بەرگریکردن لەپاراستنی ماف وشکۆی کرێکار وفەرمانبەران ئەرکە !

0
بەرگریکردن لەپاراستنی ماف وشکۆی ئەم کارمەندو کرێکارەی کارەبا ئەرکێکی پێویستی هەمووانە .
ئەم کرێکارە کە لەچاوپێکەوتنی دا ئەو بەڵگانەی باس کرد کە دەسەڵات چۆن دزی لەخەڵک دەکات بەناوی کارەبا و پڕۆژەی ڕوناکی یەوە .
دەسەڵاتدارانی باشووری کوردستان بەبێ ئەوەی هیچ حسابێک بۆ هەبوونی خەڵکی ناڕازی دا بکەن لەبەرامبەر گرانکردنی نرخی کارەبادا ئێستا دەیانەوێت ئەم کارمەندەی کارەبا لەدادگا حیزبی یەکانیاندا سزا بدەن بەناوی جێبەجێ کردنی یاسا .
هەر بۆیە ئێمە لێرەوە داوا لەتەواوی خەڵکی ناڕازی کوردستان دەکەین لەدژی ئەم هەنگاوە دژە ئینسانی یەی دەسەڵاتدا بۆ دادگایی کردنی ئەم کارمەندە هەڵوێستی ڕاشکاوانەی کرداریان هەبێت بێنەمەیدانی تێکۆشانی هەقخوازانەیان .
بەیەک دەنگ داوا دەکەین ::
یەکەم هەرچی زووترە ئەم گاڵتە جاڕییە لەدژی ئەم کارمەندە ڕابگرن و کارمەندەکە بگەڕێندرێتەوە سەرکارەکەی .
دووەم هەرچی زووترە نرخی کارەبا و باجەکان لەسەر خەڵک کەم بکرێتەوە بەجۆرێک کەلەگەڵ ئاستی داهاتی ڕۆژانەیان بگونجێت .
نا بۆ سزادان و دادگایی کردنی ئەم کارمەندە
بەڵێ بۆ کەم کردنەوەی نرخی کارەبا و باجەکان
بژی تێکۆشانی هاودەنگی
ناوەکان
١-تێکۆشانی هاودەنگی بۆ ئیدارەدانی شورایی
٢-شورایی هاوپشتی خەڵکی کوردستان
Leave A Reply

Your email address will not be published.