فاشیزم لە ئەمەریکا

0

ئەکرەم سەعید

لە وڵاتێکدا کە ژیانی مرۆڤ کەمترین بەهای هەبێ، لەسەر ئەو سەرپێچییە گچکەیەی کە(ڕێنی نیکۆڵ – Renee Nicole)کردوویەتی پۆلیس لێدەگەڕان تێپەڕێ و بڕوات، و دەتوانرا بە ژمارەی ئۆتۆبێلەکەی دوای چەند چرکەێک ناونیشانی ماڵەکەی دیاری بکرێ، و لەوێ پۆلیس دەستگیری بکات و ڕەوانەی دادگای بکات، کە بێگومان غەرامە دەدرا نەک هەتا زیندانیکردن.
بەڵام لە ئەمەریکای بەناو دیموکراتی و لەڕاستیدا فاشی، پۆلیسە دڕندەکانی کۆچبەری و گومرگ(ڕێنی نیکۆڵ)یان تیرۆرکرد. لەم کاتەدا سێ سەرکردەی بۆرژوازی ملیاردێری فاشی(ترەمپ، ئیلۆن مەسک، لیندسی گراهام)پشتوانیان لە پۆلیسە تیرۆیستەکە کرد لە دژی قوربانیەکە.
🔺پێشبینی دەکرێ کە بەم نزیکانە دژی کاری تیرۆریستی پۆلیس خۆپیشاندان ئەنجام بدرێ. ئێمە ئەم فلیمەمان چەند جار بینیوە تاپلەی وەڕس بوون. ئاخر هەر لەو شارەدا بوو پۆلیس[جۆرج فلۆید]ی کوشت و بزووتنەوەی(ژیانی ڕەشەکان گرنگە)پتەو بوو، ئەنجامەکەشی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی هەمووی بوونە قازانج بۆ حیزبی دیموکراتی ئەمریکا و بایدن.
🔺سەرمایەدارەکان بە خوێنی قوربانییەکان سەرمایەگوزاری سیاسی دەکەن، و لە ژان و ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی پشکی خۆیان لە دەنگدان زیاد دەکەن. ئەو جۆرە ئیشکردنە سیاسییەی بۆرژوازەکان دەیکەن لەسەر کارەساتەکانی وەک(هۆلۆکۆست، کیمیابارانی هەڵەبجە، گەمارۆدانی شاری کۆبانی، تیرۆرکردنی خەڵکی مەدەنی،، هتد)، و سوود وەردەگرن لە ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی خەڵکی، گەمەێکە خەڵکی خستۆتە نێو سووڕانەوە لە بازنەێکی داخراودا.
بۆیە من لە ئێستادا ئومێدێکی زۆرم بە ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی خەڵکی نییە. ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی خەڵکی بە سوود دەبێ کاتێ سۆسیالیستەکان بەهێز بن، و بتوانن خەڵکی لەم بازنە داخراوەی بۆرژوازییەکان دەربازکەن.
Leave A Reply

Your email address will not be published.