خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکانی ئیسپانیا بەردەوامە:

0

خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکانی ئیسپانیا بەردەوامە:

زاهیر باهیر

ناڕەزاییەکانی ئیسپانیا بەردەوامە و شەوی پێنجەمیشی بەڕێکرد . نەك هەر ئەوە بەڵکو زۆرێك لە شارەکانی ئیسپانیای وەکو: Barcelona ، Madrid ، Malaga, Cordoba ، Sevill ، Santander ، Logrono. ، گرتۆتەوە. ناڕەزاییەکان لە دەسبەسەرکردنی Pablo Hasél کە ڕاپەیەکی بەناوبانگی ئیسپانیایە و تەمەنی 32 ساڵە، دەستیپێکرد . پابلۆ کە وێنەکەی لە سەرەوەیە بە کەسێکی چەپی ڕادیکال ناسراوە و دژ بە خانەوادەی پاشایەتی و دڕنەدەیی پۆلیس، و بەرگرییکردن لە ئازادییەکان ناسراوە. هەر ئەمەش ئاوای لێکردووە کە گۆرانییەکانی زۆریان هێڕش بێت بۆ سەر پۆلیس و فاشییەکان و خانەوادەی پاشا. ڕۆژی 3شەمە پاش ئەوەی کە پابلۆ خۆی لە زانکۆیەك لە کەتەلۆنیا حەشاردابوو پۆلیس چوون بۆ گرتنی ، ئەویش پێش دەسگیرکردنی ئەم تیوتەیەی ناردەدەرەوە و داوی لە لایەنگرانی کرد کە ” سەرەکۆنە و سەرزەنشتی ئەم تاوانبارانە بکەن کە ژیانی زۆرێك لە خەڵکییان گا” پابلۆ لێرەدا مەبەستی پۆلیسە. ئیتر ئەمە کافی بوو بۆ هاتنەدەرەوەی هەزاران لە گەنجان لە کوڕو لە کچ و ڕژانە سەر شەقامەکان. ئەمە یەکەم جار نییە کە پابلۆ لە لایەن پۆلیس و دادگاوە حوکمی بەندیکردنی بەسەردا سەپێنرابیت . ئەو هەر لە ساڵی 2018 دا بەوەی کە لە باڕێکدا هەڕەشەی کوشتنی لە پیاوێك کرد داداگا 2 ساڵ و نیو بەندیی بۆ بڕییەوە . دوای ئەوەش لەبەر ئەوەی کە ئەو لە گۆرانییەکانیا بە شانو باڵی گروپی ئەو کاتەی ‘ ئیتا’ گرپەکەی باسك، کە بۆ جیابوونەوەی باسك خەباتی چەکدارییان دەکرد، پابلۆ و بە شکۆکردنی تیرۆریست لە لایەن پۆلیس و دەڵەتەوە تۆمەتبار کراوە. ئەو لە یەکێك لە تیوتەکانیا دەڵێت ” pepero ئەو گولەیەی کە دەدات لە بناگوێت لای من گرنگ نییە ” ناوهێنانی pepero ئاماژەیە بۆ ناوی ئەوانەی کە لایەنگری Spain’s centre-right People’s party دەکەن. ئیسپانیاکان لە ئەزموونی خۆیان و شوێنەکانی دیکەوە بە دوو سەرەنجام گەیشتوون . یەکەم: دەزانن ئەمڕؤ ئازادیی لە تۆ زەوت بکرێت بەیانی سەرەی ئەویشە ، ئازادییەکانی ئەو ئازادیی تۆیە . دووەم: ئەوان دەزانن کە دەسەڵات و زۆرداران دەبێت لە هەنگاوی یەکەمدا ڕابگیرێن، ناکرێت بڵێی ئەمەیان هیچ نییە با بەسەرمانا تێپەڕێت . دوای ئەوەش ئیسپانییەکان هێشتا لە قەیرانی داریی ساڵی 2008 ڕزگاریان نەبووە ، کە ئەو قەیرانە زۆر بە خەستی ئەوانی گرتەوە کە لە ساڵی 2011 دا نزیکەی لە سەدا 50 ی خەڵکە کارگەرەکەی ، بێ کار بوون. خراپتریش سیاسەتی دەستگرتنەوە ” تەقەشوف” ئەوەندەی دیکە بارودۆخی ژیانی خەڵکی لەوێ خراپتر کرد . ئەمانەش بۆخۆیان هۆکارن لە فراوانبوونی نارەزاییەکان و بەردەوامبوونیی .

Leave A Reply

Your email address will not be published.