دەرکردنی کرێکاران لەلایەن خاوەنکارەوە بەهۆی ئەوەی عەرەبن لە کوردستان، ئەمە کردەوەیەکی فاشیزمانە و دژەئینسانیانەیە دەبێ ڕیسوا وشەرمەزاربکرێت نەک پشتگیری بکرێت.

0

✍️ئاوات ڕەسوڵ

ئەم گەنجانەی کە خەڵکی وڵاتی سووریان بەناچاری لەکوردستان کار دەکەن ئاخر بۆچی دەبێت باجی تاوانەکانی فاشیزمەکانی حکومەتی سووریا بدەن؟ 
خاوەنکارێک وەک شانازیکردنێک لەشاری هەولێر لەباشووری کوردستان لەبەردەم کەناڵی ڕاگەیاندن دا دەڵێت هەرچی کرێکاری سووری عەرەب هەبوو لەسەر کار دەرم کردن !!
ئەمە هەڵەیەکی کوشندەیە هیچ کەمترنییە لەکردەوەی فاشیزمەکان دەبێت بوەستێت . ئەبێت بگڕێندرێنەوە سەر کارەکانیان ئەو کرێکارانە نابێت ڕێگا بدرێت بێکار بکرێن .
لەجیاتی ئەوەی بەگژ بیروباوەڕی توندڕەوی دژەئینسانی هاوشیوەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی دا بێنەوە لەکوردستان کە بەئاشکرا هاو شێوەی داعشی تیرۆریستی بەگژ ئازادیخوازویەکسانیخوازیدا دێنەوە ،هەر لەساڵی ٢٠٢٥ لەبیرتانە چۆنە ئیسلامییەکان بەگژ کەلتوروهونەری کوردی ڕۆژ ئاوادا چوونەوە چەندین بانگخوازی ئیسلامی وحیزبە ئیسلامییەکان سکاڵای یاساییان لەسەر ئەو تیپە هونەرییە ڕۆژ ئاواو و سەرپەرشتیارانی ڤیستیڤاڵی زانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی تۆمار کرد بەڵام  بەمانەتان (مەلا توندڕەوەکانتان نەگوت بۆ دەرەوە ئێوە نامۆن بە هونەری کوردی و هونەری سەمای ڕۆژ ئاوایی کوردستان کە وەک هونەرێکی ئینسانی بەگژ کۆنەپەرستی ودژەئینسانی تیرۆریستانی داعشدا دەچێتەوە ؟! ئاخر کەمێک ویژدانی ئینسانیتان هەبێت ئایا کرێکارێک کە بەهۆی سەرکوت وبێ مافی یەکان وشەڕەوە ئاوارەبێت ولەکوردستان بەناچاری بژی مەترسی هەیە یان مەلایەکی ئیسلامی سیاسی کە بەردەوام بانگەوازی دژە ئازادی ویەکسانخوازی وئینسان دۆستی بڵاوکاتەوە ؟!
ئەی لەبیرتان چوو کە بەرپرسانی بزوتنەوەی ئیسلامی و حیزبە ئیسلامی یەکان و بەئاشکرا ڕایاند دەگەیاند کە دۆستی لەمێژینەی ئەحمەد شەرعی سەرۆکی حکومەتی سووریان کە بەهیزی سوپاکەی هێرشی کردۆتە سەر گەرەکە کوردییەکانی شاری حەلب و چەندین ناوچەی کوردی تر ئەی بۆناچان لەبەردەم بارەگا ونوسینەگەی سەرۆکی ئەم حیزبابە بانگەوازی دەرکردنیان ناکان لەبەرئەوەی دژی ماف وئازادی یەکانی  کوردانی ڕۆژئاوایی کوردستانن ؟
بەڵام ئێوەی ڕەگەزپەرست وناسیۆنالیست هاوشێوەی دەسەڵاتە فاشیزمەکانی جیهان تەنها دژی ماف وئازادییەکانی  خەڵکی کرێکاروزەحمەتکێش دەوەستنەوە هەرئەمەشە ئێستا لەوبەرەدان کە ئەحمەد شەرع وئوردوغان وئیسلامیی یەکانی باشووری کوردستانیتێدایە هەر بۆیە بەوجۆرە هەنگاوە دژە ئینسانیانە نەک بەرگری لەماف وئازادی خەڵکی ڕۆژئاوایی کوردستان وهەسەدە و یەپەگە دەکەن بەڵکو ڕاستەوخۆ دژایەتییە لەگەڵ پەیام و مانیڤێستی ئینسانی حکومەتی خۆجێی وخۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوایە کە هەسەدە ویەپەگە پارێزەرێتی .

هەر ئەوەی گەنجان ولاوانی ڕۆژئاوایی کوردستان کەخوێنیان بۆ دا ئەمەیە کە  ئازادی وماف وژیانێکی باشتر بۆ کۆمەڵگە بەدی بێت  .

لەناو حکومەتی خۆبەڕێوەبەری دا سەرجەم نەتەوە وئایین ودین وڕەگەزە جیاوازەکان نەک تەنها لەبواری کارو کۆمەڵایەتی ژیان وفەرهەنگی دا بەڵکو  لەبواری ئیداری بەڕێوەبردندا هەن هەر ئەمەشە وایی کردوە کەبۆتە جێگەی پشتیوانی و هاودەنگی  خەڵکی وڵاتانی ئەوروپا وبەریتانیا و ئەمریکا ووڵاتانی  پێشکەوتوخوازو دیموکرات !
کەوایە دەرکردنی کرێکاران بەهۆی جیاوازی زمان ودینەوە هەڵەیە ودژەئینسانی یە ڕاستەوخۆ لەسوود وبەرژەوەندی سیستەم ودەسەڵاتی فاشیزمەدایە چونکە ئەم سیستەمە دژەئینسانی یە بەخوێن تینووە.
ئەگەر باوەڕتان بەئازادی وماف وژیانێکی باشتر هەیە پێویستە بەرگری دڵسۆزانە لەبەرەی سیکۆلاریزم و ئازادیخوازی ویەکسانخوازی وئینسان دۆستی بکەن .
هەر ئەوەی گەنجان ولاوانی ڕۆژ هەڵاتی وکوردستان وئێران دەکەین کە بگژ فاشیزمی ئیسلامی ئێراندا لەشەقام و خیابانەکاندا دەچنەوە کارە ڕاست ودروست وبەجێیەکەیە هەرچی زووترە هاودەنگ وپشتیوانی ئەم جۆرە تێکۆشانە ئینسان دۆستی وئازادیخوازەبن . 
ئەرکی هەریەکەمان دژی سیستەم ودەسەڵات وکردەوەی فاشیزمانە و دژەئینسانیانە ببنەوە بۆئەوەی دووبارە نەبێتەوەکردەوەی فاشیزمانە ودژە ئینسانی.
نابێت ڕێگەبدرێت بیروباوەڕی ڕەگەزپەرستی و توندڕەوی دژەئینسانی کۆمەڵگە بەرەو ململانێی نەتەوەیی ودینییەکان ئاراستە بکات .
داوا لەڕێکخراو و ناوەندو سەندیکاکانی تایبەتمەند بە بەرگریکار لەمافەکانی کرێکاران و مافەکانی مرۆڤ دەکەین بەزووترین کات هەڵوێستیان هەبێت ڕێگە بگرێن لەم هەنگاوە دژە ئینسانییە لەکوردستان .
ئێمە ئامانجمان هێنانەدی کۆمەڵەیەکی باشتر بێت لەدەسەڵاتی فشیزمانەی حکومەتی سووریا و ئێران و تورکیا بێت کە ئازادی و مافەکان قەدەغەدەکەن بەڵکو دەبێ پێویستە جیاوازتر هەنگاوبنێین بەرەو بەگەشەدان بە ڕەوتی شارەستانی وسیکۆلاریزم و مەدەنیەت کەدیموکراسی ڕاستەوخۆ ومافەکانی مرۆڤ و ئازادی و یەکسانی تێیدا گەشەبکات بەرەو ئاسوودەیی وژیانێکی پڕ لەشکۆی ئینسانی کۆمەڵگەی کوردستان ئاراستەبکرێت .
Leave A Reply

Your email address will not be published.