پەیامێک لە بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستانەوە/ جەماوەری قارەمانی کوردستان

0

بەداخێکی گەورەوە حکومەتی ڕاگوزەری سوریاو گڕۆپە تیرۆرستیەکانی بەردەوامن لە پەلاماردانی ( ڕۆژئاوای کوردستان).

جارێکێ تر بەتۆندی هێرشەکانی بەناو سۆپای جولانی و گرۆپە تیرۆرستیەکان بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان ریسواو شەرمەزار دەکەین و داوا دەکەین دەست بەجێ هێرشەکانیان بوەستێنن.

داوا لە نەتەوەیەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایش و هێزەکانی هاوپەیمانان دژ بە تیرۆرستانی داعش بەتایبەتی ئەمریکاو فەڕەنسا .. دەکەین فشار بخەنە سەر جولانی و گڕۆپە تیرۆرستیەکان بۆ ئەوەی بەزووترین کات کۆتایی بەجەنگ و کاولکاری بهێنن.

ئێمە لە بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان لەڕێی ئەم پەیامەوە جارێکی تر پشتگیری و هاوسۆزی خۆمان بۆ گەلەکەمان لە ڕۆژئاوای کوردستان دووپات دەکەینەوەو داوا لە کوردستانیان دەکەین لە دژی ئەم گەلەکۆمەییە بوەستنەوەو وەک هەمیشە پاڵپشت بن بۆ بەرخودان و تێکۆشان و بەرگریکارانی مافی گەلەکەمان لە ڕۆژئاوای کوردستان و پیلانەکە تێک بشکێنن. هەر پەلامارو هێرشێک بۆ سەر كوردستان بە كارێكی دوژمنكارانە دەزانین هەر بۆیە پێویستە هەموو هێزو لایەنە سیاسیەکان یەكڕیزو یەکدەنگ و یەكهەڵوێستبن بەرامبەر هەر پەلامارێكی جۆراو جۆر بۆ سەر كوردستان.

بژی کوردستان
بمرن داگیرکەران و تیرۆرستان و دۆژمنانی گەلی کوردستان

ئەنجومەنی سەرکردایەتی
بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان

Leave A Reply

Your email address will not be published.