جیاوازی لە نێوان بەڕێوەبردنی پۆل و کۆنترۆلکردنی پۆل چیە؟

وەلید محەمەد سلێمان
سەرپەرشتیاری پەروەردەیی
بەڕێوەبردنی پۆل:
1- قوتابی بەشدارە لە دانانی یاساکان لەنێو پۆلدا.
2- قوتابی خۆی کونتڕۆلی رەفتارەکانی دەکات.
3- قوتابی ھەست بە ئارامی دەکات و ناترسێت.
4- قوتابی تاکێکی ئەرێنی و پۆزەتیڤە.
5- قوتابی سەنتەری فێربوونە لە پۆلدا.
6- ڕەفتاری قوتابی لە دوای ڕۆیشتنی مامۆستا بۆ دەرەوەی پۆل گوڕانی بەسەردا نایێت و وەک خۆی دەمێنێ.
7- مامۆستا هەمیشە پاڵپشتی قوتابی دەکات.
8- قوتابی متمانەیێکی زۆر بەخۆی ھەیە.
9- پەیوەندی لە نێوان مامۆستا و قوتابی و قوتابی و قوتابی لەئاستێکی زۆر باشدایە.
10- پۆلی خوێندن دەبێتە ژینگەیێکی گونجاوو ئارام بۆ فێرخواز.
١١ـ قوتابی لەماوەیێکی کەمتر و باشتر فێردەبن .
12- قوتابی وانەی خۆی خۆشدەوێت.
کۆنترۆلکردنی پۆل:
1- مامۆستا بەتەنیا بەشدارە لە دانانی یاساکان لە ناو پۆلدا.
2- مامۆستا بەزۆر ڕەفتاری قوتابی کونتڕول دەکات.
3- قوتابی ھەست بە پەستانێکی زۆر دەکات لە ناو پۆلدا.
4- قوتابی نەرێنیە .
5- مامۆستا سەنتەری فێربوونە.
6- ڕەفتاری قوتابی لەدوای چوونە دەرەوەی مامۆستا گوڕانی بەسەردا دێت.
7- مامۆستا بەڕادەیێکی کەم پاڵپشتی قوتابی دەکات.
8- قوتابی باوەری بەخۆی نییە.
9- پەیوەندییەکان لەنێوان قوتابی و مامۆستا و قوتابی و قوتابی باش نییە.
10- پۆلی خوێندن ژینگەیێکی ئارام نییە بۆ قوتابی و قوتابی دەترسێت.
11- قوتابی کەمتر و درەنگتر فێردەبن.
12- قوتابی وانەکەی خۆی خۆشناوێت.
کامیان گونجاوترە بەڕێوەبردنی پۆل یان کۆنترۆلکردنی پۆل؟
بێگۆمان بەڕێوەبردنی پۆل گونجاوترو کاریگەرترەو واباشترە مامۆستایان گرنگی بە بەڕێوەبردنی پۆل بدەن، چونکە ئامانجی پەروەردە تەنها
ئارامکردنی پۆل نییە، بەڵکو دروست کردنی مرۆڤێکی هۆشیارو بەرپرسیارە.
