!!خۆفرۆشی کەی بۆتە مرۆڤی بەهێزولێهاتوو ،پێویستە ڕیسوا بکرێت لەگەڵ کەناڵی ڕاگەیاندنەکەدا !!

0

ئاوات ڕەسوڵ ✍️

 

  • ئەمرۆ ١٩/١/٢٠٢٦ گوێبیستی چاوپێکەوتنێک بووم لەبارەی بارودۆخی سووریا کە مەلا یەکی ئیسلامی بەناوی عیرفان عەلی عەبدولعەزیز، ڕابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی بە احمد شەرعی سەرۆکی حکومەتی سووریای دەگوت تێگەیشتووە ولێهاتووە لەچارەسەرە سەری کێشەکاندا  . 
  • ئەم جۆرە شاباشکردنە جۆرێکە لەخۆفرۆشی وڕاستەوخۆ داپۆشینی تاوانەکانی احمد شەرع وسوپاکەیەتی کە هەر لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا هێرش وداگیرکارییان کردە سەر چەندین گەرەکی کوردەکان لە شاری حەلب و چەندین شوێن وناوچەی تری سووریا کەڕاستەوخۆ کۆمەڵکوژیان ئەنجامداوە . 
خۆفرۆشی چی یە ؟

خۆفرۆشی لە کوردیدا واتە “خوەفرۆشی” یان “دەسکیسایەتیی دوژمن” کە بە مانای خیانت و جاشایەتی بۆ کەسێک یان  بۆ ڕژێمێکی دژ بە کۆمەڵگەکەی خۆت دەبێت. ئەمە دەکرێت بۆ ئەو کەسانەی کە بە شێوەیەکی دوژمنی یان خیانتکارانە کردار دەکەن، وەک خۆفرۆشی لە نێوان کەسایەتی یان کاری سیاسی دەکەن  بەرگری لە تاوان کاری دەکەن دژ بەمرۆڤایەتی ئەنجام درابێت ئەم کەسە خۆفرۆشانە لەپێناوی دەسکەوتی پارە وئیمتیازدا چاوپۆشی دەکەن لەئەنجامدانی تاوانەکان وبیانو بۆ ئەنجام دانی تاوانەکانی دۆستەکانیان دەهێنەوە. 

ئەم مەلایە بە احمد شەرع دەڵێت لیهاتوو بزانین لیهاتووی واتەی چی یە؟

وشەی “لێهاتوو” بە کەسێک دەگوترێت کە خاوەنی توانایەکی زۆرە و دەتوانێت بە باشی و سەرکەوتنەوە کارەکانی ئەنجام بدات. ئەم توانایە دەکرێت لە بوارە جیاوازەکاندا بێت، وەک:

  • لە باری پیشەیی یان کارکردندا : کەسێک کە بەهرەمەندە لە پیشەکەی، دەتوانێت کێشەکان چارەسەر بکات، بڕیاری دروست بدات، و ئامانجەکان بەدەست بهێنێت.
  •  
  • لە باری ژیانداری و رۆژانەدا: کەسێک کە دەتوانێت بە باشی مامەڵە لەگەڵ دۆخە جیاوازەکاندا بکات، توانای رێکخستنی کارەکانی هەبێت، و بە شێوەیەکی گشتی ژیانی بە رێکوپێکی ئەنجام بدات بەبێ ئەوەی زیانی بە مرۆڤەکانی تر بگەیەنێت .
  • لە باری کۆمەڵایەتی و پەیوەندییەکاندا: کەسێک کە دەتوانێت بە باشی پەیوەندی لەگەڵ خەڵکیدا دروست بکات، کاریگەر بێت لە گفتوگۆکاندا، و بتوانێت کاریگەری ئیجابی لەسەر ئەوانی دیکە دابنێت کەژیانێکی ئازاد وباشتر بۆ یان مسۆگەر بکات.
  • بە گشتی، کردەوەی تیرۆریستی کردارێکی ترساندنە و خراپە کە بە مەبەستی گەیاندنی هەستەکانی ترس و هەڵەکردنی کەسایەتی یان کۆمەڵگەیەک دەکرێت.
  • هەروەها ئەم سەردەی ئیسلامی یە احمد شەرع دەڵێت تێگەیشتووە بابزانین تێگەیشتوو بەمانای چی دێت ؟

وتەی “تێگەیشتوو لە سیاستە” بە شێوەی گشتی واتەی ئەو کەسە یان ئەو کۆمەڵگەیە کە زانیاری، فێرکاری، و تێگەیشتنی باشیان هەیە لەسەر کارەکان و ڕووداوە سیاسییەکان. ئەمە دەبێت بۆ ئەو کەسانەی کە دەتوانن بەرەوپێش بینی و ڕوونکردنەوەی دۆخی سیاسی بکەن، بزانن چۆن بڕیارەکان و کردارە سیاسییەکان کاریگەرییان لە کۆمەڵگا و ژیانەکانی خەڵک دەهێنن.

بە شێوەیەکی وردتر، “تێگەیشتوو لە سیاستە” واتە:

  • هەستیاربوون و زانیاری لەسەر ڕووداوە سیاسییەکان و بڕیارەکان.
  • توانا و توانای فێرکاری و ڕوونکردنەوەی مەبەستی سیاسی و ئەنجامەکانیان.
  • دەتوانێت بڕیارە سیاسییەکان بە شێوەیەکی زانستی و ڕوون بگرێتەوە و کاریگەرییەکی باش لە کۆمەڵگا هەبێت.
  • بەرزکردنەوەی ئاگاداری و هەستە سیاسییەکان  لە نێوان خەڵک و کۆمەڵگا.
  • ئەگەر گوێبیستی چاوپێکەوتنێکە بین لەبارەی بارودۆخی سوورایەوە کە مەلا یەکی ئیسلامی بەناوی عیرفان عەلی عەبدولعەزیز، ڕابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی بە احمد شەرعی سەرۆکی حکومەتی سووریای دەگوت تێگەیشتووە ولێهاتووە لەچارەسەرە سەری کێشەکاندا باشتر تێ دەگەیەن کە ئەم ئیسلامی یە چۆن بەرگری لەتاوان وکردەوە دژە ئینسانی یەکانی احمد شەرعی هاوڕێ ی دەکات بە یەک ووشە تاوانەکانی مەحکوم ناکات ئەمەیە باوەڕبوون بەکردوەی تیترۆریستی .
بەشێکی زۆری خاکی سوریایی داوەتە ئیسرائیل احمد شەرع ، سەرکوت وملهوڕی و کۆمەڵکوژی ئەنجام داوە سوپاکەی بەهاوکاری تورکیا لە خۆرئاوایی کوردستان بەڵام ئیسلامی یەکان هەروەک جاسوس و فاشیزمانە لەدوایی ئەنجامدانی تاوان و کۆمەڵکوژییەکان کەلەدژی خەڵکی ڕۆژای کوردستان ئەنجامی داوە احمد شەرع وسوپاکەی ئیسلامی یەکانی کوردستان دێن وەک پاڵەوان وژیر دەی ناسێنن ئەوە ئەوپەڕی نالۆژیکانەیە وداپۆشینی تاوانەکانی تیرۆریست وفاشیزمەکانە!!
ئەمە ڕێک شەرعێد دانە بەکردەوەی فاشیزمانە کە لەکەناڵێکی ڕاگەیاندنی حزبێکی دەسەڵاتەوە بەرگری لەو مرۆڤەدژەئینسانییە بکرێت .
ئەم چ جۆرە ڕاگەیاندنە ڕاگەیاندێکە کە لەکاتێکدا لەلایەن سوپایەکی دژەئینسانی یەوە کچە تێکۆشەرێکی ئازادیخوازویەکسانیخواز لەکاتی شەڕی داگیرکاری بۆسەر گەڕەکەی خۆی کەتێیدا نیشتەجێیە لەدوایی شەڕی بەرگریکردن بەکوژراوی کەگیان لەپێناو ئازادی لەبینایەکی بەرزەوە فڕێدەدرێتە خوارەوە لەلایەن دڕندە تیرۆریستەکانەوە ڤیدۆکەشی وەکو شانازێکی ئەم فاشیزمانە بڵاوی دەکەنەوە کەچی کەسانێک بەزمان وجلی کوردی لەکەناڵێکی کوردی لەژێر دەسەڵاتێکی کوردی دا بەئاشکرا شاباش بۆ سەرۆکی فاشیزمەکان لێبدات وەک ژیرو سەرکردەیەکی لێهاتوو بیناسێنێت !
ئەگەر بەرگریکاری داواکاری گشتی هەیە زەڕەیەک باوەڕی بەمرۆڤدۆستی و میهرەبانی وپاراستنی شکۆومافی ئینسانی هەیە هەرچی زووترە پێویستە سکاڵای یاسایی لەسەر ئەم کەناڵەو ئەم کەسە ئیسلامی یە تۆماربکرێت وڕاپێچی بەردەم داگا بکرێت بۆلێپرسنەوە و سزابدرێن ..
خەڵکی ئازادیخوازومرۆڤ دۆستی باشووری کوردستان و ڕێکخراوەکانی بەرگرکاری مافەکانی مرۆڤ ناڕەوایە لەئاست ئەم پێشێلکارییەدا بێ دەنگ وبێ هەڵوێست بن .
ئەمە ئەوپڕی هەلپەرستی ودژە ئینسانی ئەوجۆرە کەناڵ و ڕاگەیاندنە دەردەخات کەڕاستەوخۆ بانگەشە بۆکردەوەی فاشیزمانەی تیرۆرستانەی ئیسلامی یەکان دەکات لەکوردستان .
ئەمە ڕاگەیاندنانە دەبێ ڕیسوا وشەرمەزاربکرێن .
بەنەفرەت بن ئەو جۆرە کردەوەیە دژە ئازادی ودژە ئینسانی یە ڕابگرن !
بژی تێکۆشانی هاودەنگی ئازادیخوازی

 

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.