بۆچی پەرتووک بخوێنین؟ 

0

 

وەلید محەمەد سلێمان
سەرپەرشتیارێ پەروەردەیی

ڕۆمان نووسی ئەمریکی” هێنری میللەر” دەڵێت:
پەرتووک تەنها هاورێ نیە، بەڵکو هاورێش دروست دەکات.
پەرتووک باشترین و یەکەمین مامۆستای مرۆڤەو زۆر بە سوودە، جیاوازیەکی زۆر لەنێوان ئەو کەسەی پەرتووک دەخوێنێت و ئەوەی نەخوێنێت دەبینرێت و هاوکارە بۆ ژیان، سەرکەوتن مسۆگەر دەکات.

هەندێک لە سوودەکانی خوێندنی پەرتووک:
١- خوێندنی پەرتووک مرۆڤ دلخۆش و ئاسوودەو بەختەوەر دەکات و هەرگیز ماندوو نابێت، هەمیشە گەشبینە و هەست ب خەمۆکی ناکات و ئەرێنی بیردەکاتەوە.

٢- پەرتووک بانکی زانیاریەکانە و ئەوەی بە خوێندنی پەرتووک گەورە دەبێت هەرگیز بۆ دواوە ناگەڕێتەوەو بچووک نابێتەوەو، هەمیشە بەگەورەیی دەمێنێتەوە و لەلای ژیری و زیرەکیەوە گەشە دەکات و پێش دەکەوێت و زیاتر بڕوای بە خۆی دەبێت و لەژیاندا بەردەوام سەردەکەوێت.

٣- پەرتووك بەنرخترین و جوانترین دیارییە و وەک خواردنە بۆ مرۆڤ، خوێندنی پەرتووک ناهێڵێت مرۆڤ تۆشی دوودڵی و بێزاریی ببێت و مێشکێ مرۆڤ پڕ دەکات لە زانیاری و بەهێز دەکات و دلەڕاوکێ ناهێڵێت و دەروون ئارام دەکات.

لە کۆتاییدا… جیاوازی نێوان ئەوانەی پەرتووک دەخوێنەوە و ئەوانەی نایخوێننەوە وەک ئەوە وایە کە کەسێک تەنها جیهان لە پەنجەرەیەک دەبینێت و کەسێک کە هەزار چاوی هەیە بۆ بینینی ڕاستییەکان.

Leave A Reply

Your email address will not be published.