بەتۆندی هێرشەکانی سۆپای سوریاو گرۆپە تیرۆرستیەکان بۆ سەر گەڕەکە کوردییەکان لە شاری حەلەب مەحکوم دەکەین
بۆ ڕای گشتی جەماوەری دلسۆزی کوردستان جێی داخە جارێکی تر حکومەتی ڕاگوزەری سوریا پەلاماری گەڕەکە کوردییەکانی شاری حەلەب (ئەشرەفیەو شێخ مەقسود) یان دا.
بەتۆندی هێرشەکانی بەناو سۆپای سوریاو گرۆپە تیرۆرستیەکان بۆ سەر گەڕەکە کوردییەکانی شاری حەلەب ئەشرەفیەو شێخ مەقسود ریسواو شەرمەزار دەکەین و داوا دەکەین دەست بەجێ هێرشەکانیان بوەستێنن.
هەروەها داوا لە ئەنجومەنی ئاسایش و هێزەکانی هاوپەیمانان دژ بە تیرۆرستانی داعش بەتایبەتی ئەمریکاو فەرەنسا دەکەین فشار بخەنە سەر حکومەتی ڕاگوزەری سوریاو گڕۆپە تیرۆرستیەکان بۆ ئەوەی بەزووترین کات کۆتایی بە هێرشەکانیان بهێنن.
ئێمە لە (بزوتنەوەی نوێبوون) پێمان وایە ئەگەر سوریا نەبێتە وڵاتێکی فیدڕالی و مافی هەموو پێکهاتەکان نەچەسپێنرێت، هەرگیز سوریا سەقامگیرو ئارام نابێت و بۆیە پێویستە فیدرالیەت بە ڕۆژئاوای کوردستان بدرێت و دەستووری نوێ بنوسرێتەوەو مافەکانی گەلی کوردستان لە دەستووردا بچەسپێنرێن.
ئەنجومەنی سەرکردایەتی بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان
7-1-2026
