پێویستەهەریەکەمان ئەرکداربین لە تێکۆشانی هاودەنگی ئازادیخوازی ویەکسانیخوازی دا !

0
ئاوات ڕەسوڵ
بناغەی هێانەدی ژیانێکی ئازاد وپڕشکۆی ئینسانی لەگیانی
هەماهەنگکاری و هاوکاری وهەروەزرکاریی دایە ،کە کۆمەڵگە بەرەو شارەستانیەت ونوێ بوونەوە لەجوانی یەکان و هێنانەدی زیاتر دادپەروەری ویەکسانی یە.
ئەمەش بە هەبوونی پەروەردەیەکی ئازادیخوازومرۆڤایەتی یە لەکۆمەڵگەدا بەڵام کە بەپێچەوانەوەپەروەردەیەکی ئاراستەی ڕەتکردنەوەی بۆچوونەجیاوازو قبوڵەکردنەکردنی ڕەخنە وبەکردار دژایەتی کردنی پرۆسەی دیموکراسی پێکەوەژیان لەبیرکردنەوە لەسەرکێشە وچارەسەری گرفتە وکێشە گشتی یەکان
ئەوا کۆمەڵگە بەرەو لیکترازان وململانێی کوشندەی پڕوێرانکاری دەبات .
ئەوەی لەسووریا بەرامبەر خەڵکی کورد کرا ودەکرێت وە وەک زاڵبوونی هەبوونی سیستەمێکی چەوسێنەری دژە ئینسانی کراوە کەباوەڕی بەهەبوونی کەمترین ئازادی ڕادەربڕین و دیموکراسی نییە.
خەڵکی زۆر لەکوردزمان لە(باشوورولەڕۆژ ئاوا ولەباکورو ڕۆژ هەڵات) ی کوردستان بەشان وباڵی ئەم سیستەمە چەوسێنەرەی دەوڵەتی سووریان هەڵدەدا شاباشیان بۆ احمد شەرع لێدەدا ، هەرحیزبەئیسلامی یەکان هەتا چەندین مەلا وبانگەوازی ئایینی بەئاشکرا چەند مانگ وچەند هەفتەلەمەوبەر ڕایانگەیاندووە کە بەسەرکەوتنەکەی احمد شەرع دڵخۆشن هەتا خۆیان بەدۆست و هاوپەیمانی زانیووە .
هەروەک چۆن بۆ ئوردوغانیش هەروایە،.
هەتا بەشێکی زۆر لەخەڵکی کوردزمان دڵی ژان دەکات بەڕوخانی ڕژێمی فاشیزمی ئیسلامی ئێران .
بەئاشکراش دەنووسن و ئەوەشیان گوتووە ڕاشکاوانە .کەوایە ئەو شەڕە شەڕی نەتەوایەتی نییە بەڵکو ئەوە شەڕی ئازادیخوازی ویەکسانیخوازی وئینساندۆستی یە لەبەرامبەر ڕژێمەکانی فاشیزمی قۆناغی ئێستامان
هەریەکە لەودیکتاتۆروفاشیزمانە بەکەمترین شێوە باوەڕیان بەهەبوونی ماف وئازادی وپاراستنی شکۆی ئینسانی نییە .
دەرئەنجام لەداهاتوو بەهۆی تەشەنەکردنی بیروبۆچوون وفکرو ئایدیاتوندڕەو وتیژڕەوەکان دەبێت چاوەڕێی زیاتربین لەوێرانکاری لەکۆمەڵگەدا ،هۆکاری تەشەنەکردنیشی بەهۆی ئەوەی لایەنەکانی دەسەڵاتی زاڵ لەکۆمەڵگەدا لەپێناو مانەوەی جۆری سیستەم ودەسەڵاتی چەوسێنەرونایەکسان وسەرکوتگەردا کارئاسانی دەکەن بۆئەوەی ئەم جۆرە توندڕەوییەتەشەنەبسێنێت لەکۆمەڵگە، لەبەرئەوەی ئەوانیش بەرامبەر دەسەڵاتی باڵا چاوپۆشی دەکەن لەدژایەتی کردنی بەڵکو بەجۆرێک هاوکاری ڕاگرتنی پایەکانی سیستەمی چەوسێنەرونایەکسان دەبن هەرواشیان کردووە!
دوایی تێپەڕاندنی ماوەی هەنگاوە دژەئینسانی وئازادییەکانیان هەریەکەیان لایەنگرانی لەدەوری تەشەنەدەکات .
لەکۆتایی ئەنجام ئەم جۆرە فکروبۆچوونەتودڕەوانە هەریەکەیان خۆی دەکات بەپاڵاوان و سەرکردەی ناو گروپە کانی کۆمەڵگە بەهەبوونی هەرجیاوازێک یان ڕەتکردنەوەی بۆچوونە توندڕەوەکانیان هەریەکەیان بەتوندی بەگژیەکتریدا دەچنەوە .
سەرئەنجام ئەوەی دەبێتە قوربانی خەڵکی کۆمەڵگەیە چونکە زیاتر گیرۆدەی ژان وئازارەکانی چەوسانەوە وبینینی وێرانییەکان و قوربانییەکان دەبێتەوە.
ئەوەی باشووری کوردستان پێدا گوزەردەکات بەوجۆرە دژوارتر دەبێت لەشەڕی ناوخۆی حیزبەکانی لەساڵانی نەوەتەکانی ڕابردوو چونکە ئەوەی داهاتوو کاریگەری وێرانتری زیاتر دەبێت ئەمەش ئاکامی مانەوەی یەکێتی وپارتی یە کە هەتا لەدەسەڵات بن بەم جۆرە لەبەرژەوەندییانە بۆیە داهاتوو پێکدادانی وێرانتر دەبێت چاوەڕێ بین بەهۆی ئەم گروپە تودڕەوە دینی و قەومی وحیزبایەتی یەوە.
وێرانبوون لەوەدایە هەزارەها گەنج ولاو بێکارو بێ هەبوونی ژیانێکی ئینسانی ،بەهەزارەها ژن ڕۆژانەدەچەوستەوە وئازار دەدرێت ،کرێکاران بێ ماف
دەکرێن و بەکەمترین هەقدەست ناچاری کارکردن دەکرێن . کارمەند ومامۆستایان بەچەند مانگێک نیوەموچەوقدەستیان پێدەدرێت لەکاتی خۆشیدا هەقدەستی کارکردنیان پێنادرێت .
مناڵان لەسەرجادە وشەقامەکان زۆرێکیان کاری قورس دەکەن بەئازارەوە تەمەن درێژەپێدەدەن بەڵام ئەمانە کێشەی هیچی ئەم کەسە ومرۆڤە توندڕەوانەنییە چونکە ئەوان شەڕیانە لەسەر بەزیاتر بەکاڵاکردنی مرۆڤەکانە توانەوەیانە لەناوفکروبۆچوونە توندڕەو دژەئینسانیە قەومی ودینییەکانیانەوهیچی تر.
چارەسەری دروست ئەوەیە خەڵک پێچەوانەوە ئەم تودڕەوی یە هەنگاوبنێت بۆ گەشەدانی خەباتی چینایەتی کە ژیانی مرۆڤە زەحمەتکێش و کارگەرەکان بەگەشاوەیی پڕشکۆ ڕابگرێت بە بەرگریکردن لە گەشەی ئازادی ودیموکراسی لەخوارەوەی کۆمەڵگە خۆی ئەرکداربکات بە بەرگریکردن لەماف وشکۆی ئینسانی وئازادییەکان و گەشەی گیانی هاودەنگی بۆگیانی پڕ هەروەزکاری پێکەوەیی لەخۆشەویستی هەماهەنگکاری گەشەی ژیان و ئاسوودەیی لەکۆمەڵگە و پاراستنی ژینگەکەی ….
نابۆ تەشەنەسەندنی بیروباوەڕی توندڕەوی دژەئینسانی ودژ بەئازادی
یادیان هەرگەشاوەیە تێکۆشەرانی گیان بەختکردوویی
ڕێگای هێنانەدی ئازادی بەرابەری
لەڕۆژ ئاوایی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان
بژی تێکۆشانی هاودەنگی ئیدارەدانی شورایی
Leave A Reply

Your email address will not be published.