خیانەت
گرەوکردنە بە هەموو دڵتەوە
لەسەر دەستێک کە سوێندی خوارد هەرگیز جێت نەهێڵێت،
پاشان دۆزینەوەی ئەوەی کە تۆ تەنیایت
هەر لە سەرەتاوە.
ئەوە ئەو ساتەیە دەستەکانت لە بۆشاییدا هەڵواسراون،
هیچ شتێک نییە کە تۆ بگرێت،
بۆیە تۆ خۆت لە باوەش دەگریت
چونکە کەس نامێنێتەوە.
یەکەم خیانەت دەتشکێنێت،
وات لێدەکات بگریت،
بەجێهێشتنی سەرسوڕمان بەهۆی ئازارێکەوە کە پێشتر نەتزانیوە.
بەڵام خیانەتی دووبارە
ئازاری نییە…
دەتکوژێت.
توانای سەرسوڕمانت دەکوژێنێتەوە،
متمانەت لێ دەدزێت،
و فێرت دەکات چۆن بەبێ هەستکردن بژیت.
شارەزا دەبیت لە هەڵهاتن
بە کەمترین زیان،
چونکە چیتر شتێکت نەماوە لەدەستی بدەیت.
وە لێدانەکە؟
ئیتر ئازاری نادات،
چونکە دەکەوێتە سەر ڕۆحێک
کە فێری وەرگرتنی ئازار بووە
وەستاو… سارد… و کوژاوەتەوە.
دردشة هارونية
وەرگێران /ئاوات ڕەسوڵ
٩/١/٢٠٢٦
