فەرەنسا : ئەندامانی پەرلەمان پشتیوانی خۆیان بۆ کورد و ڕۆژ ئاوایی کوردستان دەردەبڕن ودەڵێن خەباتی گەلی کورد و پێکهاتە گۆشەگیرکراوەکان لە سوریا خەباتی ئێمەیە!

0

وەرگێرانی/ ئاوات ڕەسوڵ 

پاریس- نزیکەی بیست پەرلەمانتاری فەرەنسا ئەم نامە کراوەی خوارەوەیان واژۆ کردووە و داوایان لە فەرەنسا کردووە هاووڵاتیانی خۆی کە لە کەمپەکانی ڕۆژئاوادا دەستبەسەرکراون بگەڕێنێتەوە بۆ وڵاتەکانیان و واز لە پێدانی “مافەسی ئیمتیازات بە ئەحمەد ئەلچەراع بهێنێت، لەبەرئەوەی حکومەتەکەی احمد شەرع هێرش دەکاتە سەر مافەکانی ژنان و شکست دەهێنێت لە گەرەنتیکردنی سەلامەتی کەمینە نەتەوەیی و ئایینییەکان”.

لێرەدا نامەی کراوەی پەرلەمانتاران دەخەینە ڕوو:

پشتیوانی لە گەلی کورد و ڕۆژاڤا دەکەین 

ئەندامانی ئەنجوومەنی نیشتمانی فەرەنسا، پشتیوانی تەواو و بێ چەواشەکاری خۆمان بۆ ئەو پێکهاتانەی کە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەژین، لە ناوچەی ڕۆژاڤا دووپات دەکەینەوە.

ئەم خاکە لە ڕێگەی ئیدارەی خۆیەوە، کە تێیدا ژنان ڕۆڵێکی کارگێر ویەکسان دەگێڕن، لەسەر بنەمای بنەماکانی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک، ڕێگە بە پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینی و تائیفییە جۆراوجۆرەکان دەدات- کورد، عەرەب، سریانی، ئێزیدی، مەسیحی و ئەوانی دیکە- بە هاوئاهەنگی پێکەوە بژین.

 

بەڵام لە سەرەتای دامەزراندنی ئەم مۆدێلە کۆمەڵایەتییە لە ساڵی ٢٠١٢ەوە ڕۆژاڤا ڕووبەڕووی هێرش و هەڕەشەی بەردەوام بووەتەوە.

لە لایەکەوە ڕژێمی نوێی سوریا بە سەرۆکایەتی ئەحمەد شەرع، کە توانی ڕەزامەندی سەرکردە بەناو “ڕۆژئاواییەکان” بەدەستبهێنێت، چونکە بەشار ئەسەدی ستەمکاری خوێنڕێژی ڕووخاند، کۆمەڵکوژی کەمینە نەتەوەیی و ئایینییەکان- عەلەوییەکان، دروزەکان، مەسیحییەکان و ئەوانی دیکە پەردەپۆش دەکات.

وەک زۆرجاریش، ژنان یەکەمین قوربانی ئەم دەسەڵاتە دیسپۆتیستە نوێیەن، گۆشەگیر دەکرێن، جیاکارییان لەبەرمبەردا دەکرێت، لە پیاوان جیا دەکرێنەوە و ناچار دەکرێن بەپێی یاسا سەپێنراوەکان جل و بەرگیان لەبەر بکەن.

لە لایەکی تریشەوە تا زۆر لەم دواییانەش تورکیا ئەو ناوچەیەی کە لەلایەن ئیدارەی خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کۆنترۆڵکرابوو بۆردومان دەکرد.

 

پڕۆسەی ئاشتی، کە لە چوارچێوەیدا پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر دانانی چەک، دوابەدوای ڕاگەیاندنێکی عەبدوڵڵا ئۆجالان لە زیندانی ئیمرالی لە تورکیا، تا ئێستا زۆر کەمتر بووە لە پێشکەوتنی کۆنکرێتی بەرەو چارەسەرێکی دیموکراسی و ئاشتیانە، یان لە گەرەنتیکردنی بەردەوامیی ئەزموونی دیموکراسی لە ڕۆژاڤا.

بۆ ئەوەی ئەم پرۆسەی ئاشتییە بەڕاستی بەرەوپێش بچێت، پێویستە تورکیای ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بە ڕێزگرتن لە یاسا نێودەوڵەتییەکان و بەتایبەتی “مافی هیوا” دەستپێبکات، وەک عەبدوڵڵا ئۆجالان ناوی لێنا: هەرکەسێک سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێنرابێت، دەبێت بتوانێت بەردەوام ئەگەری ئازادکردنی ڕۆژێک بپارێزێت.

 

لەڕاستیدا، لە ٩ی تەمموزی ٢٠١٣، دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا (ECHR) – کە تورکیا دەکەوێتە ژێر دەسەڵاتی ئەو – بڕیاریدا کە نەبوونی هیچ ئاسۆیەکی ئازادکردن پێشێلکردنی مادەی ٣ی ڕێککەوتننامەی ئەوروپی بۆ مافەکانی مرۆڤ پێکدەهێنێت.

لە ئەنجامدا هەموو دەستبەسەرکراوێک مافی ئەوەی هەیە ئەو بەروارە بزانێت کە بارودۆخەکەیان هەڵدەسەنگێندرێتەوە، ئەمەش مافێکی بنەڕەتییە و پەیوەستە بە کەرامەتی مرۆڤەوە.

ئەو پێکهاتە جۆراوجۆرانەی کە لە ڕۆژاڤا ئامادەن، مۆدێلی کۆنفیدرالیزمی دیموکراسی – کە بەپێی ئەویش خاکی خۆسەریان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەڕێوەدەچێت – بە چارەسەرێک دەزانن کە گەرەنتی یەکپارچەیی خۆیان دەکات.

بۆ ئەوەی پڕۆسەی ئاشتی کە لە نێوان ڕژێمی تورکیای ئەردۆغان و کورد دەستیپێکردووە، هەر چانسی سەرکەوتنی هەبێت، ئازادکردنی عەبدوڵڵا ئۆجالان کە بە سەرکردەی ئەوان دادەنرێت، وەک پێشمەرجێک دەردەکەوێت.

ئۆجالان بەهۆی ئەوەی ٢٦ ساڵە زیندانی کراوە، دەبێت بتوانێت بەپێی ئەو ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتیانەی کە تورکیا بەشدارییان تێدا دەکات مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت و ئەمەش پەیوەندی بە هەموو زیندانییە سیاسییەکانی زیندانەکانی تورکیاشەوە هەیە.

فەرەنسا، ئەوروپا و جیهان، سوپاس و پێزانینی هەتاهەتایی بۆ گەلی کورد و بەتایبەتی ژنانی کورد کرد کە، بۆ بەشداریی یەکلاکەرەوەیان کرد لە ڕووخانی دەوڵەتی تیرۆریستی  ئیسلامیدا.

هێزە کوردییەکان بەتایبەت لە سوریا لەگەڵ یەپەگە/یەپەژە و هەسەدە، ڕۆڵێکی چارەنووسسازیان لە شکستی سەربازیی دەوڵەتی ئیسلامیدا هەبوو.

ئەوان سەرکردایەتی توندترین شەڕیان لەسەر زەوی کرد و قەڵا سەرەکییەکانی داعشیان داگیرکرد و هەزاران هاوڵاتی مەدەنییان ڕزگارکرد و ئیدارەی خاکە بەرفراوانەکانی ئازادکراویان گرتە دەست، زۆرجار بە تێچووی زۆر و قوربانی بە هەزاران چەکداریان دەدا.

ئەمڕۆ ئەرکی ئەخلاقی ئێمەیە کە کار بکەین بۆ ئەوەی کورد و هەموو پێکهاتەکانی بەشدار لە ئەزموونی دیموکراسی لە ڕۆژاڤا بتوانن بە ئارامی و ئازادی لەوێ بژین.

ئێمەی ئەندامانی پەرلەمانی فەرەنسا داوا دەکەین فەرەنسا بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەستۆ بگرێت سەبارەت بەو هاووڵاتیانەی کە ئەندام یان هاوکارەکانی داعشن و لە کەمپەکانی ئیدارەی خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە دەستبەسەری ماونەتەوە، سەرەتا بە گەڕاندنەوەی ژنان و منداڵان بۆ فەرەنسا دەستپێدەکات.

هه ڕوه ها به ڕده وامی ئه و مامه ڵه ئیمتیازانه ڕه ت ده که ینه وه که به ئه حمه د شەرع ده درێت، به تایبه ت به له به ڕچاوگرتنی هێرشه کانی بۆ سه ڕ مافه کانی ژنان و زامننه کردنی سه لامه تی که مینه نه ته وه یی و ئایینییه کان.

ئێمە داوا دەکەین تورکیا پابەند بێت بە ئاگربەستێکی بەردەوام لە ڕۆژاڤا و پابەندبوونی مافی مرۆڤی خۆی وەک واژۆکارێک لە ڕێککەوتننامەی ئەوروپی بۆ مافەکانی مرۆڤ بپارێزێت.

خەباتی گەلی کورد و پێکهاتە گۆشەگیرکراوەکان لە سوریا خەباتی ئێمەیە؛ ئێمە ڕۆڵی خۆمان دەگێڕین و بەردەوام دەبین.

واژۆکاران

– ئیمانوێل فێراندێس (LFI)
– ماتیڵد پانۆت، سەرۆکی گروپی LFI
– نادێج ئابۆمانگۆلی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی
– کلیمێنس گوێتێ، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی
– تۆماس پۆرتێس، سەرۆکی گروپی لێکۆڵینەوە لەسەر کورد
– ئانایس بێلۆئاسا-چێریفی (LFI)
– کریستۆف بی ئێکس (LFI)
– کارلۆس مارتێنس بیلۆنگۆ (LFI)
– پیێر-ئیڤس CADALENT (LFI)
– گابرێل کاتالا (LFI)
– هادرین کلۆت (LFI)
– ژان فرانسوا کولۆم (LFI)
– سیلڤی فێرەر (LFI)
– ئارنۆد لی گال (LFI)
– موریێل لێپڤراود (LFI)
– ڕێنی پیلاتۆ (LFI)
– ئاورێلیان تاچێ (LFI)
– پاوڵ مۆلاک (LIOT)
– دانیێل سیمۆنێت (EcoS)
– ئێلسا فاوسیلۆن (GDR)

 

 

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.