کە پشتیوانن دەتوانن هاودەنگ بن بەنووسینی ناوی خۆتان وبڵاوکردنەوەی !

مانیفێستی بەرپرسیارێتیی مێژوویی
ڕۆژئاڤا و تاقیکردنەوەی وجودیی نەتەوه
ئەمڕۆ ڕۆژئاڤای کوردستان تەنها جوگرافیایەک نییە لەژێر ئاگردا، بەڵکو سه‌رزه‌مینی شکۆ و تاقیگەی ڕاستەقینەی هەموو ئەو دروشمانەیە، کە سەدەیەکە کورد بەرزیان دەکاتەوە. ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست لەبەردەم ئەگەری داڕشتنەوە ودەستکاری نوێ دایە، لەم دۆخه تازه‌یه‌دا، کورد یان وەک بکەرێکی مێژوویی دەردەکەوێت و چارەنووسی خۆی بە دەستی خۆی دەنووسێتەوە، یان وەک کەرەستەیەکی خاو لەژێر پێی فاشیزمی نوێ‌دا وردوخاش دەبێت.
ئەم مانیفێستە، بانگەوازێکی ئه‌خلاقی و ویژدانییە بۆ دەستەبژێرە جیاوازەکانی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان. لە ئەگەری شکستی ڕۆژئاڤادا، شکستی کوردستان و کوردانە لە هەرشوێنێکی دنیادا بن.
لەم دۆخە هەستیار و قۆناغه نوێیەدا داوا دەکەین:
یەکەم:
سیاسییەکان لە هەژموونی حیزبەوە بۆ شکۆمەندیی نەتەوە هەنگاو بنێن.
سیاسەت لەم ساتەدا نابێت هونەری پاراستنی بەرژەوەندیی حیزبی بێت، بەڵکو دەبێت هونەری ڕزگاریی نەتەوەیی بێت. گەورەترین ناپاکیی مێژوویی، نارسیسیزمی حیزبی پەنابردنە بۆ نەیارانی کورد دژی براکانی تر. بۆیە سیاسیی کورد دەبێت بزانێت حیزب ئامرازە و نیشتمان ئامانج.
هەر سیاسییەک لەم ماوه مێژووییه‌دا ناکۆکی و گوتاری یه‌کتر ڕه‌شکردنه‌وه‌ی ناوخۆیی زیندوو بکاتەوە، ناوەکەی لە لاپەڕە ڕەشەکانی مێژوودا وەک ئەندازیاری هەڵوەشاندنەوەی نەتەوە تۆمار دەکرێت. یەکگرتوویی لەگەڵ ڕۆژئاڤا، نەک هەر بژاردە نییە، بەڵکو تاکە ڕێگای مانەوەیە.
دووەم:
ڕۆشنبیران: کۆتاییهێنان بە جەنگی وێرانکەری ئێستاتیکای وشک.
ئەرکی ڕۆشنبیر لەم قۆناغەدا دروستکردنی کۆدەنگیی نیشتمانییە، نەک قوڵکردنەوەی گرژییه ئایدیۆلۆژییه‌کان. کاتێک دوژمن جیاوازیی لە نێوان کوردێکی ئیماندار و نا پابه‌ند به ئاینه‌وه ناکات و هەردووکیان وەک کێشەیەکی ئەمنی دەبینێت، شەڕی ئایدیۆلۆژیی ڕۆشنبیران نه‌ک هه‌ر پێویست نامێنێت، به‌ڵکو ڕاسته‌وخۆش ده‌چێته خزمەتی ئه‌جێندای سیاسی داگیرکه‌ران و نه‌یارانی کورد و کوردستانیانه‌وه.
بۆیە قەڵەمەکانتان مەکەنە خەنجەر بۆ جەستەی یەکتر، ببنە چرا بۆ نیشاندانی ڕووه دۆزه‌خییه‌کانی جۆلانی و داگیرکەران و پیلانگێڕییەکانی دژ بە کورد و کوردستان. ڕۆشنبیری ڕاستەقینە ئەو کەسەیە کە لە ساتی مەترسیدا، شوناسی کوردبوون دەخاتە سەروو هەموو پێناسە فیکرییەکانی ترەوە.چونکه ئێمه وه‌ک کورد ڕووبه‌ڕووی سڕینه‌وه ده‌بینه‌وه، نه‌ک وه‌ک هه‌ڵگری هه‌ر بیر و باوه‌ڕێک.
سێیەم:
ئەکادیمییەکان لە کەنارگیریی زانستییەوە بۆ ناو جەرگەی برینەکان.
شەرمە بۆ زانایەک یان پڕۆفیسۆرێکی کورد، نەتەوەکەی لەبەردەم جینۆسایدێکی نوێ‌دا بێت، بەڵام ئەو تەنها لەناو بورجی عاجیدا خەریکی کۆکردنەوەی نازناوی زانستی بێت.
بۆیە ئەکادیمییەکانی ئێمە دەبێت ببنە ئه‌ندازیاری ستراتیژی، دەبێت زانست و زانین بخەنە خزمەت شەرعیەتدان بە مافەکانی کورد لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکاندا. زانستێک کە نەبێتە قەڵغان بۆ پاراستنی خاک، زانستێکی مردوو و بێ کەڵکە و شایەنی پێشوازی لێکردن نییە.
چوارەم:
پێویستە بازرگانان و سەرمایەداران پرسی ئەخلاقی سەرمایە و پیرۆزیی خاک بەهەند وەربگرن.
سەرمایە بەبێ نیشتمان، بارمتەی دەستی داگیرکەرە. بازرگانێک کە تەنها بیر لە قازانجی خێرا بکات و نیشتمان وەک (کاڵا) ببینێت، داگیرکەرێکی ناوخۆییە.
خاک نامووسی مێژوویییە، نەک کەرەستەی مامەڵە. ئەگەر ڕۆژئاڤا بکەوێت، تەلارە بەرزەکانی ئێوەش لە باشوور و شوێنەکانی تر دەکەون. نیشتمانپەروەریی ئێوە بەوە دەپێورێت کە چەندە لە ژێرخانی ئابووریی نەتەوەیی و پاڵپشتیی مرۆیی بۆ براکانتان خەرج دەکەن.
پێنجەم:
زانا و مامۆستایانی ئایینی: گەڕانەوە بۆ ڕەسەنایەتیی کوردبوون.
مێژووی ئێمە پڕە لە زانای گەورەی وەک خانی و نالی مەلای گەورە کە ئاینیان وەک هێزێکی ڕزگاریبەخشی مەعنەوی بۆ خاک بەکارهێناوە. زانای ئایینیی ئەمڕۆ ده‌بێت ببێتە قه‌ڵایه‌کی پۆڵایین بۆ ڕێگرکردن له بڵاوکردنەوەی گومان لە پیرۆزی خەباتی نەتەوەیی و بره‌ودان به بیری توندڕەویی هاوردەکراو کە شەرعیەت بە بکوژانی کورد دەدات.
بۆیە دەبێت ئاین ببێتە ئامرازی یەکگرتوویی نەتەوەیی، گوتاری ئایینی دەبێت گوتارێکی مرۆیی و نیشتمانی بێت، کە تاکێکی وەها بەرهەم بهێنێت، بەرگری لە خاکی ڕۆژئاڤا و کۆی کوردستان بکات و بە پیرۆزیی ئایینی بزانێت.
شەشەم:
میدیا و میدیاکاران
میدیا لە ساتەوەختی مەترسیدا تەنها ئامرازی گواستنەوەی هەواڵ نییە، بەڵکو قەڵغانی دەروونی و ویژدانیی نەتەوەیە. لەم قۆناغەدا، گەورەترین خیانەت ئەوەیە میدیای کوردی لەپێناو بەرژەوەندیی حیزبی و لایک و بینەردا، ببێتە بڵندگۆی شەڕی دەروونیی دوژمن و بێئومێدیی لەنێو کۆمەڵدا بڵاو بکاتەوە. میدیاکار دەبێت لە نێوان بێلایەنیی سارد و بەرپرسیارێتیی ئەخلاقی، دووەمیان هەڵبژێرێت، چونکە لە کاتی جینۆسایددا، بێلایەنی تەنها خزمەت بە جەلاد دەکات.
بۆیە ئەرکی میدیای کوردییە کە مەکینەی ڕاگەیاندنی دوژمن پەک بخات، ڕاستییەکان بۆ جیهان بگوازێتەوە و وێنەی ڕاستەقینەی ئەو فاشیزمە نیشان بدات کە دەیەوێت لەژێر پەردەی جیاوازدا ڕۆژئاڤا ناشرین بکات. میدیایەک کە نەبێتە دەنگی قوربانی و نەبێتە پۆڵا بۆ ئیرادەی گەلەکەی، میدیایەکی بێ‌ڕۆح و پاشکۆی ئەجێندای بێگانەیە. میدیاکاران دەبێت شەهیدی حەقیقەت بن، نەک بازرگانی هەواڵە چەواشەکارەکان.
حەوتەم:
تاکی کورد پاسەوانی هۆشیاریی گشتی یە. هاووڵاتی نابێت تەنها بینەرێکی بێدەنگ بێت. هۆشیاریی تۆ گەورەترین ڕێگرە لەبەردەم خیانەتی هەر سیاسی و دەستەبژێرێک.
بۆیە لە هەر کاتژمێرێکدا، لە هەر شوێنێکی جیهان بیت، دەنگی تۆ پارێزەری ڕۆژئاڤایە. لێپرسینەوە لە دەسەڵاتدارەکانت بکە و مەیەڵە ڕۆژئاڤا و کورد لەناو بێدەنگیدا باجی دوو مۆڕاڵی ئەوان بدات.
دادگای مێژوو ڕەحم بە کەس ناکات.
ئێمە لە ساتەوەختێکی ناسک داین. مێژوو وەک ڕووبارێکی خێرا دەڕوات، یان دەبێت مەلەوانی تێدا بکەین بەرەو کەناری ڕزگاریی، یان بەرەو قوڵایی فەنابوون دەمانبات.
ڕسوایی مێژوویی بۆ ئەو کەسانەیە کە لە کاتی پێویست و هەستیاری گەلەکەیاندا بێدەنگ بوون، یان لە پێناو پارە و پۆست‌دا پشتیان لە ڕۆژئاڤا کرد. شکۆمەندیی بۆ ئەوانەیە کە دەبنە پرد بۆ پەڕینەوەی نەتەوە بەرەو سەرفرازیی.
پێویستە هەموومان بیری خۆمان و دوژمنانیشی بهێنینەوە، ئەوە کورد نییە کە شکستی لە دروشمی ‘بەڵێ بۆ ئاشتیی’ـدا هێناوه، بەڵکو ئەوە دوژمنانی کوردن که جاڕی جەنگیان دژی کورد داوه.
ڕۆژئاڤا بۆ ئێمەی کورد تەنها پارچەیەک خاک نییە، بەڵکو ویژدان و شکۆی هەموو کوردێکە.
ئەو پێکەوەبوون و هاودەنگییە گشتییەی کوردان، کە ئەمڕۆ بۆ ڕۆژئاڤا ئامادەیی هەیە، ڕوونە کە هەوێنی ئایندەیەکی سەربڵند و چارەنووسازانایە، ئەو ئامادەییە پێویستی بە بەردەوامیی و پشوودرێژییە.
– پیرۆزبێت قۆناغی تێگەیشتنی نوێ لە کورد و کوردبوون.
– پیرۆزە قۆناغی بەنەتەوەیی بوونی کورد.
– پیرۆزە خەمڵینی گەلی کورد.
– هەر کورد بووین و هەر کورد دەبین.
20/1/2026
ناوه‌کان
1) د. کامه‌ران محه‌مه‌د قادر (توێژه‌ر و ئه‌کادیمی)
2) نەریمان ئاغالی (ڕاوێژکاری سایکۆلۆژیای کۆمەڵایەتی)
3) د. رزگار عه‌بدولکه‌ریم عه‌بدولعه‌زیز (ڕاگری په‌یمانگای ده‌ربه‌ندیخان و مامۆستای زانکۆ)
4) کامه‌ران ئه‌حمه‌د سیوه‌یلی (نووسه‌ر)
5) د. په‌روین نوری عارف (مامۆستای زانکۆ)
6) د. یاسین سه‌رده‌شتی (مێژوونووس و مامۆستای زانکۆ)
7) ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنی (سیاسه‌تمه‌دار)
8)د. جه‌عفه‌ر عه‌لی ره‌سوڵ (مامۆستای زانکۆ)
9) هۆمەر محەمەد (لێکۆڵکاری جینۆساید و نووسەر)
10) د. بورهان محه‌مه‌د فه‌ره‌ج (ئه‌ندامی خولی دووه‌می په‌رله‌مانی عێراق)
11) پ. ی. د. ئیبڕاهیم سادق مەلازادە (بەڕێوەبەری ناوەندیجینۆساید، جێندەر و توێژینەوەی کۆمەڵایەتی، زانکۆیسۆران)
12) جیهاد محەمەد حەمەکەریم (بەرپرسی ڕێکخراویپەروەردەی سەردەم)
13) د. ئیدریس عومەر (لاهووتی) (توێژه‌ر و شاعیر)
14) محه‌مه‌د که‌ریم محه‌مه‌د (نووسه‌ر و وه‌زیری خانه‌نشین)
15) ڕەووف محەمەد ئالانی (نوسەر و پەروەردەکار)
16) شوان ئه‌حمه‌د (نووسه‌ر و وه‌رگێڕ)
17) سیروان حەمەڕەشید (توێژەری سیاسی و نوسەر)
18) د. سارا قادر محه‌مه‌د (رۆژنامه‌نووس و مامۆستای زانکۆ)
19) ئومێد قه‌ره‌داخی (توێژه‌ر و مامۆستای زانکۆ)
20) د. توانا حەسەن (مامۆستای زانکۆ)
21) د. سه‌لمان نادر عه‌بدولڕه‌حمان (نووسه‌ر)
22) ڕێبین هه‌ردی (نووسه‌ر و ڕوناکبیر)
23) د. به‌همه‌ن تاهیر نه‌ریمان (توێژه‌ر و نووسه‌ر)
24) د. کۆزاد محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د (شوێنه‌وارناس و مامۆستای زانکۆ)
25) جوتیار عومەر ساڵح (وەرگێڕ و مامۆستای زانکۆ)
26) د. ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د فه‌ره‌ج (مامۆستای زانکۆ)
27) د. کانیاو ره‌فعه‌ت غه‌فار (مامۆستای زانکۆ)
28) ڕه‌وا هه‌ژار (نووسه‌ر و په‌روه‌رده‌کار)
29) د. توانا حەسەن (مامۆستای زانکۆ)
30) م. حمە علي معروف (شارەزای بواری پەروەردە)
31) د. سه‌ڵاح ره‌زا سه‌عید (مامۆستای زانکۆ)
32) د. ته‌لار عه‌لی ئه‌مین (مامۆستای زانکۆ)
33) دانا ڕەئووف (نووسەر و شانۆکار)
34) د. کارزان محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا (مامۆستای زانکۆ)
35) د. کاوه ڕه‌زا (مامۆستای زانکۆ)
36) یاسین ئه‌فتاو (نووسه‌ر و مامۆستای زانکۆ)
37) ئەرسەلان ڕەحمان (پسپۆڕی بواری ڕاگەیاندن)
38) سیروان حەمەڕەشید (توێژەری سیاسی و نوسەر)
39) دانا لەتیف شوانی (کۆمەڵناس)
40) دکتۆر سۆران حمەئەمین ئەحمد (سەرۆکی بەشیپەرەپێدانی پەروەردەیی زانکۆی سلێمانی)
41) حەسەن یاسین عەبدولڕەحمان (توێژەر و رۆژنامەنووس)
42) هیوا عومەر (نووسەرو رۆژنامەوان)
43) د. که‌نعان حمه‌غه‌ریب عه‌بدوڵڵا (مامۆستای زانکۆ)
44) د. یاسین غه‌فوور که‌ریم (مامۆستای زانکۆ)
45) ئازاد شوکر عه‌زیز (نووسه‌ر)
46) هیوا شێخ غەریب (ڕاوێژکاری یاسایی)
47) د. چیا محمد حسن) سەرۆکی زانکۆ)
48) د. محسین ئەدیب (توێژەر و ئەکادیمی)
49) د. ئاوات کەریم مستەفا (مامۆستای زانکۆ)
50) پەیام ئیبراهم (نووسەر و مامۆستا)
51) پ.ی.د. بەختیار عبید شریف (یاریدەدەری سەرۆکیزانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی)
52) فه‌یسه‌ڵ عه‌لی خورشید (ئابووریناس)
53) که‌مال ڕه‌ئوف (ڕۆژنامه‌نووس)
54) هاوکار عیزه‌ت میکه (ڕۆژنامه‌نووس)
55) حەسەن جودی – نووسەر و رۆژنامەوان
56سنور کەریم محمد- مامۆستا‌و ڕۆژنامەوان
57) وەلید محەمەد سلێمان – چالاکوانی سیاسی
58) ئاوات ڕەسوڵ – نوسەر و ڕۆژنامەنووس
59)- شورایی هاوپشتی خەڵکی کوردستان
60 )-تێکۆشانی هاودەنگی ئیدارەدانی شورایی
کە پشتیوانن دەتوانن هاودەنگ بن بەنووسینی ناوی خۆتان وبڵاوکردنەوەی !
فەرموو ناوی خۆت لەگەڵ ئەو مانیفێستە پێویست و بەرپرسیارییەتییەدا زیاد بکە و لای خۆتەوە بڵای بکەرەوە.