با یاساو بڕیارە سەرکوتگەرییەکانی پارتی و بارزانی ڕیسواو شەرمەزار بکەین
با یاساو بڕیارە سەرکوتگەرییەکانی پارتی و بارزانی ڕیسواو شەرمەزار بکەین
دەسەڵاتدارانی ھەرێمی کوردستانی عێراق بە سەرکردەیی پارتی و بارزانی بەردەوامن لەسەر بیمافی و سەرکوتی ڕەھای خەڵک لەھەمو ڕویەکەوە. ڕفاندن ،زیندانی کردن و تیرۆری دەیان ڕۆژنامەنوس و داکۆکیکاری مافەکانی خەڵک لە چەند ساڵی ڕابردو ڕویەکی ئەم سەرکوت و بێمافیەیە. بەڵگەی ئاشکرای ئەم سەرکوتەش بریاری زیندانیکردنی بەناھەقی پێنج رۆژنامەنوسە لە لایەن دادگا بەعسئاکەی پارتی و بارزانیەوە . ئەم بڕیارەش بە شێوازی جۆراوجۆر کەوتە بەردەم نارەزایەتی خەڵکەوە.
بۆ ڕیسوا کردن وشەرمەزارکردنی سەرجەم سیاسەت و بریاری سەرکوتگەرانەی پارتی کۆمیتەی داکۆکی لە مافەکانی خەڵکی کوردستان لە ئوسترالیا /سدنی خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتی رێکخستوە لە پێناوی ئازادکردنی ئەو رۆژنامەنوسانەو سەرجەم زیندانیە سیاسیەکان لە کوردستان . بانگەوازی ھەمو کەسێک دەکات بۆ بەشداریکردن.
شوێن : Sydney City Town Hall George st
کات: یەکشەممە ٢٨شوبات ٢٠٢١
کاتژمێر ٤ – ٦ پاشنیوەرۆ
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بەژمارە تەلەفۆنی : 0434203064 0431242401