بەهۆی هێرشی درۆنیی ڕێژیمی ئێران، بۆ سەرمەقەرەکانی پارتی ئازادیی کوردستان پێشمەرگەیەکی ئەو حزبە کرایە قوربانی !
راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK
سەبارەت بە هێرشی هاژەکی و درۆنیی ڕێژیمی ئێران، بۆ سەر مەقەرەکانی ئەو حیزبە/
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکی ڕێبەندانی ٢٧٢٥ی کوردیی، ٢١ی ژانویەی ٢٠٢٦ زاینیی، جارێکی دیکە دەوڵەتی داگیرکەری ئێران، بارەگایەکی سپای میللیی کوردستانی بۆ جاری چەندەم، بەر پەلاماری هاژەکیی و درۆنی دا.
بە داخی گرانەوە لەم پەلامارە ترسەنۆکانەیەدا، هەڤاڵ مزەفەر محەممەدزادە، ناسراو بە نەبەز، ئەندامی پارتی ئازادیی کوردستان و ئەندامی یەکەی لۆجستیکی سپای میللیی کوردستان، گیانی بەخت کرد و چووە ڕیزی کاروانی شەهیدانی ڕاپەڕینی بەفرانباری کوردستانەوە.
ئەگەرچی شەهید بوونی خەڵک و هەڤاڵانمان لە سەر شەقامەکانی نیشتمان و لەسەنگەری پڕ شکۆی پێشمەرگەدا، دڵتەزێن و کەسەرهێنە، بەڵام دوژمنی داگیرکەر دڵنیا دەکەین ڕۆڵەکانی کوردستان هەرگیز بە پەلامار و زەبروزەنگی ئەوان بەچۆکدا نایەن و رێگای ڕاماڵینی ئەوان و ئەستاندنی سەربەخۆیی پڕ ڕێبوارتر دەبێت.
پارتی ئازادیی کوردستانPAK
١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٥ ک
٢١ ی ژانویەی ٢٠٢٦ ز
