ئەگەر دەمانەوێت شکۆیی ماف و ژیانی مرۆڤەکان پارێزراوبێت ،کە کۆمەڵگە دوور بێت لەکۆمەڵکوژی وتیرۆر ،دەبێت بێ وەستان پشتگیری و تێکۆشانی بەرگریکارانی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان بین .

0

هێزە تیرۆرست وتوندڕەکان وسوپای دڕندانەی حکومەتی سووریا بەهاوکاری گروپەتوندڕەکانی تورکیا و بە ئاگاداری ئەمریکا  وبێ دەنگ بوونی چین و ڕووسیا و وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا وبەریتانیا وڵاتان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا زۆر بێ بەزەییانە هێرشی چەکداری کردۆتە سەر ڕۆژئاوای کوردستان و چەندین سوکایەتی وتاوانی گەورەی دژە مرۆڤایەتیان لەبەرابەر هاوڵاتیانی کورد ئەنجامداوە .

 

ئێمە ئەو لایەنانەی کەناومان  لە خوارەوە هاتووە لە نامەیەکی کراوە بۆ سەرجەم  وڵاتانی ئەندام لەیەکێتی نەتەوەیەکگرتوەکان و یەکێتی ئەوروپا و  سەرجەم حزب ولایەنە سیاسی یەکانی کوردستان دەکەین  کە باوەڕیان بەئازادی ومافەکانی مرۆڤ وپاراستنی ژینگەی جیهانی هەیە  ئەوا لەئێستادا بەهەزارەها کەس لەڕۆژئاوای کوردستان ڕوبەڕوویی مەرگ دەبنەوە لە کۆمەڵکوژی وکردەوە دژەئینسانییەکانی سوپاکەی  حکومەتی داگیرکەری سووریا، داواکارین هەرچی بەهانایی هاوڵاتیانی رۆژئاوای کوردستانەوە بچن با لەناونەچن ئازادانە هەناسە بدەن و بژین! لەم هەنگاوانەدا پشتیوانیان بین .

یەکەم / هەرچی زووترە لەم کاتە هەستیارو چارەنووسە دا لە یەکدەنگی دڵسۆزانەدا کە بتوانێت کلیلێک بێت بۆ پارستنی سەلامەتی گیانی هاوڵاتیانی ڕۆژئاوای کوردستان  بەدەنگ ئازارو ژانەکانیانەوە بچین دەستێکی کاریگەربین بۆ پاراستن ومانەوەیان هەتا شکۆی ماف وژیان پارێزراوبێت.  کێشەکان بەڕێگەی ئاشتیانە چارەسەر بکرێت وکۆتایی بەجەنگ وئاوارەیی وکاولکاری بهێندرێت .

 

دووەم /  بەفەرمی ناساندنی حکومەتی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوای کوردستان  لەقۆناغی ئێستادا .

 

لایەنەکان /   

١-شورایی هاوپشتی خەڵکی کوردستان                               

٢تێکۆشانی هاودەنگی ئیدارەدانی شورایی

٣حزبی کڵپەی نیشتیمانی کوردستان

٤بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان

Leave A Reply

Your email address will not be published.