخانێکی کۆنەپەرستی وبەرگریکردن لەیاسا دژە ژن ودژ بە ئازادی و دژ بەماف ویەکسانی یەکان .
کەوایە باشترە هاودەنگی زیاتر گەشەی پێبدرێت بۆ ڕاماڵین و نەمانی ڕژێمی ئیسلامی ئێران، کە نەش ڕوخێندرێت هەوڵبدرێت هەتا دەکرێت لاواز و پەرتەوازە بکرێت .
ئەمە ڕێک خزمەت و سوود بە گەشەی ڕەوتی ئازادیخوازی ویەکسانیخوازی و ئینساندۆستی دەکات لەئێران و ڕۆژ هەڵاتی کوردستان و ناوچەی ڕۆژ هەڵاتی ناوەڕاستدا .
ئەم جەنگە خواستی ئێمە نییە کە ئەم فاشیزمانە بەرپایان کردووە بۆ وێرانکردن و کۆمەڵکوشتنەکان و ئاوارە کردن بەڵام پێویستە هەلومەرجەکان بۆ بەرژەوەندی خەڵکی ناڕازی ئێران وڕۆژهەڵاتی کوردستان وەرچەرخێنین نەک تەنها دژی ئیسرائیل وئەمریکا بین و بڵێن نا بوجەنگ ئەوە دەچێتە چوارچێوە بەرژەوەندی ڕژێمی ئیسلامی ئێرانەوە لەبەرئەوەی لەقۆناغی ئێستادا ڕژێمی ئیسلامی ئێران لەژێر فشاری زۆردایە هێزوئیرادەی بەرەو لاوازی و پەرتەوازی ئاراستە دەبێت .
خەڵک ڕزگاری لەدەست سەرکوتەکانی دەسەڵاتی فاشیزمی ئیسلامی ئێرانی دەوێت زیاتر لە٤٤ساڵە قوربانی لەخیابانەکان و بەندیخانەکان دا دەدات بۆ ئەوەی ئازادی و ژیانێکی پڕشکۆی ئینسانی بەدەست بێنن.
لەقۆناغێکی دژواری ئێستا خەڵکی ڕۆژ هەڵاتی کوردستان و خەڵکی ئێران پێویستیان بەزیاتر بە هاوپشتی و هاودەنگی یەکتری زیاترە لەهەموو شتێکی تر .
هاوپشتی لەمەیدانی کۆمەڵایەتی ویارمەتی دان بە ئاراستەی خۆپارێزی و سەلامەتیان و بەهانەوەچوونی یەکتری لەگرفت و ڕووداوەکاندا ، ئەوە زۆرگرنگە و پێویستە پشتی یەکتری بگرن وئێمەش بەهەرجۆرێک کەلەدەستمان دێت پشتیوان وهاودەنگ و هاوکاری یان بین لەناوخۆی کۆمەڵگەدا .
کە ئامانج لەو هەنگاوانە لەسەر پێ ڕاگرتنی خەڵکی کۆمەڵگەیە بەئیرادەیەکی شۆڕشگێڕانەی ئینسانی کە بەرەو هێنانەدی ژیانێکی پڕشکۆی ئینسانی وئازادی یە ، ئەمە ڕێک ئەو خواست و دڵ پڕ لەهیوایانەیە کە لە چەندەها ساڵە لەخیابان وشەقامەکانی ئێران و ڕۆژ هەڵاتی کوردستانەوە پڕ بە گەروویان هاوار دەکەن نا بۆ ستەمگەر ،نا بۆ دیکتاتۆر .
بەدڵنییایی بە تێکۆشانی هەقخوازانەی ئیرادەیی ئینسانی ئەم فاشیزم و دیکتاتۆرە لەناو دەچێت دواتر خەڵک خۆیان دەسەڵات و ئیدارەی خۆبەڕێوەری خۆیان دابمەرزێنن .
نا بۆ ستەمگەر
بڕوخێ فاشیزمی ئیسلامی ئێران
بەدی بێت نان کار ئازادی
ئیدارەدانی شورایی
Leave A Reply

Your email address will not be published.