لەبیرتانەکەئێمەپێمان گوتن:تەنها ڕێگای پاراستن و هێنانەدی ماف وئازادی وژیانێکی باشتر هاودەنگی وپشتیوانی خەڵکی کۆمەڵگەیەئەوەی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان لەبەرگری کردندانیشانیداتەنهانموونەیەکی سەرکەوتووە لەوهەنگاوە ئینسانی یە شۆڕشگێڕیەدا.

0
ئاوات ڕەسوڵ  
لەبیرتان کەئێمە پێمان گوتن تەنها ڕێگای پاراستن و هێنانەدی ماف وئازادی وژیانێکی باشتر هاودەنگی وپشتیوانی خەڵکی کۆمەڵگە یە ،ئەوەی خەڵکی ڕۆژ ئاوای کوردستان لەبەرگری کردندانیشانیدا تەنها نموونەیەکی  سەرکەوتووە لەوهەنگاوە ئینسانی یە شۆڕشگێڕیەدا.
مێژوویی مرۆڤایەتی بەدەرنییە لەنموونەی هاوشێوەی تێکۆشانی خەڵکی ڕۆژ ئاوایی کوردستان بەڵام نموونەکان ،زۆر دەگمەنە هەروەک بەرگری خەڵکی پاریس لەکۆمۆن لە١٨ی مارسی ١٨٧١ کرێکارانی فەڕەنسا توانیان هێزی خۆیان بهێنێتە مەیدان و دەسەڵاتی زاڵمانەی سەرمایەداری لەشاری پاریسی فەڕەنسا تێکبشکێنێت وبۆماوەی ٧٢ڕۆژ هەموو سیستەمی ئابووری وسیاسی وڵات ئاڵوگۆڕپێبکات . .
تەنانەت پیلانی چینی بۆرژوازی بەرامبەر بە شۆڕشی پاریس ئەوەبوو بکەوێتە ‌سازش لەگەڵ “دەسەڵاتدارانی دەرەکی”دا، واته‌ ئەوەی خۆیان پێی دەڵێن “دو‌ژمنی دەرەکی” و خۆی راده‌ستی دەوڵەتی پروسیای ئەو کات کرد و بەڵێنی بژاردنی ھەموو ئەو زیانانەی جەنگی دا، تەنھا بە مەرجێک پروسیا ھاوکاریی بکات تا لە دەست شۆڕشی کرێکاری کۆمۆنی پاریس ڕزگاری ببێت.
ھەڵبەت دەوڵەتی پروسیاش ئەمەی پێباش بوو لەبەر ئەوەی کە ئاگری ‌شۆڕشی پاریس، پڕوسیاش نەگرێتەوە.

 

ئەوەی ڕژێمەکەی سووریا بەسەرۆکایەتی احمد شەرعی تیرۆریست ئەنجامی دا لەڕێکەوتن وپلانگێڕی بەئامادەبوونی نوێنەری حکومەتی تورکیا و ئەمریکا و بەڕێکەوتن لەگەڵ ئیسرائیل وتورکیا و سووریا لەبەرامبەر هێرش و داگیرکاری وکۆمەڵکوژی سوپا تیرۆریستی یەکەی حکومەتی سووریا بۆسەر خەڵکی ڕۆژ ئاوایی کوردستان وبەئامانجی لەناوبردنی سیستەم ودەسەڵاتی خۆسەری دیموکراتی دا .
بەم جۆرە حکومەتی سووریا دەیەوێت بەزۆرەملێ دەسەڵاتی تیرۆریستی خۆی بەسەر ڕۆژ ئاوایی کوردستان زاڵبکات .
لەهەمان کاتیشدا بەبێ هەڵوێستبوونی دەوڵەتانی ئەمریکا و ئەوروپا وبەریتانیا هەروەک
چینی بۆرژوازی فەرەنسا و پروسیا، لە پلانێکدا یەکەمین دەسەڵاتدارێتی کرێکاری تێک بشکێنن و کۆمۆنەکان لەخوێن ھەڵکێشن.

 

دروست بەهەمان شێوە کۆمەڵگەی سووریان تەواوی لەناو لافاوی خوێن ڕشتن دا ڕاگرت بۆماوەی چەندین ڕۆژ وهەفتە کەچەندەها تاوان وکۆمەڵکوژییان لەدژی خەڵک بەگشتی وژن ومناڵدا ئەنجامداوە سوپاکەی احمد شەرعی تیرۆریست.
لیرەدا ئەکری بڵێین کە ئەگەرچی کۆمۆنی پاریس سەرکوتکراو نەیتوانی لە بەرامبەر به‌رگریی چینی بۆرژوازی و سوپاکەیدا تاسەر خۆی ڕابگرێ، بەڵام لە لایەک وانه‌یه‌کی گەورەی ‌بۆ چینی کرێکار و شۆڕشەکەی لە سەراسەری جیھان و میژوودا بەجێھێشتووە، و لە لایەکی تریشەوە ‌ترسێکی گەورەی لە ھەناوی بۆرژوازی و دەسەڵات و دەوڵەتەکاندا لە سەراسەری ‌جیھاندا چاندووە.
خۆشبەختانە لەڕۆژ ئاوایی کوردستان هەتا ئێستا ئیرادەی خەڵکی ڕۆژ ئاوای کوردستان بۆمانەوەی دەسەڵاتی خۆسەری دیموکراتی سەرکەوتووە .

 

 

. نموونەیەکی تر شەڕی ستالینگراد (ماوەی شەڕ:٢٣ی ئابی ١٩٤٢ تاکوو ٢ی شووباتی ١٩٤٣)، ئەم شەڕە بە ستالینگراد ناسراوە چونکە شەڕەکە لە شاری ستالینگراد بوو کە ئێستا پێی دەڵێن ڤۆڵگۆگراد، شەڕەکە لەمیانەی شەڕی جیھانیی دووەم بوو لە نێوان یەکێتیی سۆڤیەت و ئاڵمانیای نازی و ھاوپەیمانەکانی (ڕۆمانیا – ئیتالیا – ھەنگاریا – کڕۆتییا) بوو، شەڕەکە لە ئەنجامی ھێرشەکانی ئاڵمانیای نازی دەستی پێکرد بۆ خاکی یەکێتیی سۆڤیەت، لە ئابی ١٩٤٢ سوپای ئاڵمانییەکان لە بەردەم ستالینگراد دا وەستابوون بەڵام بەھۆی سەرماو سۆڵەوە و نەبوونی ئارزووقەوە تێکشان لە ئاکامدا لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٣ سوپای ئاڵمانییەکان بەتەواوی خۆیان بەدەستەوەدا و دواتر ئەرتەشی سوور ی سۆڤییەت ڕزگارکردنی ڕووسیای ڕؤژئاوای گرتە ئەستۆ و لە ئەنجامی ئەمەش شەڕی کۆرسیک دەستی پێکرد، لەساڵی ١٩٤٥یش ئەرتەشی سوور ئاڵای یەکێتیی سۆڤییەتی لە بەرلینی ئاڵمانیا شەکاندەوە، شەڕی ستالینگراد بە ھۆکاری کوژرانی نزیکەی دوو میلیۆن کەس لە سەرباز و ھاوڵاتییان دەخەملێندرێت.

 

 

ئەوەی لەلیننگراد بووە هۆکاری سەرکەوتن یەکەمین هەنگاو بەهۆی یەکگرتوویی هێزی خۆڕاگری یەکێتی سۆڤیەت هەروەها لێهاتوویی سەرکردایەتی هێزەکەی و گۆڕانکاری لەکەش وهەوا کە بەجۆرێک سارد وبەفربوو لەقازانجی سوپاکەی یەکێتی سۆڤیەت بوو .
ئەوەی بۆوە هۆکاری سەرکەوتنی تێکۆشانی خۆر ئاوایی کوردسان بۆمانەوەی دەسەڵات وحکومەتی خۆسەری دیموکراتی یەکگرتوویی وتێکۆشانی شۆڕگێڕانەی خەڵکی ڕۆژئاوایی کوردستان کە ژن و بەساڵاچووانەوە بەیەکەوە بەرگریان لە خۆسەری خۆبەڕێوەبەری کرد وێڕایی دەیان زانی کە قوربانی دانی زۆری دەوێت بەڵام نەوەستان لەتێکۆشانیان .
ئەم خۆڕاگری وئیرادە بەهێزە ئینسانییە بووە هۆکارێکی بەهێزی بۆ گەشەی هاودەنگی خەڵکی کوردستان لەبەشەکانی باکورو باشووروڕۆژ هەڵاتی کوردستان و کوردانی ئوروپا وئەمریکا وبەریتانیا وکەنەدا .،،،،هیتد لەودوایی ئەم هەنگاوە هاودەنگی یە جەماوەریە سەرنجی جیهانی دەرەوەی مرۆڤایەتی بەتایبەت ئازادیخوازویەکسانیخواز و چەپ و ئینسان دۆستەکانی بۆ هاودەنگی پاراستنی خۆسەری دیموکراتی لەخۆرئاوایی کوردستان ڕاکێشا .

 

 

 

 

لەودوایی ئەم هەنگاوە هاودەنگی یە جیهانی یەش لەئێستادا سەرنجی دەوڵەتانی سەرمایەداری وەک ئەمریکا و بەریتانیا وئیسرائیل وفەڕەنسا وئەڵمانیا وچەندین دەوڵەتی تر ڕاکێشاوە لەئێستادا هەریەکەیان دەیانەوێت بەپێی بەرژەوەندییەکانیان هاودەنگی پاراستنی ماف وئازادییەکانی خەڵکی ڕۆژئاوایی کوردستان نیشان بدەن .
ئەگەری ئەوە هەیە دواجار پڕۆژەیەکی هاوبەشی دەوڵەتانی سەرمایەداری وەک ئەمریکا وبەریتانیا و یەکێتی ئەورپا بخرێتە ڕوو هەتا وەک مانیفێستێک ی چارەسەری بۆ سووریا .
نا بۆ  باوەڕبوون بەهێزە دەرەکی و  بۆرژوازییەکانی پارێزەری سیستەمی سەرمایەداری
بەڵێ بۆ تێکۆشانی هاودەنگی وهاوخەباتی جەماوەری خەڵکی کۆمەڵگە.
سەرکەوتووبێت تێکۆشانی هاودەنگی بۆهێنانەدی ئیدارەدانی شورایی
µ
Leave A Reply

Your email address will not be published.