بژی تێکۆشانی هاودەنگی بۆسەرکەوتنی ڕۆژئاوایی کوردستان

0
ئاوات ڕەسوڵ
احمد شەرع سەرکردەیەکی دڕندەو تیرۆریستی یە باوەڕی بەکردەوەی دژە ئینسانی هەیە بۆ پاراستن ومانەوەی دەسەڵات وسیستەمە تیرۆریستی یە ئیسلامی یەکەی .
براکەی احمد شەرع لەشاری هەولێر خاوەنی کارگەی بەرهەم هێنان بووە،.
لەشاری هەولێر ئێستاش کارگەیان هەیە .
احمد شەرع لەعێراق لەلایەن گروپە چەکدارەکانی عێراقەوە بەجلی ژنانەوە دەستگیرکرا لەکاتی هەڵاتنی هێزەکەی ڕێکخراوی داعش وگروپە تیرۆریستییەکانی تر بەڵام دواتر ئازادکراوە.
لەلایەن ئەمریکاوە پارەیەک تەرخان دەکرێت بۆئەوکەسەی کە ناونیشانەکەی ئاشکرا دەکرێت بەڵام ئەمریکا دواتر لەپێناوی پارە وقازانج دا چاوپۆشی لەسەرجەم تاوانەکانی دەکات و ڕێکەوتنی لەگەڵ دەکات .
لەباشووری کوردستان بزوتنەوەی ئیسلامی ویەکگرتوویی ئیسلامی و کۆمەڵی دادگەری ڕاستەوخۆ وەک ڕابەرومەکتەبی سیاسیان و چەندین مەلای دژە ئازادیخوازی ودژە ئینسانی وەک مەلا مەزهەر و مەلا علی قەرەداغی و مەلا هەڵۆ و چەندین مەلای تر بەخۆشحاڵیانەوە شاباشی سەرکەوتنی احمد شەرعیان لێدەدا و پشتگیری حکومەت وجۆری سیستەمەکەی احمد شەرع بوون .
مەسعودبارزانی وحیزبەکەی لەهەمان بەرەدابوون لەگەڵ ئۆردوغانی فاشیزم بەرگریان لەدەسەڵات وسیستەمەکەی احمد شەرع دەکرد هەرئەمەش بووە هۆکاری ئەوەی کە احمد شەرع ڕاستەوخۆ سوپاس نامەی کراوە ئاراستەی بارزانی بکات.
هەسەدە و یەپەکە ویەپەژە هەموو ئەو ڕێکخراوانەی کە لەژێز کاریگەری ئۆج ئالان بوون بەردەوام شەڕیان لەدژی تیرۆرۆکۆمەڵکوژییەکان ئەنجامداوە بەهەزارەها قوربانیانداوە بۆ هێانەدی ئازادی و ژیانێکی پڕشکۆی ئینسانی بۆ خەڵکی ڕوژئاوایی کوردستان .
هەر ئەو جۆرە حکومەت و خۆبەڕێوەبەری یەی لەناوچەی ژێر دەسەڵاتیان دایان مەزراند پێچەوانە نەک بەسیستەم ودەسەڵاتی فاشیزمانەی ئیستای سووریا بەڵکو پێچەوانە وتازەبوو بەسەرجەم مۆدیل وشێوازەکانی بەڕێوەبردنی حکومەت لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باشووری کوردستانیش چونکە ڕاستەوخۆ شێوازی بەڕێوەبردنی گەڕانەوە بۆ وتوێژو ڕاگۆڕینەوەی خەڵکی کۆمەڵگەبوو.
هەبۆیە تواندرا زۆر سەرکەوتووانە سەرجەم پێکهاتە جیاواز لەزمان وئایین ودینە جیاوازەکان لەخۆبگرێت بیان پارێزێت وماف وژیانێکی پڕشکۆی ئینسانی ودیموکراسی بۆخەڵک دابین بکات .
هەر بۆیە تکایە پێش ئەوەی شابەشەکەش بۆ دەزگای خێرخوازەکەی بارزانی لێبدەن و تەلەفیزیۆنەکانیان بکەنە فریادەڕەسی ئینسانی وئازادیخوازی بۆ ڕۆژئاوایی کوردستان لانکەی گەشەی دیموکراسی .
.بپرسە ئەو هەموو سامان وپارەی بارزانی لە کوێی بووە وچۆن وبەچ پیدای کردوە؟؟ ئەوپارەی هی خەڵکی کوردستانە کە پارتی وبارزانی دزیوێتی و کۆی کردۆتەوە ئەو پارەیە بەشە موچە وهەقدەستی کرێکارو زەحمەتکێش وفەرمانبەرانی کوردستانە کە بارزانی خێرخوازی پێدەکات وکەمێک لەوپارە زۆرەیەی دابەش دەکات.
دەرئەنجام تکایە ووریابن بارزانی وتاڵەبانی وپارتی و یەکێتی و مەکەنە پاڵەوان وفریادڕەسی ڕزگاری ئەمانە دەسەڵاتیان هەبێت زۆر دژە ئینسانی و کوشندەن بۆ لەناوبردنی ئازادی و دیموکراسی وشکۆی ئینسانی ..
نابێت کوشتنی گەنجانی خۆپیشاندەری باشووری کوردستانمان لەبیر بچێ کە لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی پارتی ویەکێتی دەکرانە قوربانی کەداوایی نان و کارو ئازادییان دەکرد:
نابێت تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووس و کەسانی ئازادیخوازمان لەبیربچێ
نابێت ڕاس دەستکردنەوەی ئازادیخوازانێک ومرۆڤانێکمان لەبیربچێ کەلەلایەن پارتی ویەکێتی تەسلیمی دەسەڵاتی فاشیزمەکانی ئیسلامی ئێران وتورکیا کرانەوە .
بەڵێ ،بەڵێ بەڵێ زۆر پێویستە بەرگری لە خەباتی یەکگرتووانەی هاودەنگی‌بۆ سەرکەوتنی ئەوجۆرە تێکۆشانە هەقخوازانەی ڕۆژ ئاوای کوردستان بکەین بەهەر جۆروشێوازێک کەلەدەستمان دێت.
بژی تێکۆشانی ئازادیخوازی و یەکسانیخوازی
بژی تێکۆشانی هاودەنگی ئیدارەدانی شورایی
Leave A Reply

Your email address will not be published.