سەرۆکی پێشوویی پارتی کرێکارانی بەریتانیا داوایی پشتگیری بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان !!
جێرمی کۆربین سەرۆکی پێشووی پارتی کرێکارانی بەریتانیا، لە پەیجی فەیسبوکەکەی له نامهیهكدا به حكومهت و وهزیری دهرهوهی وڵاتهكهی ڕاگهیاندووه : گەلی کورد لە مێژە مافی بڕیاردانی چارەنووسی خۆیان لێ زەوت کراوە. ژمارەی گەلی کورد بە نزیکەی ٤٠ ملیۆن کەس دەخەمڵێندرێت، کە یەکێکن لە گەورەترین گروپە نەتەوەییەکانی جیهان و تا ئێستا وڵاتێکی دانپێدانراوی خۆیان نییه.
هەروەها جێرمی کۆربین”ی پهرلهمانتار، له درێژهی نامهكهیدا جهخت له پشتگیری گهلی كورد دهكاتهوه و دهڵێت: وەک دەزانن، من لە مێژە پشتگیری مافی بڕیاردانی چارەنووس، دیموکراسی و ئازادیی کوردم.
زۆر گرنگە کە ئێمە هەموومان دان بە مافی گەلی کورددا بنێین لە سووریا، عێراق، ئێران، تورکیا و شوێنەکانی تریش بۆ ئەوەی خۆیان بڕیار لەسەر داهاتووی خۆیان بدەن.
