سیناریۆی گەڕانەوەی لەشکری ڕۆژ لە نێوان مانۆڕی سیاسی و گۆڕانکارییەکانی سوریا زەمینەسازی بۆ گەڕانەوە فشاری حەلەب وەک دەرفەت “

کارۆخ سەید ڕزگار
لە کاتێکدا گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە لە ژێر گەمارۆ و فشاری توندی گروپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیادان هیزە پەرتەوازەکەی ئەحمد شەرعن جۆرێک لە لێکتێگەیشتنی ناچاری لە نێوان هێزە کوردییەکان هەسەدە بەدی دەکرێت پارتی دیموکراتی کوردستان و تورکیا دەیانەوێت ئەم دۆخە نالەبارەی حەلەب و باکووری سوریا بقۆزنەوە بۆ ئەوەی لەشکری ڕۆژ وەک هێزی ڕزگارکەر یان هێزی هاوسەنگەر ببنەوە ناو هاوکێشەکە کانی سوریا کە تورکیا گومانی هیە لەوەی لە داهاتوودا ئەحمد شەرع لەدەستی دەردەچێت و وەک هاوپەیمانی نامێنێت
پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی ئەم دواییەی نێوان مەسعوود بارزانی و ئەحمەد شەرع ئاماژەیەکی ڕوون بوو بۆ گۆڕانکاری لە ستراتیژییەتدا ئەم پەیوەندییە دەریدەخات کە
هەوڵێک هەیە بۆ گەرەنتی کردنیی ناوچە کوردییەکان لە ڕێگەی هێزێکی کوردییەوە وەک لەشکری ڕۆژ کە جێی ڕەزامەندی تورکیا بێت بەتایبەت
قسەکانی بارزانی بۆ ناردنی پێشمەرگە بۆ ڕژئاڤا ڕاستەوخۆ مەبەست لێی لەشکری ڕۆژە کە ساڵانێکە لە هەرێمی کوردستان مەشقیان پێ دەکرێت و لەسەر بودجەی گشتی هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەبرێن
یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی پەلەکردن لە گەڕانەوەی ئەم هێزە ترسی پارتی و تورکیایە لە دروستبوونی سوپای نیشتمانی یەکگرتووی سوریا بەبێ بەشداری ئەوان ئەوان دەیانەوێت پێش ئەوەی دامەزراوەیەکی سەربازیی فەرمی لە سوریای نوێدا جێگیر ببێت، لەشکری ڕۆژ وەک واقیعێکی سەربازی لەسەر زەوی بوونی هەبێت تا بتوانن لە داهاتوودا پشکیان لە دەسەڵات و بڕیاری سیاسی سوریادا هەبێت
گەڕانەوەی لەشکری ڕۆژ لەم کاتەدا تەنها جوڵەیەکی سەربازی نییە بەڵکو مانۆڕێکی سیاسی قورسە ئەگەر ئەم گەڕانەوەیە بە هەماهەنگی ڕاستەقینە لەگەڵ هێزەکانی ناوخۆی ڕۆژئاوا نەبێت مەترسی دروستبوونی شەڕی ناوخۆیی یان دابەشبوونی زیاتری ماڵی کورد دەکرێت کە تەنها نەیارانی کورد لێی سوودمەند دەبن …